لەوەتەی ئەردۆگان بووە بە سەرۆک وەزیران و بە سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پێناوی خۆسەپاندن و قورخکردنی دەسەڵات و پۆسـتە باڵاکانی دەوڵەت و سوپـا لە تورکیادا، بە ئەقلیەتی کۆنەپەرستی و بە ئایدیای بۆگـەنی رەگەزپەرستی، بە ئاگـر و ئاسن و گـرتن و کوشتن و بڕین و وێرانکردن تورکیای بەڕێوە بردووە، تا ئەمڕۆش درێژە بەم سیاسـەتە شکستخواردووەی دەدات، تا بێـت لە ئەنجامی داگیرکردن و دەست تێوەردانی تورکـیا لە کاروبـاری وڵاتـانی دراوسـێ و لـە هەنـدێ وڵاتـانی عـەرەبی، لـە نـاوەوە و لە دەرەوەی تورکیادا، تا بێت لۆمەکاران و نەیارانی ئەردۆگان لە زۆربوون دان، هەر لە سایەی ئەم سیاسەتە چەوت و شکستخواردووەی ئەردۆگـان، تورکـیا تـووشی قەیـرانـێکی سەخـتی دارایی و سیاسی و بێ کاری و دابڕان بووە.. باجـی ئەم سیاسەتە هەڵـەیەی ئەردۆگـان گەلی کورد و تورک دەیدەنەوە، ئەردۆگان و خێزانەکەی لە کۆشکێکـدا دەژین کە زیاتر لە (٧٠٠) ملیـۆن دۆلاری تێچـووە، بە بـەرگـی خەیـاڵ و خـەونی سوڵـتانیـیەوە، هـای لایـڤ دەژی و بە دزی و بە پـارەی ئـەو میللەتـەوە پەخـشـان و تەخـشـان دەکـات.
ئەردۆگـان بۆ زیـاتر خۆقـایمکردن و هـێنانەدی خـەونی سوڵـتانی، هەمـوو شـێوازێکی نادەستووری و نایاسایی و نامرۆیی گرتۆتـەبەر.. بە توومـەت و تـاوانی هەڵبەستراوی بێ بنەما و ناڕاست، بە هەزاران ئازادیخوازانی کورد و تورک، بە دەیان رۆژنامەنووس و پارێـزەر و مامۆسـتا و چالاکوانـانی مافەکانی مرۆڤی گـرتوون و بەبێ دادگایکـردن لە زینـدانە ترسناکەکـانی تورکیادا قـایمی کـردوون، پیستریـن ئـازار و ئەشـکەنجە دەرێن.
ئەردۆگان بڕوای بە ئازادی و دادپـەروەری و یەکسانی و بە مـافی مـرۆڤ و مافـەکانی گـەلان و بە پێکـەوە ژیـان و بە ئۆپـۆزسیـۆن نییە.. هەرکەس و لایـەنێک کـڕنۆشی بۆ نەبات و تەشـیی بۆ نەڕێسێت و بە درۆ شاخـدارەکـانی بـڕوا نەکـات و بە زوڕنـای ئەو هەڵنەپەڕێت و چـەپڵە بۆ ئایـدۆلۆژیای رەگەزپەرستی و هـزری بۆگـەنی ئەو لێـنەدات، لای ئـەو تـاوانبـارە. بە تـوومـەتی ناپـاکی و نەیـاری (سوڵـتان ئەردۆگـان) دەیگـرن و دەیخـەنە بەندیخانە سامناکەکانیانەوە و چارەنووسيشیان نادیـاردەبێـت. لە سایەی دەسەڵاتی قورخکردن و تاکڕەوی و ستەمکاری و بەندکردن و سەرکوتکرن، لە لایەن ئەردۆگـانی دیکتاتۆر و خۆپەرست و لە خۆبایی، تورکیا بووە بە زیندانستان بۆ ئازادیخـوازن و بۆ راجیاوازان.. تورکیا لە یەکەمی ریـزبەندی ولاتـانی رەگەزپـەرست و دیکتاتۆری و پێشێلکەری ئـازادی و مافەکـانی مـرۆڤە لە جیهان دا.