مامزە هەڵهاتۆکەی مەخموریان کردووە بە پڵنگی ڕەش

Monday, 25/03/2019, 22:40

50802 بینراوە


ژیان هەموو جارێک دەرفەتمان ناداتێ، هاتنی چەتەکانی داعش و هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئیسلامە چەتەکان بۆ نیشتمان و تراژیدیای جینۆسایدکرنی خوشک و براکانمان لە شەنگال و چیرۆکی پڕ تراژیدیای کوردە ئێزیدییەکان، هەروەها ڕاکردنی چەکدارانی سەر بە پارتی و رادەستکردنی خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵ  بەچەتەکانی داعش، هەموو ئەمانە دەرگای خیانەتی بە ڕوونی نیشان داین، ئیتر شتێک نەمایەوە بۆ گومانکردن و هێنانەوەی پاساو .
لە ماوەی خەلافەتە مرۆڤکوژەکانی داعشدا و شانۆی هێرش و شەڕەکان کە لێرەو لەوێ ڕوویان دا، کۆمەڵێک کەسی هەرزە و نەخۆش و خۆدەرخەر هەڵتۆقین و لەپشتی چادرە دروستکراوەکانەوە وێنەیان دەگرت و لە تێڤێکانەوە پەخش دەکران ، هەمووشیان بەتفەنگی قەناسەوە وێنەیان دەگرت، چونکە دەیانویست بەخەڵکی بڵێن ئێوە هەر چاوتان لەسەر موسایە و هەر باسی چیرۆکی ئەو دەکەن، ئەوە نییە ئێمەش لەو جەربەزەترین ؟

لە زۆنی سەوز کۆمەڵێک منداڵ و پیر و سەربۆیاخکراو بەجلی کۆماندۆ و شاڵ و چاکەت و پانتۆڵەوە دەچوون بۆ وێنەگرتن، هەمووشیان دەرعیان لەبەردەکردو چاویلکەی ڕەشیان لەچاو دەکردو بە ئۆتۆمۆبیلی گوللەنەبڕوە لەو دەشتە وەردەبوون و لەکەناڵەکانەوە پەخش دەکران ، سەرتاپا مرۆڤیان دەهێنایە پێکەنین، بۆ نمونە مەحمود سەنگاوی بەقاتێ شاڵەوە لای دێکەی خۆیان لە خۆڵەکەیا خۆی گەوزاندبوو بە تفەنگێکی قەناس تەقەی لەنادیار دەکرد ئەوەی وێنەی دەگرت هێندە دەبەنگ بوو جگە لە دەنگی، بەپێشەوە وەستابوو دەیووت: ئەرێ وەڵا کاک مەحمود داعشەکانی ڕاونا. سەعدی ئەحمەد پیرەی فایلدار لەسەر قەنەفەیەک دانیشتبوو جگەرەی دەکێشا بەدوربین لەدەشتی بەرامبەری دەڕوانی، ئیتر لاهور و مەلا حیمەت و وەستا ڕەسوڵ و تۆپەلێک کەسایەتی بێشەرم بۆ وێنە گرتن دەچوون بۆ لە جێگەیەک وێنەیان دەگرت ، بەرهەم ساڵح لە پشتەوە لەگەڵ تۆپەڵێک بەدڕەوشدا بە قاتێکەوە لەسەر سادرەکان بوو سادرەکان کوێ بوو نازانین ؟ بەڵام دەیان ووت داعش گوی لەدەنگمانە بە قۆچەقانی دەتوانین بیان پێکین، کاتی خۆی بە ووتارێک قسەمان لەسەر ئەم سەردانەی ئەم پیاوە بەئەخلاقەکرد.
لە زونی زەردباویش کۆمەڵێک گراندایزەر قوت بونەوە، لەمنداڵ و برازاو کەس وکاری مەلامستەفا کە ئاشبەتاڵی کردوو قوچانی بۆ ئەمەریکا، ئەم گراندایزەرانە ڕۆژانە وێنەو هەواڵەکانیان تۆڕەکۆمەڵایەتێکانیان تەنی بوو ، هەر دەتوت قارچکن بە هەورەتریشقە هەڵتۆ قیوون، بەڵام هەر چەنیان کرد نەبونە پاڵەوان و لەهزری کەسماندا دیمەنی دزێویان مایەوە لامان ، کورد ووتەنی وەک "تڕی بن گۆم " بێدەنگ بوون و ڕۆشتن .



بێعاری ئەم بنەماڵە خائینە لەلوتکەدایە ، بۆیە لەم ڕۆژانەدا سیروان مامز، بڵاوی کردۆتەوە کە ئەمەریکێکان دێنە سەردانی لە سەربازگەی "پڵنگە ڕەشەکە " ئیتر ئەمە بوە نوکتە لەناو خەڵکدا و ووتیان هەموو عەشرەتی مەلامستەفا توانای کەروێشکێکیشیان لەجەستەدا نییە ، بۆچی پڵنگ لەکەدار دەکەن ؟
من وەکو سروشت و ئاژەڵدۆست پڵنگم خۆش دەوێت، چونکە لەکەسایەتی پڵنگدا یاخی بوون و نەفس بەرزی، ئازایەتی، بێمنەتی ، بڕوابوون ، خێرایی ، لەجەستەیدا وەک خوێن دەگەڕێت . پڵنگ هەمیشە بڕوای بەخۆیەتی و کە دەڵێین پڵنگ واتە شەهامەت ، کەسایەتی .
ئایا ئەو تایبەتمەندییەی کە لە پڵنگدایە لە  سیروان بارزانیدا هەیە؟
کەسمان گومانمان نییە و ڕاستەو خۆ دەڵێن، گیانم پڵنگ و سیروان وەک حوشترو قاپقاپ وان دوو دنیای جیاواز دوو کەسایەتی دور دور لەیەک و هەموو عەشرەت و چەکدارانەی دەوری کۆکەیتەوە بە نینۆکی پڵنگێک ناگەن. ئەی بۆچی خۆی ناو ناوە پڵنگی ڕەش؟ پڵنگی ڕەش واتە شەهامەت، سیروان لێی بێبەشە، واتە خۆراگری سیروان بەخۆیەوە نەدیوە، واتە مانەوەو هەڵنەهاتن سیروان بۆ تورکیا بۆ ئێران هەڵهاتوە . ئەی لەو پڵنگە ڕەشە چەنێک لە کارتۆن دەچێت؟
ناو هیچ لە ناوەڕۆک ناگۆڕێت بۆیە هەرچی ناوە لەخۆیان بنێن، هەرچی داڵ و ئەستێرەیە بەشانەکانیاندا هەڵی واسن هەرچی مێدیای جیهان هەیە وێنەتان پەخش بکەن، هەرچی فەیسبوکە تژی کەن لە وێنەتان ئێوە عەشرەتان ناگەن بە ناخونی پڵنگێک، چونکە پڵنگ پڵنگە و ئێوەش هیچ .
 https://www.lvinpress.com/n/dreja.aspx?=hewal&jmare=68942&Jor=1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە