کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە چی دەگەڕێ؟

Monday, 18/03/2019, 13:55

29963 بینراوە


کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، کەنەکە (KNK) وا دەزانێ  سیاسەت قوماشە کە چاو لە رەنگ و روخساریی بکەین تا پێمان جوان بێ وپاشان بیدوورین و دەبەری بکەین و پۆزی پێوە لێ بدەین!
------------------
من هیچ گومانم لەوەدا نییە لەو کاتەیکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دامەزراوە بەو پەڕی تێكۆشان و لێبوردوویی هەنگاوی بۆ پرسە نەتەوەییەکانی کوردستان لە تەواوی بەشەکانی کوردستان هەڵگرتووە. لەو بوارەشدا زەحمەتیەکی زۆری بینی و بە پشوویەکی درێژ مامڵەی دەگەڵ هەر ئاڵوگۆڕێکدا کردوە کە لە کوردستانی مەزندا پێکهاتوون. دامەزراندنی رێکخراوەیەکی بەو شیوەیە لە دەرەوەی وڵات کارێکی سووک وهاسان نییە.
لەماوەی رابوردوودا چەند وتارم لە کوردستانپۆست بڵاو بۆتەوە کە باس لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی دەکات بە بێ عەشیرەی بارزانی.چون بنەماڵەی مەلایی خەتێ نەباوەڕیان بە چآرەسەریی کێشەی کورد هەیە و نە باوەڕیان بە کۆنگرەی نەتەوەیی هەیە. ئەوان تەنیا بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان حەول دەدەن.لە کەسایەتی خۆیاندا دەخوازن، کە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، رادەستی ئیڕان و تورکیە بکەن. وەک چۆن حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان نێوئاخنی کەمپەکان کرد هەرواش لە ئاست کۆنگرەی نەتەوەیی بیر دەکەنەوە!
رابوردووی بنەماڵەی بارزانی لە بەرچاوانە. کام یەک لە ئەندامان وبەرێوەبەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان یان کام پسپۆڕ و کارامەی یان کام لێکۆلەر و توێژەریی دیرۆکمان دەتوانێ بە نەتەوەی کورد بڵێن: لە ٧٢ ساڵی رابوردوودا پیاوکانی بنەماڵەی بارزانی قازانجیان بە کێشەی کورد هەبووە؟ بەڵام ئەگەر لە کەسێکی ئاسایی کورد لە کۆمەڵگادا ئەو پرسیارە بکەی دەیان و سەدان خەیانەتی نیشتمانی و نەتەوەیی بنەماڵەی بارزانیت بۆ ریز دەکا!
سیاسەت دەستەواژەیەکی عەڕەبیە بە واتای ئەهلی کردنی یان رامکردنی ئەسپ دێ، بەو واتایە بە کەسانێک دەڵێن کە کاریان رامکردن وخۆماڵی کردنی ئەسپە.رەنگە بنەماڵەی بارزانی لەو بوارەدا شارەزاییان هەبێ وبتوانن ئەسپ یان ئاژەڵێکی دیکە بحاوێننەوە، تازە من گومان لەو کارەش هەیە کە بتوانن بیکەن.
ماوەی چەند ساڵێکە بەپرس و بەرێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە دڵێکی ئاواڵە و کوردانە و هەست بە بەرپرسایەتی کردن خۆیان دەگەیننە باشووری کوردستان ودیدار دەگەڵ تەواوی حیزبەکان سازدەکەن تا بتوانن وەک تەواوی نەتەوەکانی دیکە کۆنگرەیەکی نەتەوەیی پێک بێنن کە تەواوی حیزب و ئیدۆلۆژیای جیاوازی کوردیی لە دەوری یەک کۆبکاتەوە تا کوردیش ببێتە خاوەن سیاسەتێکی گشتی کە بە پێی بڕێار و ئەقڵی ستڕاتیژیک لە فکری چارە سەر کردنی کێشەی کورددا بێ.
پاڕتی نادێمۆکڕاتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی هەتا تورکیە و ئێڕان خاوەنی ئەو دەسەڵاتە بن هیچکات خۆ لە پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی نادەن. چون فرچکیان بە دوژمن پەرەستی و نۆکەریی گرتووە.
بنەماڵەی تاڵەبانیش لەوان خراپتر. من پێموایە کەسایەتی جەلال تاڵەبانی بۆ ئەوەی کە ناویان سیاسەت، نەدەبوو. جەلال تاڵەبانی دەبوایە پیشەی چەرچیەتی بوایە. چون زۆر زمان شڕوشارلاتان بوو. وەک ئەوان دەدوا. زۆر هاسانیش  خاک و نەتەوەی کوردی بە داگیرکار دەفرۆشت./ خودا نەیبەخشێ /
دێمۆکڕاتەکان و کۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆ باسکردن نابن. وەها کۆت و زنجیرکراون بە تۆفانی نۆحیش لە شوێنی خۆیان ناجووڵین. باسی حیزبە خرم خردەکانی دیکەش ناکەم ئەگەر تەوایان بەشداریی کۆنگەری نەتەوەیی ببن یا نەبن هیچ ئاڵۆگۆڕێکی ئەوتۆ لە سەر کێشەی کورد پێک نایە.
ئەوەی کە لە سیاستدا چاوەڕوانی لێدەکرێ، خۆڕاگریی، پلان دانان بۆ داهاتوو، هەروەها هەبوونی ستڕاتیژی بۆ گەیشتن بە داهاتوو، نەترسی لە بەڕێوە بردنی سیاسەت، دوورناسی، ئابوورییەکی بەهێز، پشتبەستن بە گەل و نیشتمان، هەڵبژاردنێکی ئازاد بۆ راپەراندنی ئەرکە نیشتمانیەکان و...
کام یەک لەو بابەتانە لە حیزبەکانی باشورو رۆژهەڵاتی کوردستان  / جگە لە پژاک / بە دی دەکرێن؟ ئەگەر سەدان جاری دیکەش بەرپرسانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، بێنە باشووری کوردستان و دەگەڵ تەواوی حیزبەکان دانوساندن بکەن هیچ قازانجێکی سیاسی ئەوتۆ بە دەست ناهێنن. دەبێ لە فکری چارەسەریەکی نوێ دابن بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی کە تەواو حیزبە شؤرشگێڕەکانی کوردستان دەئامێزی خۆیدا کۆبکاتەوە.

سندووقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە