گەمبۆلخانە

Sunday, 10/03/2019, 1:25

4900 بینراوە



پارتی و یەکێتی پرێس کۆنفرانسی بۆ دەکەن دەلێن پاشەکەوتمان لابرد .
گۆڕان دەڵئ ئێمەپاشەکەوتمان لابرد OKبڕوامانکرد 
بەڵام چۆن قەناعەت بەنەوەی نوئ بکەین ئەوانیش دەڵێن بەهۆی ئۆپۆزسیۆن بوونی ئێمەوەیە 
ئەوە باسی یەکگرتوو و کۆمەلی ئیسلامیش ناکەم ئەوانیش دەلێن ئێمە دوعامان کردووە نیتمان هەبووە پاشەکەوت نەمێنێت.
حیزبۆکەکەی کاکە حەمەش بێدەنگی هەلبژاردووە .
حیزبی شوعیش دەلێت ئێمە چەپین هەر لەسەرەتاوە دژی پاشەکەوت بووین.
ئەوە باسی کابرای بێحورمەت ببوورن سەرۆک کۆمار ناکەم دەلێت ئەوە ئیشی منە لابردنی پاشەکەوتی مووچە 
هەندێکش دەلێن هەموو ئەمانە درۆ دەکەن ئەم ئیشە باشە لە فعلی حیزبە کوردیەکان نیە و بەغدا کارەکەی کردووە ئەمانە بەس ئیشیان ئەوەیە بە ئاوی دەستنوێژ پیاوەتی بکەن.
ئیدی منی هاولاتیش هەر بە ربەی تەق تەقە لەناو ئەم هەموو درۆزنانەدا گێژم خواردووە نازانم دلخۆش بم یا بگریم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە