پەیامی شوورای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان بە بۆنەی نەۆرۆزەوە

Thursday, 21/03/2019, 0:24

7133 بینراوە


 جەژنی نەورۆز وهاتنی وەرزی بەهار پیرۆز بێت
لەسەرجەم بنەماڵەی قوربانی یەکان و بنەماڵەی لەسێدارەدراوان و زیندانیانی سیاسی وکۆڵبەرانی زەحمەتکێش و کرێکاران ودەست فرۆشان و ڕەنجدەران  وتەواوی خەڵکی کوردستان وهەمووئەوکەسانەی کەڕێز لەهاتنی نەورۆزو بەهار دەگرن . ئێمە لە شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان پیرۆزبایی دەکەین لە هەموو ئەو چین و توێژانەی لە سەراسەری ناوچەکەدا نەورۆز بە جەژنی خۆیان دەزانن وەک کوردستان وئێران و ئەفغانستان وبلوجستان و چەند ووڵاتی تر، هیوای ساڵێکی پر لە خۆشی شادی بۆ هەموو لایە ک دەخوازین.نەورۆزناکرێت بکرێتە بەهانەیەک  بۆ گەشەدانی ڕق و کینە و شەڕ و بیروباوەڕی کۆنەپەرست و توندڕەوانەی حیزبی و قەومی وفاشیزم وڕاسیزم لە ناوچەکەدا بەڵکو پێویستە ئەو بۆنەیە بکرێتەگەشەدانی تێکۆشانی خەڵکی چەوساوەی کوردستان بۆهێنانەدی سەرجەم ماف وئازادی یەکانی، جەژنی نەورۆز چەکوژەکەی دەستی کاوەکانی سەردەم بێ کە ئازادیخوازان وچەوساوەکانی کۆمەڵگا بەیەکگرتوویی سەری زوحاکەکانی فاشیزمی دەسەڵاتدار وچەوسێنەر پانبکەنەوە بەجۆرێک کە هەرگیزنەتوانن زیندووببنەوە وئازاری مرۆڤەکان بدەن.شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان تێکۆشان بۆ هێنانەدی سیستەمێکی شووڕای دەکات کە خەڵک ڕاستەوخۆ بەشدار وچاودێربێت بەسەر دانان وجێبەجێ کردنی  یاساوسیستەمدا.هەر بۆیە پێویستە بەشداری وئاهەنگ وخۆشی یەکانی نەورۆزهاندەری بەهێزبێت بۆ گەشەدانی تێکۆشانی یەکگرتووانەی ئازادیخوازان وخەڵکی کوردستان بۆ هێنانەدی سەرجەم ئامانجەئینسانی یەکان وهێزی تێکۆشانی خەباتی بەهێزترو کاریگەرتر بکات لە بەرامبەر دەوڵەتانی فاشیزمی داگیرکەر وهەموو ئەوهێزانەی کەدەیانەوێ کۆمەڵگای کوردستان لەنەزانین وکۆیلایەتی دا ڕابگرن.شادی و خۆشی جەژنی نەورۆز بەهەمووانەوە جوان و دڵگیرە هەروەک ئێستا هەموان ئەم رۆژە بە پیرۆز دەزانن و ئاهەنگی شادی ڕێک دەخەن بۆیە ، دەبێ ئەم شادیە بۆ هەمووان قبوڵ بکەین، دەبێ ئەم ڕۆژە بکرێتە رۆژی یەکێتی ویەکگرتووی وهاوخەباتی چینی کرێکارو زەحمەتکێشی ناو ئەم نەتەوانە وە پێکەوە لەم ڕۆژەدا دەست لە ناو دەستی یەک بنێن بەرەو بەدی هاتنی دونیایەکی تر دونیایەک کە هەموو رۆژەکانی بەهار ونەورۆز بێت.
خۆشەویستان بۆ بەرچاوڕوونی ئێوەی ئازیز  شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان پێک هاتووەلەدووبەش کەهەردووبەشەکە تەواوکەرومیکانیزمی هەڵسوڕانی شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستانەلە ژێر بڕیار وفەرمانی شووڕاکانی شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستانەوە بەڕێوەدەچی، ئەوانیش بەشێکیان بەناوی(ئەرتشی کوردستان) کەپێکهاتووە لەسەرجەم ئەوهاوڕێ یانەی کەشارەزان لەبواری نیزمی وپێشمەرگایەتی دا.بەڵام لەقۆناغی ئێستادا بەبڕیاری شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان چەکەکانیان خامۆشکردووە بۆکاتی پێویست ولەقۆناغی ئێستادا ڕاسپێردراون بۆ فێربوون وزانست وزانیاری سەردەم .لە مێژوویی تێکۆشانی شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستاندا وێڕای هەبوونی هێزی نیزامی بەڵام نەئازیزانمان بەکوشتدا ونەکەسیشمان کوشت .
بەشی دووەمی شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان کە چالاکانی مەدەنی وسیاسی یە کەلەناوشووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستاندا درێژە بە تێکۆشان دەدەن ،کەئەوانیش پێکهاتوون لە ئازادیخوازان ویەکسانیخوازانی بێ لایەن وسەربەخۆ و کادیر وهەڵسوڕاوانی حیزبەکانی کوردستانن ئەوانەی کە باوەڕیان بە سیستەمی شووڕای هەیە لەکۆمەڵگادا. هەربۆیە بە پێویستی دەزانین بەخەڵکی کوردستانی ڕابگەیەنین کە ئێمە وەکوشووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان زۆر سوپاسی هەموو کەسایەتییانەدەکەین کە ڕۆژانە پەیوەندی بە شووڕاکانەوە دەکەن وپشتیوانی خۆیان لە خستنەڕوویی پڕۆژەی  شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان دەکەن لە جێگیرکردن و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگای کوردستاندا لە جۆروشێوازی سیستەمی شووڕای خەڵکی کوردستانداکە خەڵک خۆی یاساو سیستەم دابنێت نەک سەرۆک و سکرتێر .تێکۆشانی شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان لە پێناوی بەدیهێنانی ژیانێکی باشتر وئازادترە.هەربۆیە داوا لەسەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین کەهاوکاروپشتیوانمان بن بۆسەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە لەتێکۆشانی خەباتدا ، کە پێویست دەکات هەموو ئەوانەی کە باوەڕیان بەجێگیرکردنی سیستەمی شووڕای هەیە کەخۆیان لەگەڕەکەکان و کارگە وناوەندەکانی کارکردنیاندا شووڕای خۆیان پێکبهێن وخۆیان لەبزووتنەوەی جەماوەری شووڕای دا ڕێکخراوبکەن .

خەڵکی ئازادیخوازی کورردستان خەبات بۆهێنانەدی  ئازادی و بەرابەری ،و ،چەسپاندنی یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان،ڕزگاربوون لە کۆیلایەتی و داگیرکاری دەکات، چیترناکرێت ژێر دەستەیی وکۆیلایەتی  پەسەندبکرێ. ئێمە لەشووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان داوا لە سەرجەم تێکۆشەرانی ئازادیخواز ومرۆڤ دۆست دەکەین کە هاوکاروپشتیوانمان بن لەم خەڵانەی خوارەوە کە دەیان خەینە ڕووبۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان و جیهانی مرۆڤایەتی سەردەم وهەموو ئەوانەی داکۆکی کاری ڕاستەقینەی چەسپاندنی ماف وئازادی یەکانی مرۆڤەکانن  لەگەڵ هاتنی جەژنی نەورۆزدابفەرموون لەگەڵ ئەم خواست وداوکاری یانەی شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان  :

١-داوالە سەرجەم حیزبەکانی کوردستان دەکەین  بەتایبەت حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوانەی کە هێزی پێشمەرگەیان هەیە پێویستە هێزەچەکدارەکانیان بخەنە خزمەت ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان ئەویش بەکۆکردنەوەیان لەیەک هێزی کوردستانیدا بەناوی ئەرتشی کوردستان یان سوپا یان پێشمەرگەی کوردستان کە لە دوای ڕوخانی کۆماری فاشیزمی ئیسلامی ئێراندا پێشمەرگە داکۆکی وبەرگری لەویاسا وسیستەمە بکات کە خەڵک خۆێ هەڵی دەبژێرێت نەک حیزبەکان  .
٢- داواکارین لەسەرجەم حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵێننامەیەک یان سەنەدێک ئیمزابکەن کە بەهیچ جۆروشێوەیەک ئامادەنین شەڕی ناوخۆ بکەن ،ئەگەر هەر کێشەوگرفتێکێش کەتایبەت بەحیزبەکان هاتەپێش بە گفتوگۆ ولێک تێگەیشتن چارەسەری بکەن .
٣- لەگەڵ هاتنی جەژنی نەورۆزدا داوای ئازادکردنی سەرجەم بەندکراوانی سیاسی ناوگرتوخانەکانی کۆماری تیرۆریستی وفاشیزمی ئیسلامی ئێران دەکەین بۆ ئەومەبەستەش ئێمە وەکو شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان داواکارین لەسەرجەم ئازادیخوازان ومرۆڤ دۆستان وڕێکخراوە نێودەوڵەتی یەکانی جیهان  وسەرجەم دەوڵەتە مەدەنی وسیکۆلارپێشکەوتنخوازەکان دەکەین کە فشاری جدی وکاریگەربخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوەی دەست بە جێ سەرجەم زیندانی یە سیاسی یەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئازادبکات کە بە بێ تاوان خراونەتە زیندانەکانەوە و بە شێکی زۆریان چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی یاسای کۆنەپەرستانەودژەمرۆڤایەتی لەسێدارنن ئەگەر بە دەنگیانەوە نەچن ژمارەیەکی زۆر لە سێدارە دەدرێن .
٤-ماوەی چەندین ساڵە دەوڵەتی ئیسلامی تورکیا .بەتوندترین شێوەماف وئازادی یەکانی خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیا پێشێل دەکات، رۆژنامەنوس وهەڵسوڕاوانی سیاسی ئازادیخوازدەخاتە زیندانەکانەوە وبەچەندەهالەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنی وەکو ڕادیۆوڕۆژنامەو گۆڤارو تەلەفیزیۆنی داخستووە تەنانەت تەلەفیزیۆنی مناڵانیشی داخستووە کەبەزمانی کوردی بەرنامەکانی بڵاودەکردەوە. بۆ ئەومەستەش ئێمە وەکو شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان داواکارین لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی تایبەتمەند بە داکۆکی کاروبەرگری کار لەمافەکانی مرۆڤ و سەرجەم دەوڵەتانی سیکۆلاروپێشکەوتنخواز کە دڵسۆزانە فشاربخەنە سەردەوڵەتی تورکیا بۆ ئازادکردنی سەرجەم بەندکراوانی سیاسی و چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ وئازادی یەکان لە تورکیادا.  
٥- لەسووریادا وڕۆژئاوای کوردستان چەندەهاکۆمەڵکوژی ئەنجامدراوە وخەڵکی شارودێهاتەکان ئاوارە بووە بەهۆی شەڕوهێرش وبۆمبارانکردنی دەوڵەتی تورکیاو سووریاوەبەچەندەها کەس بۆتە قوربانی وگیانی لەدەستداوە یاخود برینداروکەم ئەندام بووە هەربۆیە ئێمە وەکو شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان داوالەسەرجەم ڕێکخراوەکانی تایبەتمەندبەداکۆکی کار لەمافەکانی مرۆڤ دەکەن ودەوڵەتانێک کەباوەڕیان بەچەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ هەیە داوکارین بە زووترین کات بەر بەم کاولکاری وئاوارەیی وکۆمەڵوژیی یە بگرن و بەهانای خەڵکی مەدەنی یەوە بچن سنوورێک بۆ ئەو ملهوڕی و داگیرکاریی یە دابندرێت .چیتر باخەڵکی مەدەنی نەکرێنە قوربانی وئاوارە نەبن .ئەمەش ئەرکی مرۆڤایەتی یە کە بەئەرکی خۆی هەستێت و بەرگری لەچەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ بکات وسنوورێک بۆدرێژە دانی کۆمەڵکوژی وتاوان وتیرۆریستی یەکانی جیهان دابنێت .
٦- لەباشووری کوردستان لە مێژوودا چەندین جار خەڵک کۆمەڵکوژ وئەنفال کراوەلە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە وێڕای ئەوەی لەئێستاش لەبارودۆغێکی زۆر نالەبارو پڕهەبوونی کێشەو قەیرانی جۆراوجۆردا دەگوزەرێت کە پێویستە لەناوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی کوردستان تێکۆشانی دڵسۆانە بکرێت بۆ دادگایی کردنی سەرجەم تاوانباران و هاوکارانی ئەنجام دەرانی سەرجەم تاوانە مرۆڤایەتی یەکان لە  کوردستان ..

شووڕای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان   
٢٩-ڕەشەممە ٢٨١٧ /٢٠-٣-٢٠١٩

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە