ئاسایشى سلێمانى لە نێوان شێخ لوقمان و پاساو هێنانەوە

Wednesday, 13/03/2019, 19:54

20681 بینراوە


وەکو ئاگادارین ماوەى چەند سالێکە ئاسایشى سلێمانى ناو بە ناو سیناریۆیەک دروست دەکات، بەلام لە هەمان کاتیشدا لە ماوەى نزیکەى ٢٤ کاتژمێردا سەرەداوى رووداوەکان دەردەکەون.
رەنگە خەلکانێکى زۆر هەبن نهێنى ئەم کارەیان لا روون نەبێت، بەلام راستى کارەکە بەم جۆرەیە:
کابرایەکى کورتە بالاى ئیفلیج و شێخیک بە ناوى شێخ لوقمان ماوەى ٣٠ سالە کارێک دەکات ئەویش دۆزینەوەى دزىیە بە جادو و نوشتە، کە ئەمەش لە زانستدا بە زانستى خەواندنى موگناتیسى، یان پاراسایكولوژیا، یان (تنويم مغناطيسی) یاخود بە جادوگەر و ساحیر،  یان بەهەر شتێكى ناواقعى بێت، گوایە تاوان و تاوانبارەکە دەدۆزێتەوە، بەڵام ئەمە تاوانبارى ئەو كەسە ناسەلمێنێت و جێگیر ناكرێت، ئەوەش بزانن گوایە لە زۆربەى ئەمانەى باسكران، گوایە بە قسەی خۆیان جنۆكە و شەیتانەكان ڕۆڵى خراپ دەبینن بۆ دروست كردنى ئاشوب و فیتنە لە نێوان موسڵمانان و ئادەمیزاد بە گشتى.  بەڵام ئایە جنۆکەکانى شێخ لوقمان رۆلیان بینیوە لە رزگارکردنى شارە حەیاتەکە، یان ئاسایش خۆى لەو کارەدا بە توانایە!؟
باشە ئەگەر ئەوەندە بە توانان بۆچى هەر رۆژە و کارەساتیک و تاوانێکی جوراو و جۆر لەو شارەدا ئەنجام دەدرێت، زۆرجاریش ئاگادارین کە چەندین کەسى بێ تاوان سزا دراوە بێ ئەوەى ئاگادارى هیچ شتێک بن، کە لە زانست و یاسا و شەرعیشدا هەر كەس شتێكى دزرا دەتوانێت، رێگای دیکە هەیە بۆ بەدواداجوون، نەک هانابردن بۆ جادوگەر و شێخ و مەلا، تا تاوانباران بدۆزرێنەوە، هەروەها بەدواداجوون بۆ هۆكاری رووداوەکان بکرێت و لێکبدرێتەوە بۆ دۆزینەوەى شتە دزراو و دزەکان،  بەڵام بە هۆكارى واقعى كە لە مەحكەمەى موسڵماناندا كارى پێ دەكرێت لە درێژایى مێژووى حوكمڕانى موسڵماناندا لەوانە دۆزینەوەى شتەكەى بە دەستى دزەكەوە یان دان پیانانى دزەكە بەوەى كە ئەو دزیویەتى یان بوونى شایەت لەسەرى بەم شێوەیە تۆمەت جێگیر دەكرێت چونكە قاعیدەى شەرعى وایە دەڵێ:(المتهم بري حتى يثبت عليه الدليل) يان (الأصل براءة الذمة)، بەلام لە ولاتى حوکمى واق واق دا نە حاکم ئیسلامیە و نە ئیسلامیش حاکمە بە داخەوە!
هەڵبەت بێجگە لەوەی کە لە هەندێک کاتدا هانا بۆ شێخ لوقمان دەبرێت، بەڵام لەهەمانکاتدا ئەم تاوانانە ئەوەش دەردەخەن کە ئاسایش بۆ خۆی سەرە داوای دی و تاوانەکانە، خۆی کارەکە بە کەسانێک دەکات، خۆشی دەدیدۆزێتەوە، یان بەو ریگایە بەدواداچوونی بۆ دەکات!
خەڵکی کوردستان تووشی بووە بە دەستی دەسەڵاتێکەوە، هاکا قۆرییەکە و فەرشەکەی عەلادینیان دۆزییەوە، بەڵام جڵ دزەکە بۆ خۆیان لەسەر شەقامەکان و لەناو ژووری دامودەزگاکانیاندا هاتوچۆ دەکەن و یان لەپاڵ مێزێکدا دانیشتوون و بەو خەڵکە بەستەزمانە رادەبوێرن!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە