ڕۆژانەی فەیسبوکەکەم

Saturday, 16/03/2019, 23:40

5198 بینراوە


یادێک لە هێمنی کوردپەروەر:
زۆر جار لە دەروونمدا بە کوڵ دەگریم.پێمخۆشە هۆڵ هۆڵ بگریم.زۆر جاریش هێسی ژانی غەریبی ودوورەلانی تەنگم پێ هەڵدەچنێ وخەیاڵم دەفرێ ودەمباتەوە جێ لانی جارانم.روخسارودەنگی پێکەنینی هێمنم کە بیر دەکەوێتەوە لە کۆمەڵگایەک دەڕوانم کە هێشتا کاڵ وساویلکەیە،بۆیە نەیتوانیوە رێز لە زانای بگرێ ورەخنە لە نەزانی خۆ بە زلزانی کورد بکاتە هەوێنێکی باش بۆ داهاتوویەکی رووناک وتژی لە هیوا.
هێمنی دڵناسک ووشەشیرین وهەبزوێن هیچ خێڕو خۆشیەکی لە ژیانیدا نەهاتە ڕێ، جگە لە نەهامەتی وبێبەختی وئاوارەیی وزیندان!ئەوەی دوژمن بە سەری هێناهیچکات سەری لە بەر دانەنواند ورێگای رزگاریی لە پێش خۆی بەرنەداوبۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی تا دوایین هەناسەی ژیانی کۆڵی نەدا.دەگووت: دوژمن، دوژمنە من هیچ چاوەڕووانیی ئەوتۆی لێناکەم کە ئازارم نەدا.
ئەوەی کە پشووی لێ بڕێوم هاوڕێ وهاو خەباتی خۆم بووە کە ماڵیان ئاوابێ،چی نەما پێم نەڵێن، چی نەما بۆم هەڵنەبەستن.چی نەما لە بێ ڕێزوتۆمەتو ناوناتۆرە کە بۆم هەڵنەدوورن!رۆژەکانی کۆتایی تەمەنیدا چوومە دیداری. چم دیت!ژوورێکی ساردوسڕودەستێک نوێن ولێفەیەکی شڕوژێر سیغارێک وپاکەتێک جگەرەودڵێکی مەزن وەک قەندیل.
... مامۆستا گیان وادیارە زۆر ناسازی، بۆ نایەی بتبەمە دوکتور؟ دەچینە شاری تەوریز تا ژانی سنگ وپشتت دەرمان بکاو چیدی ئازار نەکێشێ!
...کوڕم،زۆرم پێ خۆشە دەگەڵت بێم بۆ لای دوکتور. بەڵام دێوەزمەی دەسەڵات ئیزنی چوونەدەرەوەی شآری مهابادی لێ هەستاندوومەوە ودەڵێ: مافت نییە لە شآر بڕۆیە دەرێ.!
قاسملوو خوێنەدەواروزمان زان بە هێمنی دەگووت: جاشی میللی!
مەلاعەوڵای حەیاکی/ کۆنە بەعسی / بە هێمنی دەگووت: سەرقافڵەی جاشآن! یان جاشە پیرە!
کوا ئەو ناوانە شیاوی هێمنی نیشتمان پەروەرن؟
"شێرکۆی بۆڕی هەژار لە کتێبی هەژاری مرۆف..."
لە لاپەڕەی ٣٥٥ دا ئاوا باسی هێمن دەکا:
هێمن جارێک لە بەغداوە دەچێتە شاری کەرکوک.لە ناو رێگادا لە ویستگەیەکدا لە خاڵی پشکنینی سەر ڕێگادا ئەو سەیارەی کە هێمنی تێدا دەبێ رادەگرێ وداوای ناسنامەی لێدەکا.لە پڕ سەربازەکە دەبینێ کە هێمن چاویلکەیەکی بێ / شووشەی / دەچآو دایە!
...دەڵێ. ئەوە چییە؟
... چی چییە؟
... چاویلکەکەت شووشەی تێدا نییە!
هێمن قامکی بۆ چاوی دەبا تا نیشآنی سەربازەکەی بدا وبڵێ: ئەوەتا شووشەی تێدایە!
سەربازەکە گورج دەستی دەگرێ وپێی دەڵێ: چاوی خۆت کوێر مەکە ماڵت نە شێوێ! برۆ!
" یادێکیش لە تێکۆشەری کورد مامۆستا حەسەن قزڵجی"
مامۆستا حەسەن قزڵجی یەکێکە کە کەسایەتیەکانی تێکۆشەری رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە شآری بۆکان لە دایک بووە.رەوانشآد قزڵجی لە سەراسەریی ژیانیدا بۆ تاقەڕؤژێکیش رەنگوڕووی حەسانەوەی بە خۆیەوە نەبینی. دەربەدەری وئاواریی وهەژاری وترس وزیندان ودڵەڕاوکێ ببونە یاروهاودەمی رۆژگاری تەمەنی پڕ لە رەنجەڕۆیی.
لە ناو حیزبی توودەی ئێڕاندا / حیزبی کومونیستی ئێڕان / فرچکی بە سیاسەت گرت وهەستی بە زۆرداریی بنەماڵەی پەهلەوی کرد.لە سەر ئەو باويڕەی خۆیدا گەلێک بێ ڕێزی پێکراوزۆری نەهامەتی چێژت.دەگاڵ هێمن وهەژار دۆستی نزیکی یەکتر بون. زۆریش لە ئاوارەییدا پێکەوە ژیاون.بە پێچەوانەی هەژار هیچگا نەبوو بە نان خۆری مەلامستەفای بارزانی وبنەماڵەکەی.لە بوارەدا دەگەڵ هێمن وێکچوونیان زۆر بوو.
مامۆستا قزڵجی، خاوەنی پێنوسێکی بە پێزوبە توانابوو، لە بواری نووسینی چیرۆک وکورتە چیرۆک جێ پەنجەی لە زمانی کوردی وئەدەبیاتی کوردی قەت پاک نابێتەوە.ئاوارەیی چەند وڵاتی بینی.لەو ژیانەشدا بێکار نەوەستاوتەمەنی دەربەدەریی خۆی کردە کتێب ووتارورێنوس وڕیزمانی ، زمانی کوردی.جگە لە زمانی کوردی بە
چەند زمانی دیکەش خامەی خۆی وەگەر خستووە.دوای ساڵانی دەربەدەری وئاوارەیی کاطێک کە دەسەڵاتی پادشآیی لە ئێڕان رووخا،گەڕایەوە وڵات تا پەرە بە خەباتو تێکۆشآنی خۆی بدا.بە داخەوە ئەو جاریش نەهامەتی ئەخەی گرت.لە چەنگ شای ئێڕان رزگاریی بوو، بەڵام کەوتە بەر شمشیری دووسەری کەمتیارەکانی کۆماری ئیسلامی ولە هێرش بە سەر حیزبی تودە ئەویش گیراو لە تەمەنی پیریدا لە زیندان لە شکەنجەدا گیانی خۆی فیدای نەتەوەکەی کرد. هیچکات لە کومونیست بوونی خۆی وئەورێبازەی کە باوەڕێ پێی هەبوو پەژیوان نەبۆوە.کورتەیە لە قسەکانی کە لە کتێبی سەرجەم بەرهەمەکانی حەسەن قزڵجی کە موحسین قزڵجی ئامادەی کردوە وکەوتۆتە بەر دیدەی خوێنەران لێرەدا دەنووسمەوە:
خوێندەواری کورد خووی بە شێعر گرتووە وکەمتر بە پەخشآن. وەکو لێکدراوەتەوە زۆرتر شان وەبەر شتی درێژ دەردەکێشێ ونایخوێنێتەوە. میللەتی دواکەتووش شێعری لە پەخشآن زۆرترە!
رەوانی شآد ویادی پیرۆز بێ. ئەو بابەتەی سەروو زۆر بە کورتی لە سەر ئەو بەڕێزە نووسراوە.مامۆستا حەسەن
شیاوی لەوە زیاترە کە دەبوا زاناو نووسەرمان زیاتر لە کارەکانی بکۆڵنەوە،تا ئێمەش زیاتری بناسین.
" مامۆستا هێمنی کوردپەروەر لە ئاست پێنووسی مامۆستا حەسەن قزڵجی ئاوای نووسیوە”
خەیاڵ هەڵم دەگرێ دەبا... دەمبا... دەوەناودەوەن،ڕەوەزاوڕەوەز، بە بەستێنی چۆمی تەتەهوودا بۆ شارەخونچێلانەکەی مامۆستا قزڵجی بۆ شآری بۆکان،لەوێ گوێم لە دەنگی ئەو منداڵە رەزا سووک وبزۆزانەیە کە هاوار دەکەن:
هەڵوای تەن تەنانی
هەتا نەیخۆی نایزانی
خەڵکینە! ئەگەر لە هەڵوای تەن تەنانی شیرین ترولە گوڵاڵەی نواڵان بە بۆن وبەرامەترتان دەوێ وەرن، وەرن بخوێننەوە تا ئاهی خۆشتان لە دڵ ودەروون بگەڕێ.بخوێننەوە تا تامەزرۆیی تان بشکێ. بخووننەوە تا کوڵ وکۆتان دامرکێ. بخوێننەوە تا کۆمەڵگاکەتان بناسن ولە دەردووئازاری بگەن.
بخوننەوە تا پتر شآییتان بە زمانەکەتان بێ. تا نەخوێننەوە نازانم پێنووسی سێحراوی حەسەن قزڵجی چ شوێنەوارێکی بە نرخ وبێ وێنەی خوڵقاندووە. بیری وردوخەیاڵی بڵیند وهەستی ناسکی ئەم نووسەرە بلیمەتە چ نموونەیەکی ئەدەبی بەرزی داڕشتووە وپەنجەی بەهێز ورەنگینی ئەم هونەرمەنەدە گەورە لیزگەیەکی چۆنی لە دووڕومرواری وگەوهەری نایاب بۆ هۆنەینەوە.
سەرچاوە: کتێبی سەرجەم بەرهەمەکای قزڵجی.
لە ئامادەکردنی: موحسین قزڵجی.
" کورتەیەک لە دیرۆکی شاراوەی کورد"
راگەیاندنی کۆماری کوردستان لە کاتی خۆیدالە شاری مهاباد کاڕێکی قورس وگران بوو.کاتیك پاشناوی کوردستان بۆ ئەو کۆمارە دیاری دەکردرێ بەوواتایەی کە ئەو کۆمارە هی تەواوی کوردستانە نەک بەشێک لە وڵات. قازی موحەممەد ئەگەر شآرەزای سیاسەتی ناونەتەوەیی بوایە هەر سوکوهاسان ئەو بڕیارەی نەدەدا، هەر هاسان باوەڕی بە دەوڵەت شوڕەوی بکا!ئەو رەوانشآدە وایدەزانێ رووسەکان پشتیوانیمان لێدەکەن.
لە سەر خۆبەدەستەوەدانی قازی وپرسی دادگایی کردنی قازیەکان وهاوبیرانی کۆمار هەتاڕادەیەکی بەر چاو دیرۆکی شاراوە بە دی دەکرێ. تا ئەوڕۆکەش زۆر پرسیارهەیە کە بە ڕوونی جوابی نەدراوەتەوە.تائەو سەردەمەش جگە لە هەستووسۆزێکی لاواز هیچ توێژینەوەو لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە سەر رووداوەکانی کۆمار نەکراوە هەم رووداوەکانی ناوخۆیی وهەمیش رووداوەکانی دەرەوەی کوردستان وشآری مهاباد! ئەو گووتنەی کە تژی لە هەستێکی سۆزدارەیە لە ناو کۆمەڵگادا ئەوەیە کە قازی خۆی فیدای خەڵکی مهاباد کرد تا کوشتوکوشتار پێک نییە.بۆ جوابی ئەو قۆناغەش تەنیا هەر ئەوەندە دەڵێم،کەسێک کە کۆمارێکی ئاوا گەورە رابگەیەنێ دەبێ چاوەڕوانی رۆژگارێکی دژواریش بکا چون دوژمن هاسان خواستەکانت لێوەرناگرێ.
“ شێرکۆی کوڕی هەژار لە کتێبی هەژاری مرۆڤ... لە لاپەڕەی ٣٣٥ دا ئاوای نووسیوە”
کاتێک هێزی سۆڤیەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکشێتەوە قازی محەممەد بڕێار دەدا تەسلیم بێت! ئەگەر کۆمەڵگای کورد بە شێوەیەکی دیکە بوایە و/فروهەر / بۆ خۆی پێشەوا بوایە، هەمان بڕیاری تەسلیم بونی دەدا؟ئێمە ئەو کات هیچ یەک لە کادرەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردنابینین کە قسەیەک بکەن!ئەوانە لە کوێ بون؟ کە مەیدانی کوردایەتیان بە ناوی قازی محەممەدەوە دابوو؟ ئایا تەسلیم بوونی قازی محەممەد کارێکی راست بوو؟ یان دەبوایە فەرمانی شەڕی بە پێشمەرگە دابایە؟ کە تا دوایین دڵۆپی خوێنی خۆیان شەڕیان بکردایە؟
سرنج: فروهەر یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی /ژ،،ک /.
" هاوسەری کچەکانی قازی محەممەد کێ بوون؟”
شێرکۆی کوڕی هەژار لە کتێبی هەژارو مرۆڤ...لە لاپەڕەی ٣٣٨ دائاوای نووسیوە:
... کچێکی قازی محەممەد لە کارەساتێکی تاریکدا دەڵێن: خۆی کوشتووە. بەڵام مینا خانمی هاوسەری دوای شەهید بونی قازی، دوو کچکەی دیکەی بە زۆر داوە بە دوو ساواکیی نزیک لە دەرباری شای ئێڕان بە دوو کوڕی داود بەگی، جاشی شای ئێڕان کە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی پادشآیی لە عێڕاق رایانکردبوو وهاتبوونە ئێڕان ودە خزمەت شآی ئێڕاندا بون!
ناکرێت گومان لەوە لەوە هەبێط ئەو ژنانەی کە قازی محەممەد گاونی، هەمووی دەماڵەکەی خۆیدا گاون! گومان لەوەدا نییە ژنی پێشەوا رقێکی لە دڵی خۆیدا بەرامبەر بەم رەفتارەی قازی هەبووبێت وگووتبێی: دەوەڵلا قازی شەرت بێت دوای تۆ کچەکانت بە پیاوی دەوڵەت بە گان بدەم!
سرنج:
دوای رەوانشآد قازی منداڵەکانی دەبوایە وەک منداڵی یەکەم سەرۆککۆماری کوردستان، خەریکی توێژینەوەولێکۆلێنەوەونووسینی مێژووی سەردەمی ئەو کۆمارە تەمەن کورتە بوایەن.بەڵام بەداخەوە لەو بوارەدا زۆر کەم تەرخەم ولاواز ژیاون.بە دەرمانیش من یەک لاپەڕەم لە بیرەوەریەکانی ئەو کاتی کۆمار لە لایان بنەماڵە قازی نەهاتۆتە بەرچاو.تکایە هەر کەسیش پێی شک دی با بڵاوی کاتەوە.
"رووپەڕێکی قڕێژ لە ژیانی جەلال تاڵەبانی:
برایم جەلال دەڵێ: هەرکەسێک کە جەلال تاڵەبانی لێی تووڕە بوایە وەک ئەوە بوو کە بەرنفرەتی فیرعەون کەوێ! ئەو دەنووسێت لە مانگی ١ی ساڵی ١٩٧٩ جۆرێک لە ناکۆکی ودڕدۆنگی لە نێوان مام جەلال وشێروان شێروەندی وقادر عەزیز  دروست ببوو. ئەوکات هەر دووکیان پاڵێوراوی ئەندامی سەرۆکایەتی بوون.
مام جەلال کە زۆر بە دەگمەن لە کاتی تووڕەبووندا خۆی بۆ کۆنتڕۆڵ دەکرێ، وەک هەموو جارێک هێرشی باوکسالارانەی کردە سەر هەر دووکیان وتەنانەت دەستی لە شیروان شیروەندیش وەشآند!) یانی لێی دا)
سەرچآوە: کتێبی چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵە /کۆمەڵەی باشوور / لە نووسینی: برایم جەلال.
تێبینی:
لە دایک بوونی مەلامستەفاوجەلال تاڵەبانی بێ بەختیەک بووە بۆ دیرۆکی کورد.ئەو نەهامەتیە تەنیا داوێنی کوردی لە باشووری کوردستان نەگرتۆتەوە. بەڵكوم بۆ بەشەکانی دیکەشی وڵات بۆتە مایەی نەهامەتی.کورد لە باکورو رۆژهەڵاتی کوردستانیش رۆژی رزگاریی دەبینێ، بەڵام باشووری وڵات تا ئەو دوو بنەماڵەیە تێدا خاوەن دەسەڵات بن قەت رۆژی رزگاریی بە دی نایە.بڕوانە پاشماوەکانی ئەو دووبنەماڵەیە کە وەک گای حاکمیان لێ هاتووە لە تەڕی دەخۆن ولە وشکی دەخەون!خەڵكی هەژاریش رۆژانە دەگەڵ مەینیەتیەکانی ژیان دەستوپەنجە نەرم دەکا.
" کورتە نامەی دۆستێکم لە رۆژانەی فەیسبوکەکەمدا”
من پەروەردەی کوردستانپۆستم:
...چاوەکانت هەر گەش وتیژبین.هزرت ئازاد،وشەکانت تیری سەر دڵێ خاک فرۆشآن وگەل فرۆشآن بێت.ئەوەی کە منی هێشتۆتەوەوهیوایەکی بەوژیانە بۆم هێشتۆتەوە ئێووەو کەسانی بەڕێز وئازاوئازادی وەک ئێوەن.
من پەروەردەی  کوردستانپۆستم ئەگینا منیش شوێن کەوتوویەکی یەکێتی نیشتمانی دەبووم.
شەوی ١٢/٣/٢٠١٩
ک.ڕ
جەعفەر کەریمی
سندووقی. کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە