ئەوێ ڕۆژێ لە قامشلو

Wednesday, 13/03/2019, 19:35

87440 بینراوە


ساڵی ٢٠٠٤ ڕۆژی ١٢ ئاداربەھۆی یاری تۆپی پێی نێوان شاری قامیشلو و دێرەزورەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان عەرەبە فاشیستەکانی دێرەزور و کوردانی شارەکەوە لە ناو یاریگای قامیشلودا ھاتە ئاراوە.
ئەوکات من زیاتر لە ساڵ و نیوێک بوو لە ڕۆژئاوای کوردستان بووم لە شاری حەسەکە شەوی بەر لە پێکدادانەکە من بە کارێک ھاتبومە شاری قامیشلو لە گەڕەکی قنات سوێس بوم لەماڵی ھاوڕێ حەمزە بوم کە گەڕەکێکی ھەژار نشینی شارەکە بووبڕیار وابوو من بەکارێک بچمە شاری دێرک لە گفتوگۆی چونەکەمدا بوین کە چۆن بڕۆین گوێمان لە دەستڕێژی گوللە بوو ئەو کات تەلەفونی ماڵان ھەبوو خێرا تەلەفۆنمان کرد گەلۆ چی ڕوودەدات لە ناو شاردا ؟ پێیان ڕاگەیاندین کە شەڕی کورد و عەرەبەکانی دێرە زورە و پۆلیسی دەوڵەتی سوریاش لە جێگای ھێورکردنەوەی ڕەوشەکە دەستڕێژ لە پشتیوانانی یانەی قامیشلو کردوەو ژمارەیەک ھاوڵاتی کوردیان شەھید کردووە و ھاوڵاتیانیش ڕژاونەتە سەر شەقام دژ بە دەوڵەتی سوریا ، ھەر خێرا لەگەڵ ھەمزە ملی ڕێگامان گرت بەرەو ناوەڕاستی شار تا گەیشتنمان بەسەر پردی قەنات سوێس پۆلیس و سەربازی ڕژێم بڵاوەیان پێکرابوو بەھۆی ئەوەی من ھیچ بەڵگەیەکم نەبوو لەوێ نەمانتوانی لوێوە بڕۆین و ڕوومان وەرگێڕا بەرەو گەڕەکەکانی سەر سنورە تێلکراوەکەی نێوان قامشلو نسێبینی باکوری کوردستان لەوێوە سوڕاینەوە بۆ ناوەڕاستی شار بەڵام سەرجەم ڕێگاکانی شار بە سەربازی ڕژێم گیرابون بۆیە ھەمزە ووتی : ھەڤاڵ بۆ ئەوەی نەگیرێیت باشتر وایە ھەرچی زوو قامشلو جێبھێڵەو بڕۆ بۆ دێرک .
ھەرچەند من نەمدەویست بڕۆم زۆر دەمخواست بەشداری سەرھەڵدانی گەل ببم لە ناو شاردا لە زۆربەی گەڕەکەکان دوکەڵ بەرز دەبوەوە و دەنگی گوللە لە ھەرچوار لای شار دەھات ، ھەر زوو ھەمزە مینی بوسێکی ڕاوەستاند کە شۆفێرەکەی دەیناسی و داوای لێکرد کە من بگەیەنێتە شاری دێرک منیش سوار بوم و شۆفێرەکە وەک نەخۆشێکی خێرای پێ بێت ئۆتۆمبێلەکەی ئاژوت و کە گەیشتینە سەر پردی قەنات سوێس بۆ ئەوەی لە شار دەرچین ھێزەکانی ڕژێم کۆنترۆڵی ناسنامەی ھاولاتیانیان دەکرد بەڵام شانسمان ھەبوو چونکە ئێمە لە ناو شارەوە دەر دەچوین کۆنترۆڵیان نەکردین و بە دەست ئاماژەیان بە ڕۆشتنمان کرد پاش نزیکەی کاتژمێرێک کە ٨٠ کم بوو گەیشتینە شاری دێرک لەوێ گەیاندمیە شوێنی مەبەست بەڵام لە دێرکیش لە ناو گەلدا مقۆ مقۆی ڕاپەڕینی قامیشلو بوو من خێرا خۆم گەیاندە لای دۆست و ھاوڕێیانی مەبەست و یەکیک لەو ھاوڵاتیە دڵ گەرمانە ابو فەنەر بوو کە کورد پەروەر و شاعرێکی گەرمی کوردایەتی شاری دێرک بوو دەیگوت پێویستە ئێمە وەڵامی ڕاپەڕینی قامشلو بدەینەوە ئەوپاش نیوەڕۆیەو شەوەکەشی ئێمەچوین بۆ لای زۆر کەس و وولات پەروەری شارەکە و بڕیاردرا کە سبەینی لە دێرک ڕاپەڕین .
ڕۆژی ١٣ مانگ لە شاری دێرک سەرلەبەیانیەکەی نزیکەی کاتژمێر ١١ بوو گەنج و ھاوڵاتیانی شاری دێرکڕاپەڕین و سەرەتا شارەوانی شارەکەیان دەست بەسەردا گرت و پاشان بارەگای پۆلیس و فریاکەوتن و سەرجەم داموو دەزگاکان کۆنترۆڵ کران جگە لە دەزگای ئەمنی شارەکە کە سەرجەم چەکدارەکانی ڕژێم بۆ ئەوێ پاشە کشەیان کردبوو و دەستڕێژیان لە گەل دەکرد بەھۆی نەبونی چەک لە دەستی گەلدا پێشڕەوی بۆ ئەو بارەگایە وەستا بەڵام دروشمی کوردایەتی لە شاری دێرکدا دەنگی دەدایەوە .
ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام پێشەنگی کچە گەنجەکانی شارەکە بوو کە بە ھەلھەلەو دروشمەکانیان ڕاپەڕینەکەیان بە جۆشتر کردبوو .
پاشان شارەکانی دیکەی وەک عامودا و سەری کانی و کوبانی و عەفرینیش وەامی ڕژێمی بەعسی فاشیان دایەوە ڕاپەڕین و ڕژێم دەستی کرد بە گرتن و ڕاوەدونانی کوردان و بەگشتی ٣٦ ھاوڵاتی شەھید بون و ١٦٠ ھاوڵاتیش بریندار بوون .
ئەوەی گرنگە لێرەدا ساڵی ٢٠٠٤ عەرەبە شۆڤێنیەکان کوردیان دەکوشت و پشتیوانی ڕژێمەکەی ئەسەد بون ئێستاش ٢٠١٩ کورد ئەو عەرەبانە لەدەستی داعش و دواکەوتویی مێژویی ڕزگار دەکات بنێڕە چۆن مێژوو دەگۆڕێت !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە