بزوتنەوەى گۆڕان و گۆڕان کارى :

Wednesday, 13/03/2019, 19:27

2875 بینراوە


ماوەیەکى زۆرە دەنگ دەرو لایەنگرانى بزوتنەوەى گۆڕان لەوهێزە نیگەرانن وە زۆرکەس هەوڵیاندا وە گۆڕان لەناو بزوتنەوەى گۆڕان دروست بکەن بەڵام بۆیان نەکراوە بۆیە یان جێ یان هێشتوە یان دانیشتون لەدورەوە سەیرى وێنە گشتیە کە ئەکەن یاخود لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە کان ڕە خنە ئەگرن ئەمەش ڕێگەى خۆش کردوە بۆنەیارانى ئەو هێزە بۆئەوەى بە خواستى خۆیان لێکدانەوەو شرۆڤە بۆدۆخى ناو خۆى ئەو بزوتنەوەیە بکەن بەبێ ئەوەى بتوانن چارەسەرێک پێشنیار بکەن بۆ چارەسەرى گرفتە کان مێژووى هێزى سیاسی لەکوردستانى باشور بەوجۆرەیە گەر سەرکردە نەما ئیترحزب لە بەریەک هەڵدەوەشێت .
 سەرەتا لایەنگرانى ئەم بزوتنەوەیە دڵیان بەوە خۆش بوو کە نەوشیروان مستە فا بەجۆرێک ئەم هێزەى بونیات ناوە بەنەمانى خۆى توشی شکست و لەبەریەک هەڵوەشان نایەت نەوشیروان  خۆى چەندین جار لە کەناڵە کانى ڕاگەیاندندا پشت ڕاستى ئەوەى  کردوەتەوە بەڵام وادەر نەچوو ئەوەتا بەدەست کێشەوەو بە هەوڵى نەیارو دوژمنە کانى گۆڕان خەریکە ئەم هێزە لە بەریەک هەڵدەوەشێت ئەوەى نەوشیروان کردى ئەمان دەیکەنەوەبەخورى  هێزێکى وەک پارتى تادوێنێ دوژمن و زەندیق بو ئێستە براى گەورەیەو هەموان راکە راکیانە تاوەکو لەو کێکى دەسەڵاتە باشترین بەش وەر بگرن بەراستى حەیفە کاک نەوشیروان نیوسەدە خەباتى کرد تاوەکو سیاسەت لە عەقڵى بنەماڵەو خێڵ دا بڕێت کەچى ئەوەتا شوێن کەوتوانى ئەو دەرگایان گرتوە وەسفی خێڵو بنەماڵە ئەکەن ئەشهەدو بیلایان بۆدەکێشن ، بەئاشکرا دەڵێن ئێمە کێشە مان نیە لە گەڵ بنەماڵەى بارزانى ئاخر پرسیارە کە ئەوەیە بۆچى دوێنێ ئەو بنەماڵە یە شڕە خۆرو دزو مافیا بون ئێستا بونەتە دیموکرات و وڵات دەکەنە شامى شەریف ئەم دو فاقی و دوڕویە تاکەى بەخەڵک دەفرۆشن گوایە سیاسەت ئەکەن ئەگەر ئەوە سیاسەت بێت نەفرەت لەو یاریە قێزەونە کەکوردى باشور ناوى سیاسەتى لێناوە بنەماڵەى بارزانى و هاو ئاوازە کانیان سامانى ژێر زەوى و سەرزەوى ئەو نیشتمانەیان تاڵان کرد کەس پێی نەگوتن بەرى چاوتان کلی وا پێوە هەرچى جاش و موستە شارە لاى خۆیان کردیانن بەشۆڕش گێڕ گوایە پەیوەندى ژێر بەژێریان هەبوە لەگەڵیان ئەمەى ئەمان ناوییان نا شۆڕش و لە ژێر ناوى ڕا پەڕین و شۆڕش پێمانیان فرۆشتەوە ، 
ئەگەر ئەوەى ئەم مافیاو دزانە لەشاخ کردویانە وئێستە ئەیفرۆشنەوە بەخەڵک لەرابردودا هەر خەریکى قە ل و قاز دزین بون خەریکى دزى و جەردەى و تاڵان چیەتى بون وەناویشیان ناوە خەبات . وە بەخەڵکى دەفرۆشن هیچ نیە جگە لە قەشمەرى و گاڵتە کردنێک کە هەر خۆیان لێی تێدەگەن وپێی دەخڵە تێن دەنا ئەوە نەشۆڕش بوە نە خەبات تەنها دزى جەردەى و تاڵانى بوە ئەمەش لەنوسینە کانى خۆیاندا باش رەنگى داوەتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە