سەرانی مافیای کورد و گەمژەییەکانیان..!

Saturday, 16/03/2019, 11:57

27437 بینراوە


لەماوەی ٢٨ساڵ لەحاکمیەتی هەردوو بنەماڵەی مافیای کوردو هاوکارەکانی ،کاتێک باسی ڕاپەڕین دەکرێت ،پاساو بەوە دەهێننەوە ڕاپەڕین کۆتایی هاتوە (مەبەستیان رووداو هەڵچونی ئازاری ١٩٩١)،هەڵبەتە  بەهۆی جەنگی کەنداو لاواز بوونی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس کشانەوە لەشارەکانی کوردستان مافیاکانی کوردا  بەسەرکوتی بزوتنەوەی شورایی شانسی وەرگرتنی دەسەڵاتیان بەرکەوت ،پێیان وایە ئیتر نابێت خەڵک دژی دەسەڵاتی مافیایی و ستەمگەری ئەمان ڕاپەڕێت ،چونکە ئەمان کوردن .کێشەکە لەوەدایە خەڵک بەم قسانەی سەرانی مافیا باوەڕدەکات ،وەک ئەوەی چەوسانەوەی بەعس و ئەمان جیاوازبێت.
لەماوەی حاکمیەتی ئەم دووبنەماڵەمافیایە دا رۆژنەبوە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل نەکەن ،هەرلەدزینی سامانی ووڵات تیرۆری رۆژنامەنووسان و کپ کردنی دەنگەناڕازی و ڕەخنەگرەکان و ڕاوەدوونان و زیندانی کردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی سەربەخۆ ،دەست درێژی بۆسەرژنان و ئیستغلال کردنیان کاری هەمەڕۆژەیان بوەو بەردەوامە .تەقەکردن لەخۆپیشاندەران کوشتنی خۆپیشاندەران بەبێ سڵەمینەوە ،ئیتر دەبێت جیاوازی ئەم دووبنەماڵە مافیایەو دەسەڵاتەکەیان چی جیاواز بێ لەبەعس ،لەکاتێکدا بەعس لەبەر ئەوەی تۆ کوردبووی ،بەرلەوەی سیاسی بیت دەیچەوساندیتەوە ،بەلام ئەوەی ئەم دووبنەماڵە مافیایە دەیکەن دژی خەلکی کوردستان بەناوی کوردایەتی یەوە دەیکەن.
لەئەنجامی ئەوحاکمیەتە هۆڤیانەی بنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی ،لێرەو لەوێ خەڵکی کوردستان و ناڕازیان باسی ڕاپەڕین دەکەن دژی ئەو دووبنەماڵەیە (هەرچەندە ئەو باسە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وورد هەیە ،ئایاهەلومەرجی هۆشیاری و ئامانجی ڕاپەڕین لەبارە ،خەڵکی کوردستان خاوەنی ڕێکخستنی سەربەخۆی خۆیەتی و ئامانجەکانی ڕاپەڕینی دیاری کردووە،ئاستی هۆشیاری بۆڕاپەڕین گەیشتوەبەوەی ،ئەزمونی سەرانی مافیای کورد دووبارەنابێتەوە ،کەلەئێستادا ئەو ئامانجە روون نی یە و خەڵکیش خاوەنی ڕێکخستنی سەربەخۆی خۆی نییە ).
ئەوەی چیگای گاڵتەجارییە ئەو دووبنەماڵە مافیایە هەمیشە باسی ئەوە دەکەن خەلک لەدژی کێ ڕادەپەڕیت ،چۆن دەبێت خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵاتی کوردی ڕاپەڕیت ،لەبەرئەوەی هەموان کوردین .وەک ئەوەی کاتێک لەڕابووردودا خەڵکی فەڕەنسا دژی دەسەڵاتی لویسەکان ڕاپەڕین ،لویسەکان فەڕەنسی نەبوون ،یان شۆڕشی ئۆکتۆبەر دژی قەیسەرکان ،مەگەر قەیسەرەکان ڕوسی نەبوون ،هەرلەئازارد کاتێک خەڵکی خواروی عێراق دژی بەعس ڕاپەڕین مەگەر دەسەڵاتی بەعس عەرەبی نەبوو دواتریش لەماوی چەند ساڵی ڕابوورد کە خەڵکی تونس دژی زەین عابدین ڕاپەڕین ،عەرب نەبوون ،یان خەڵکی میسر دژی حوسنی موبارەک ڕاپەڕین عەرب نەبوون ،یان خەڵکی لیبیا دژی قەزافی ڕاپەڕین عەرەب نەبوون ،ئەوە بۆیەمەن و سوریاش ،لەپێنج شەش ساڵی ڕابوردودا هەروایە ،خەڵکی ئەو ووڵاتانە بۆیە ڕانەپەڕین ،لەبەر ئەوەی دەسەڵاتەکە عەرب نەبوون ،ئەوان دژی زوڵمی ئەو دەسەڵاتە ڕاپەڕین کە هەڵگری هەمان زمان و خوێن بوون ،بەلام کەمینەیەکی گەندەڵ و دزو داوێن پیس ژیان و گوزەرانی ئینسانەکانی کردبوە جەهەنم ،بۆیە بڕیاریان دا کۆتایی بەو دەسەڵاتە دیکتاتۆریانە بهێنن ،جیالەوانە بەدرێژایی مێژوو سەدان و هەزاران نموونەی ڕاپەڕین هەیە کەدژی دەسەڵات دارەکان بوون ،کەهەڵگری هەمان زمان و کەلتورو نەتەوەبوون.
بۆیە خەڵکی کوردستان زۆر لەوە هۆشیار ترن بەوە فریوبخۆن ،لەبەرئەوەی سەرانی هەدووبنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی کوردن ،نابێت خەلک ڕاپەڕیت دژیان و بەسزای تاوانەکانیان بگەیەنن .دەسەڵاتێک تەژی بێت بە بەدڕەوشتی و دزی و گەندەڵی و هەڕاج کردنی قوتی خەڵکی کوردستان ،لەپێناو خۆیان و بنەماڵەکانیان ،کاتی ئەوە یە خەڵکی کوردستان خۆیان ڕێک بخەن و کۆتایی بەو دەسەڵاتە مافیاگەریەبهێنن ،ئەگەر پاساوی سەرانی گەمژەی کورد ئەوەیە ،کەئەوان کوردن و چۆن دەبێت خەڵکی کوردستان دەسەڵاتی کوردی بڕوخێنی و ڕاپەڕێ دژی ،ئە بۆ کاتێک بەدڕندانەترین شێوە رووبەرووی خۆپیشاندەران دەبنەوە دەیانیان دەکوژن ،ئەو خۆپیشاندەرانە بەکورد نازانن ،بەلام کاتێک دێتە سەر ڕاپەڕین دژتان ،دەکەونە فڵتەفڵت و بەناوی پاراستنی مافی کورد و هاوخوێنی و هاوزمانی .
هەرپاساوێک بۆمانەوەی ئەو دووبنەماڵەمافیایەو هاوکارەکانیان ،درێژەدانە بەبرسێتی و بێکاری و بێ مووچەیی و بێ کارەبایی و تیرۆر و دەستدرێژی بۆسەرماف و ئازادیەکان و دەستدرێژی بۆسەرژنان ،دەبێت خەلکی کوردستان دەست بکەن بەخۆڕێک خستنیان ،لەبزووتنەی سەربەخۆی خۆیان و هۆشیاری ڕاپەڕین و ئامانجی ڕاپەڕین بەدەست بهێنن و کار بۆ ڕاپەڕینی سەرتاسەری بکەن و بگەن بەئامانجی کۆتایی ،کە کۆتایی هێنانە بەدەسەڵاتی سەرانی مافیای کورد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە