ئینتمای تاکی کورد لەیەکەم ئاگری نەورۆزی کەرکوک تاوەکو ئەمرۆ

Sunday, 24/03/2019, 17:06

4943 بینراوە


قسەیەکی  کوردی ھەیە دەڵێ لە کۆلکە رەویەوە بەسەر بەراز دا کەوت ...
ھەمیشە گوێ بیستئ حکایەتی گیان  فیدای پێشمەرگە بووم ،کاتێک بەو پەری وورەو ئیرادەوە توانی لە یەکەم ئاگری نەورۆزی ئازاد لە کەرکوک بەشداری بکات ،ھەرچەندە لەرووی زەمەنەوە ئەو خۆشیە گەلێک کوردت خایەن بوو بەڵام  کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان  بەتایبەت ماڵباتی قوربانیان ،دایک و منداڵانی پێشمەرگە شەھیدەکانی ١٩٩١ کەرکوک بەوپەری رێزو تەقدیرەوە باسی نەبەردی پێشمەرگەی دەکرد بەدەستکەوتێکی نیشتمانی مەزن لەقەڵەمیان دەدا ،ھەمیشە شەھیدانی نەورۆزی ١٩٩١  تێکەڵاوی بەرزتیرن پلەی ئینتمای نییشتمانی بوو بوون ،گوێ بیستی ئەوە دەبووین لەلایەن پێشمەرگە ھاورێکانیانەوە  کە دەگوترا ئەوان توانیان شانازی شەھید بوون بە بنەماڵەکانیان بدەن ،بەڵام بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی ئەو شانازیەمان بەر بکەوێ ،نەوە دوای نەوە  چاوەروانی ئەوەبووین رۆژێک لە رۆژان فیداکاری بۆ ئازادی کەرکوک بکەین ،

*بەداخەوە ئەوە بەبیرھێنانەوەیەکی تاڵ بوو بۆ بنەماڵەی شەھیدانی نەورۆزی ١٩٩١ بەڵام لێرەدا دەکرێ بەراوردکاریەک بکرێ لەنێوان پێشمەرگە بەتایبەت  تاکی کورد بەگشتی  ...

خۆئەگەر شەھیدەکان ببیستن و قسەبکەن ،دەگەن بەو قەناعەتە لەلایەن دەسەڵات و بەرپرسەکان وەکو کاڵایەکی سیکراب ،فەرامۆشکراو تەماشادەکرێن ،لەو دەستکەوتانە پەشیمانن کە مسۆگەریان کردوون بۆ  گروپی سیاسی کۆمپانیاگەر لەحکومرانی ، کۆمەڵانی خەڵک بەگشتی تۆوێکی باشیان  چاند بەداخەوە بەرێکی خراپیان دروویەوە،

بەداخەوە ئەگەر رۆژانێک شەھید بوون شانازی بووبێ ئەمرۆ لەدەستدانی مێنتاڵیەتە،یان بۆ بژێووی ژیانە ،ئەگەر روژانێک بنەماڵەی شەھیدان شانازی کردن بووبێ ئەمرۆ منداڵەکان گلەی لە باوکە شەھیدەکانیان دەکەن

*ئایا تاکی کورد توانای بەرەنگاری و ئینتمای نیشتمانی  لەچ ئاستێکدایە ...؟
ھەمیشە نەوەی نوێ پەروەردە دەکرا رۆژێک بتوانێ بەھەمان رێبازی شەھیدا بروات ،ھەموومان بەحکایەتی نەوروزی ١٩٩١ گەشتن بە لوتکەی ئازادی کورد لە باشوور ئیرادەی بەرەنگار بوونەوە دووبارە گەشتن بەو ئاواتەمان دەخواست  ،وەڵێ مۆدیلی دەسەڵاتی خۆماڵی لە کەرکوک نەتوانی پێشمەرگە پارێزگاری لە شانازیەکانی بکات ،نە تۆسقاڵێک ئینتمای نیشتمانی لە خوێنی تاکی کورد لە کەرکوک ھێشتەوە ،ھەرئەوانەی تەنزیماتی ناوشار و شانە چەکدارو پێشمەرگەی شاخ بوون ئەمرۆ لە تیفی یەکان تەمەنای ئەوە دەکەن دەسەڵاتی کورد نەگاتەوە سنووری کەرکوک جارێکی تر ،ئەوە ئەوپەری تەسلیم بوونی تاکی کوردە بەرامبەر ئەجندای داگیرکاری دەرەکی بەتایبەت بەغدا ،ناکرێ و نابێ ھاوڵاتیان خۆزگە بۆ دەسەڵاتی رژێمێک بخوازن کە گەورەترین ماڵوێرانی بەسەر کورد لەباشووردا ھێناوە  ...

*دەرەنجامی سیستەمی بنەماڵە و خێڵگەر کورد ھیچ ئینتمایەکی نیشتمانی بۆ نەوەی نوێ نەھێشتەوە ،کاتێک ھاوڵاتیان بەراوردکاری لەنێوان دەسەڵاتی خۆماڵی و دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند دەکەن سەرەنجام دەگەن بەو راستیە دەسەڵاتی کورد بەڵایەکی مەزنە بەسەر ھاوڵاتیان ،لە نەخۆشی تێپەریووە بووە بە شێرپەنجە تارۆژێک بەردەوام بێ لەسەر ئەو رێرەوە تاکی کورد ھەست بەبێ ئینتما بوونی خۆی و دەوورو بەری خۆی دەکات ،لەکۆتایدا بۆنە نەتەوەیەکان بەو رادەیە کاڵ دەبێتەوە  ھیچ سیمایەکی کوردی و نیشتمانی پێوە دیار نامێنێ ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە