راپەرین و ھات، ھات، دوو مانای جیاواز لە یەک مانادا

Sunday, 10/03/2019, 22:26

3625 بینراوە


 نازانم چۆن میللەت خۆی دەرباز کات لەم دۆزەخەی کە توشی بووە ، دوای ئەوەی بە ھەزارھا کەس خوێنی  ڕژا لەسەڕ ئەم خاکە لە پێناو بەدەست ھێنانی ماڤە سەرەکیەکانی وەکو کەسانی تر ، سەیر ئەکەین مێژوو بە پێچەوانەی کارو کردای ئەو کەسانە پێمان پیشان کە کارو کردەوەکان ھیچ لە شۆنی خۆیدا نەبووە ، مێژوو پێمان ئەڵی کە کاتی ئەوە نەماوە خۆمان بشارینەوە خۆمان لە پشت پردەکان حەشار نەدەین  کاتی کە باسی راستیەکان ئەکرێت کە وەکو شوژن پێمان ئەچەقێ ، راستو دورستە کەشۆرش کرا ، شەھید درا ، راپەرێن کرا بەڵام راست دورستە کە بەپێچەوانەی وانەکای شۆرش و شەھید راپەرین  کار کرا ، ، سەیر لەوەش دا ئێمە یەکەمین میللەت نین لەسەر ئەم زەویە ڕاپەرینی کردووە ئێمە یەکەمین میللەت نین لە سەر زەویە شۆرش و شەھیدی داوە ، ھەر لە سەدەکانی جاغی بەستەڵەکەوە  لە شۆرشەکەی سپارتاکوسەوە ، ھەتاکو ئەم ساتە مرۆڤەکان خۆیان بە یاخیبوون و شۆرش  راپەرین ڕزگاریان بووە لە سەتەم زۆرداری ، ھەروەھا ھەمان مڕۆڤەکان لە کاتی شۆرش راپەرین دا توشی بۆکنی بوونە وەکو چون تۆماس مان سارتر باسی ئەکەن ، لە کاتی بەرەو دەردەسەری چۆنیەتی ئەنجام دانی شۆرش راپەرین دەسەوکەوتەکانی  ، بەچی ڵۆجێکو ڕێگا ئەراوت ، کە زۆرینەی راپەرینەکان ، لە ئەوروپا لە ڕۆژ ئاواو ڕۆژ ھەڵاتی ناوەراست ، لەئەمریکای لاتینی ، لە کوسۆفو ، فلبیین ، فنزویلا ، شیللی ، نیکاراکوا ، ھەروەھا راپەرینەکانی ناو شۆرشی فەرەنسی  سۆرشە سورەکەی روسیە توشی ،  ھەمان دەردەسەری نەخۆشی بوو لە دزی تاڵان کردن کوشتن برین ، ئەنجام بەڵام ھەر لە دوای تەواو بوونی یەکەم قۆناغی راپەرینەکان ڕێگا چارە سەرکراوە بۆ ئەوەی دەسەکەوتانی راپەرین  لەدەست نەچێ نەچێتە شێر دەستی بێ مێشکەکان ،ئەمە کارە بەشێوەکی تەکنیکی بەبەرنامەیەک کە دارشتنی بۆ ئەکرێت لە پێش راپەرین ، لە دوای راپەرین دووبارە بەرنامەکە ئەکەوێتە ژێر باسو لێگۆلێنەوە ھەمووشی بەیەک ووشە سەرتای ئەبێ ھات ھات ھاتین کە فەلسەفەیک کە ھەموو راپەرین خوازەکان ڵێ تێئەگن بەکاری ئەکەن ، بەڵام  مێژوو دوای چارەکە سەدەیەک پۆ روون ئەکات کە کورد وەکو گەلانی تر دەستی کرد بە ھات ، ھات ، بۆیە کورد شۆرشی کرد راپەرینی کرد بەڵام ئەوانەی ھاتن تەنیا بۆ تاڵانکردنێ کەل پەل و بەنداوەکانی شارو شارۆچکەکانی کوردستان ھاتن ، ھاتن تەنیا بۆ دامەزراندنی مافیا جەردە دز ، ھاتن تەنیا بۆ ھێنانی کچە جوان کیلەکانی عەرەب تورک فارس ھاتن ، ھاتن بۆ دروستکردنی باڵەو کۆشکۆ تەلار  ، ھاتن بۆ کوشتن برین ، ھاتن بۆ خواردنەوەی مەی لە بارەکانی دەنس ساما سەر شەقامە گشتیان ناو شارو دەرەوەی شار ، ھاتن بۆ کردنی مەساج کردنی کچە بیانیەکانی ناو بارە ناو شار دەروەی شار ، ھاتن بۆ رژاندنی پارە بەسەر گچە ساویلکەکانی کورد عەرب و تورک فارس ھاتن ، ھاتن بۆ ھێنانی ژنی یەکەم ژنی دووەم ژنی سێیەم ژنی پشت قوژبنی خانوە شارەوەکانی ئەو دیوی ئەزمر،  ھاتن بۆ دزیکردنی ھەمو پاشەکەوتەکانی میللەت لە پارەوە پول ناو دەخیلەکانی مناڵەکان ، ھاتن بۆ شکاندنی قەڵەم بۆ کوشتنی نوسەرو رۆژنامەو نوسان ، ھاتن بۆ گڕینی بڕوانامە بەپارەو پول ، ھاتن بۆ ئیھانە کردنی بڕوانامەو زانکۆکان  ھاتن بۆ خنکاندنی کنجەکان لە دەریاکانی تورکیار ئیجەو ئەوروپا ، ھاتن بۆ ئەوەی ببین بە کوێلەی دارو دەستەکانیان ، ھاتن بۆ ئەوەی ببین بە نۆکەری تورک ، فرس ، عەرب ، فەرشیان بۆ راگێشین  ، ھاتن بۆ ئەوەی بتان کەن بە سەلفی ، خۆیان ڕێش دەئەنێن بۆ ئێوە  قەغەی ئەکەین  ، ھاتن بۆ کەیف و سەفای خواردنی چەورو ، ھاتن پێمان پێکەنن  ،ھاتن بۆ بۆ ئەوەی چەپڵەیان بۆ ڵێدەین  ، ھاتن خۆیان کەمژە بوون بوونە  فەیلسوف ، ھاتن لە جاشەوە بوونە میللەت پەروەر ،ھاتن  لە ھژارەوە بوونە خاوەن ملیادێر ، ھاتن بۆ چەواشەکردنمان ھاتن بۆ ئەوەی پێمان بڵین میللەت ، ئەتان فڕوشین ئەتان کرین ئەتان کەینە مەزاد ، وڵاتان ئەفرۆشین دوای ئەبینە خاوەن دەسەڵات ، ھەر خۆتان بەدەستی خوتان دامان ئەنێن لەسەر کورسی دەسەڵات ،  ئەمە بەسەر ھاتی ھاتنی ڕاپەرین بوو   ئیتر چی تیا ماوە باسی کەین ، تەنیا یەک شەوقی لە دوروە دیارە ناکوژێتەوە شەوقێک لەدەست ئەو کەسە بوو کە بەپەتی سێدارە لە بەرچاو خەڵکانی شارەکان بە فێشک بەبستراوی کوژار ، تەھیا تاوانی ئەوەی ەبوو کە خاوەن سۆزی میللەتە ،ئەو کەسە خۆی دایم ھاتنی،خۆی پیشان ئەدا ھەردەم  ، سڵاو بۆی 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە