بۆیە خەڵکی کوردستان زۆر لەوە هۆشیار ترن بەوە فریوبخۆن ،لەبەرئەوەی سەرانی هەدووبنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی کوردن ،نابێت خەلک ڕاپەڕیت دژیان و بەسزای تاوانەکانیان بگەیەنن .دەسەڵاتێک تەژی بێت بە بەدڕەوشتی و دزی و گەندەڵی و هەڕاج کردنی قوتی خەڵکی کوردستان ،لەپێناو خۆیان و بنەماڵەکانیان ،کاتی ئەوە یە خەڵکی کوردستان خۆیان ڕێک بخەن و کۆتایی بەو دەسەڵاتە مافیاگەریەبهێنن ،ئەگەر پاساوی سەرانی گەمژەی کورد ئەوەیە ،کەئەوان کوردن و چۆن دەبێت خەڵکی کوردستان دەسەڵاتی کوردی بڕوخێنی و ڕاپەڕێ دژی ،ئە بۆ کاتێک بەدڕندانەترین شێوە رووبەرووی خۆپیشاندەران دەبنەوە دەیانیان دەکوژن ،ئەو خۆپیشاندەرانە بەکورد نازانن ،بەلام کاتێک دێتە سەر ڕاپەڕین دژتان ،دەکەونە فڵتەفڵت و بەناوی پاراستنی مافی کورد و هاوخوێنی و هاوزمانی .
هەرپاساوێک بۆمانەوەی ئەو دووبنەماڵەمافیایەو هاوکارەکانیان ،درێژەدانە بەبرسێتی و بێکاری و بێ مووچەیی و بێ کارەبایی و تیرۆر و دەستدرێژی بۆسەرماف و ئازادیەکان و دەستدرێژی بۆسەرژنان ،دەبێت خەلکی کوردستان دەست بکەن بەخۆڕێک خستنیان ،لەبزووتنەی سەربەخۆی خۆیان و هۆشیاری ڕاپەڕین و ئامانجی ڕاپەڕین بەدەست بهێنن و کار بۆ ڕاپەڕینی سەرتاسەری بکەن و بگەن بەئامانجی کۆتایی ،کە کۆتایی هێنانە بەدەسەڵاتی سەرانی مافیای کورد.