KURDISTANPOST
بەڵێن رەواندوزیی
ڕۆژگار
Wednesday, 13/03/2019, 19:25
9430
بینراوە
...
ئەوانەی ئەم ڕۆژەیان دروست کرد
بەگیرفانی خاڵی و بەتاڵ
بە هەروازو نشێوو
ئاو نانی ترش و تاڵ
گرەویان لەگەڵ ڕۆژگارێك بوو
لەژێر باڵی گەرماو سەرمای
چوار وەرزی ساڵ
بۆ ئەم ڕۆژەی کەوا ئێستا
بۆ دزو گەندەڵ بوو بە پردو
بۆ خودی خۆشیان بووە بەچاڵ
بەڵێن رەواندوزیی
© 2019- Kurdistanpost