‎ئەو کەسەی کە سەرۆکی نەوەی نوێیە دەستی خستۆتە بینە قاقای کارمەندەکانی

Monday, 18/03/2019, 21:42

7628 بینراوە


شاسوار واحیدی کەبابچی پارەی زۆرە، بۆیە ئەچێت سماقوڵی چاک ئەکات، ئەمە لەکاتێکدا پارەیەکی زۆری خەڵکی قەرزارە.
شاسوار عەبدولواحیدی کەباچی لە پڕێکدا بووە بە کوڕێک و شەق لە پارە هەڵدەدات، پارەی بانکیش قەرزارە و کەسیش باسی ناکات!
شاسوار، کە ئیستا وەکو شا دەژیت، باس لە نەهامەتی خەڵکی دەکات، باس لەوە دەکات کە دەسەڵات دزە و مافی خەڵکی دەخوات، ئەمیش بۆ خۆی و لە ماڵی خۆیدا پارە و موەچەی فەرمانبەرەکان نادات، بۆیە پێی دەڵێم، کابرا تۆ چیت داوە لە ماڵی خەڵکی ‎بڕۆ ماڵەکەی خۆت لە (ئێن ئاڕ تی) چاک بکە.
زۆربەی کارەمەندانی (ئێن ئاڕ تی) لە دەست تۆ هاواریانە، چەندەھا کوڕی دڵسۆز لەو کەناڵە کار ئەکەن.
‎من پێنج ساڵ لە کەناڵەکەی ئەو کارم کرد، ‎دواجار بەھۆی کێشەی شەخسی دەستم لە کار کێشایەوە و لەوێ نەمام 
‎شاسوار عەبدولواحید، لاسایی حکومەتی هەرێمی دەکردەوە، موچەی لە کاتی خۆیدا نەدەدا، بەڵام با ئیت بزانین وەک جاران موچە ئەکاتەوە بە ٢٧ مانگ ! ‎بزانین ساڵانە ٦٠ ھەزارەکە زیاد ئەکات بۆ کارمەندەکانی خۆی ! 
‎بزانین ھیچ نە بێت وەک ڕێزێک بۆ ئەو ھەموو کوڕ و کچە باشە کە بە درێژای قەیرانەکە لەوێ کاریان کردووە بزانین دەست خۆشییەکیان بۆ دەنێرێت! 
‎بزانین وەک جاران موجەی ھونەری ئەو کەناڵە باشتر ئەکاتەوە ؟ 
بۆ زانیارییتان لە ژووری ھەواڵ کەسی وای تیا بوو، کە دوو ملیۆن دینار موچەی مانگێکی پێدەدرا، کەس نەی ئەزانی ئیشی چییە ..! 
ئەم شاسوارە لە ماوەی قەیرانەکەدا پێنج کەناڵێ زیاتری کردۆتەوە، کە ئەمانەن: « کورد نیوس ، نەخێر ، ئێن ئاڕ تی ٣ ، ئێن ئاڕ تی ٤ ، ئێن ئاڕ تی عربی » 
ئایا بە راستی ‎ئەمە قەیران بوو، یان پلان بوو؟
شاسوار دەیگوت: ئاخر ئیستا قەیرانە بەڵام، ئەچوو پاسی کۆستەری دەگرت و پڕی ئەکرد لە خەڵک، تا بێنە کوڕ و سیمینارەکەیەوە، ‎خۆم لە بیرمە ساڵی ٢٠١٧ بوو، ‎لە یاریگاکەی سلێمانی کە ئەوێشی تازە کردەوە، ئەو کاتەی کە قەیرانیش بوو، ‎لەوێ سمیناری (نەخێر لە ئیستادا)، بوو دوای کۆتایی سمینارەکە ‎١٠٠ بۆ ١٥٠ کەسی هاواریان لێ هەڵسا وتیان پارەی نەداوە بە ئێمە ناڕۆینەوە بۆ کەلار ! بۆ زانیاریتان هەر نەفەرەی ‎نەفەری ٢٥ ھەزاری دەبوو بدرایە پێی.! 
‎ئەوانەی کە لەگەڵم بوون ئەزانن ئەگەر ئەمە بخوێننەوە، یەکسەر بیریان ئەکەوێتەوە، دەزانن درۆی تێدا نییە.
نایشارمەوە منیش سمینارم بۆ کردووە و چوشم بۆ بانگەشەکانی نەوەی نوێ چونکە ئەوکاتە لەبەر بژێوی ژیان ئەبوو بێکەم 
دەمەوێت ئەوەشتان بۆ ئاشکرا بکەم، کە شاسوار دوو کارمەندی لای خۆی دەرکرد لەسەر نووسینی کۆمێنتێک، ئەویش یاری ڕیاڵ مەدرید، کە دۆڕابوو کوڕێک بە گاڵتەوە کۆمێنتێکی بۆ نووسی بوو، شاسواریش لە توڕەییدا کوڕەکە و ژنەکەشی دەرکرد کە لەوێ کارمەند بوون، چاو لە ئاسی نزمی سەرۆکی نەوەی نوێ.
جگە لەمە دوو ھاوڕێی ئازیز و خۆشەویستیی دیکەی منی دەرکرد، لە سەر ئەوەی داوای ژەمێک نانخواردنی خواردنیان کردبوو، کە کەمێک پارەکەی زیاتر بوو، چونکە توانایان نەمابوو ماندوو بوون و ١٣ سەعات ئیشیان کردبوو.
لیستی کارە نامرۆڤانەکەنای شاسوار کە چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ کارمەندا دەکات، زۆرە، بۆ نمونە ھاوڕێیەکی تری ئازیزمی دەرکرد لەسەر ڕەخنەگرتن و داوای چاکسازیکردنی کرد لەناو دامودەزگاکەیدا، ئەمەش بە کاک ساسوار هەرس نەکرا و یەکسەر دەریکرد.
‎شاسوار پارە پەیا ئەکات لە ھۆڵی سپی، کەچی کارمەندەکانی ئێن ئاڕ تی سپۆنسەری ئەکەن لە کاتێکا ئەمانیش ناچارن بیکەن لەبەر بژێوی ژیانیان .
‎خوشکی شاسوار باخچەی ساوایان ئەکاتەوە، بۆ ئەمە کامێرەمانی ئێن ئاڕ تی دەبێت بچێت ڤیدیۆی بۆ بکات، وەکو کوێلە و خزمەتکار سەیریان دەکات. 
شایانی باسە دوو بەش لەو کەناڵە، بە تەواویی مردووە و کاریان وەستاوە: بەشی کۆنتڕۆڵ و بەشی کامێرە کەچی موچەیان ٤٣٠ ھەزار بوو، ئەویش بە ٥٠ ڕۆژ جارێک وەریدەگرن.
‎حەز ناکەم زۆر قسەی تر باس بکەم بەڵام، شاسوار لە پڕدا بووە بەو کوڕە، کە دەیبینیت، لەپڕا بوو بەو پیاوەی کە دەستی دەڕوات، بەڵام ئایا ئەمە دەستەی تا سەر بەردەوام دەبێت بۆ دەستدرێژیی و ناهەقی. ئەم ‎پیاوە ئەگەر وەفای ھەبێت، ئەوەندە بێویژدان و درۆزن و دەستبڕ نابێت، ئیتر ھیوادارم کەس گوێ بۆ درۆکانی نەگرێت !
ئەم فۆتۆیەش مانای زۆرە کاک شاسوار حەفتەی ٣ بۆ ٤ شەو یاری ئەکرد، سەیرە ئەگەر بۆتان بگێڕمەوە وبڕوا بکەن. ئەگەر کەسێک یان یاریزانێک تۆزێک مراوغەی لەگەڵ دا بکردایە، واتە پاسی نەدایە، یان و گۆڵی بکردایە، ئەوا شاسوار یەکسەر تووڕە دەبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە