KURDISTANPOST
هاوڵاتییهک
کارمەندێکی ئاسایشى گشتى هەولێر بازرگانى بە حەشیشە و تلیاکەوە دەکات
Sunday, 10/03/2019, 21:56
7370
بینراوە
نەقیب کارزان قادر وەکوو نموونە یەکێکە لەو کەسانەی کە بازرگانی و کاری نایاسایی و دەرمانفرۆشی دەکات.
لە ولاتانی یاسا و دەستوردا، دەزگاى ئاسایش کارمەندى لێهاتوو و پاک و پڕۆفیشیوناڵى هەیە ، بەڵام لە هە ولێر، ئەفسەر و بەرپرسەکان خاوەنى کارگە و کۆمپانیا و پڕۆژەى بیسنسن! لەوانە نەقیب کارزان قادر رسوڵ گەڵاڵى لە تورکیا بوو، منیش بە سەفەرێک چووبومە ئەنقەرە بۆ چارەسەری پیرە دایکەکەم ، تووشم بوو بە تووشی ئەم کابرایەوە، کە خەریکى کڕینى کارگەیەکی گەورەبوو بۆ درووستکردنى دەرمان ! منیش لە خاوەنى ئوفیسەکەم پرسی، ئەمە کێیە ، ووتى ئەوە کارزان مەلیکە ، زۆر دەوڵەمەندە و هاتووە کارگەیەک دادەنێت لە ئەربیل.
کارزان کە بە کارزانە قەڵەویش ناسراوە لە هەولێر ، لەسەر رێگاى عینکاوە ، رێستۆرانتێکى هەیە، بەناوى (خەیرى شاڵیار)، شوێنى کێشانى نەرگیلە و حەشیش و کارخانەیەکەى گەورەیە ، خۆیشى مەکتەب و ئیدارەى تایبەتى هەیە ، بە گوێرەى ئەو قسانەى بومان باسکراوە و لەو شوێنە نەوتیش دەفرۆشرێت،
لە هەمانکاتدا کارمەندى ئاسایشى گشتییە ، گەورەترین دز و مافیاى ناو ئاسایشە ، ساڵى پاریش لە زیندانى ئاسایش بوو ، بۆ ماوەیەک گیرابوو لەسەر گەندەڵى و قرۆشتنى ڤیزاى ئەوڕوپا بە خەڵکى هەژار و نەخۆشان لە هەولێر .
ئیستا ئەم کاروانە پلەی نەقیبی هەیە و بەرپرسی ئاسایشى گشتى ئەنجومەنى ئاسایشە، خاوەنى دوکان و ریستورانتى حەشیش فروشتن و ڤیزا فروشتن و نەوت فرۆشتنە لە چێشتخانەی – خیرى شاڵیار- ریگاى عینکاوە ..
ئەم کەسە، دوژمنی کوردە، چونکە هەرچی لە تورکیاوە پێی راسپێردێت بۆ تێکدانی تەندروستی خەڵکی کوردستان دەیکڕێت و دەیهێنێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات. ئایا هیچ بەرپرسێکی باڵا هەیە لەناو دەزگای ئاسایش، یان دەزگایەکی حکومەی لێپرسینەوە لەگەڵ ئەم کابرا تاوانبارە بکات؟!
گوران عەسکەرى
هاوڵاتییهک
© 2019- Kurdistanpost