ریسوا کردنی سەید ئەحمەد پێنجوێنی خائین ئەرکێکی ئەخلاقی ویژدانییە

Tuesday, 26/03/2019, 23:15

33530 بینراوە


لە ئازاری ٢٠١٣ دا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەک لە عەمانی پایتەختی ئوردون ئاشکرا بوو، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش بە چەند ملێۆنێک دۆلار کەوتە بەردیدی خوێنەران، کە ئەردؤگانی فاشی تورک، مەلیک عەبدوڵا کوڕی مەلیک حسێن، ئەمیری قەتەر و سعودیە، مەسعودەکەی لەمەڕ خۆمان بە سەربەرشتی سیاو و موساد بەڕێوە چوو، ئەردۆغان سەرپەرشتیار و بزوێنەری ماتۆڕی ئەم کۆمەڵە ئەژدیهایەی داعش بوو، چونکە دەروازەی هاتنی گەجەرووگووجەرەکانی لەئەوروپا و جێگەکانی دیکەی جیهانەوە، هەروەها خودی ئەردۆغان دەمێکە ئەو خەونەی هەیە کە زیندووکردنەوە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیە، هەروەها ئەردۆغان نزیکترینیانە لە ئیخوانەکانەوە، ئیمپریالیزمی جیهانی پیلانی زۆر لەوە گەورەتری دانابوو، بڕیار بوو کە میسر بە ئاشوبێکدا بەرن کە سەرووبنی دیار نەبێت لەولاشەوە دروستکردنی بەرەیەک کە جارێکی دیکە شەڕی ووشتر دووبارە بکەنەوە، ئەمەش لەسەردەمی مورسیدا بە ئاشکرا بەدەی دەکرا، تەنانەت بڕیاربوو هەربەهاتنی سیسی کوەدەتایەک بەرپا بکەن، خوودی ئەمەریکا بە ژێردەرییەکانەوە هاوکاری کودەتا سەربازیەکە بکات دژی سیسی، ئەمیان سەری نەگرت، بەگرنگیشی نازانم لەو بارەوە قوڵتر بڕۆین، ئەوەی کە بۆ ئێمەی کورد گرنگە، لەدوای ئازاری ٢٠١٣وە یەکەم هەنگاوی ئەم ڕێخراوە وەحشیگەریەی داعش پەلاماردانی کوردی ڕۆژئاوابوو، بە نیازی بنبڕکردنی کورد، یەکەم کۆمەڵ کوژی داعش دژ بەکورد، نزیکەی ٦٠٠ هاوڵاتی سڤیل بوو کەلە تەموزی ٢٠١٣ ئەنجامیاندا، ئەم کۆمەڵ کوژیە لە تەلەفزێۆنی فەرمی جۆرجیاوە بینیرا، بێگوومان ئەم هەواڵەش لەسەرجەم مەدیاکانی جیهانەوە باسی لێکرا، تەنها بۆ تۆقاندنی گەلانی ناوچەکەبوو، هەرپاش ئەوەش داعش قارچک ئاسا قەبەبوو و لەماوەیەکی کەمدا بووە خاوەن سەرپەرشتیاری ٧ ملێۆن کەس، چوونکە سەرپەرشتیاری داعش خوودی ئەردۆغانبوو، زیانە گەورەکان هەمیشە بەر کوردی بێکەس دەکەوت، بۆ نموونە جگەلە ئێزیدی لە موسڵ و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی داعشدا برایانی کریستیان، شیعە،سوبی هەبوون کە لە دیدی داعشەوە بە کافر ناونووس کراوون، بەڵام یەک خانمی کریستیان،سوبی،شیعە سەبی یان بە کۆیلە نەکراو نەکرانە کۆیلەی سێکس جگە لە خانمانی کوردی ئێزیدی.
کەواتە ئەردۆغانی فاشی بەتایبەت داعشی بەکار هێنا دژی گەلەکەمان لە هەردوو دیووی باشوور و ڕۆژئاوای نیشتیمان، ئەوەش بە دڕندانەترین و وەحشیترین شێوەی نامرۆڤانە کەتەنها لە فاشیەتی هیتلەرو عوسمانیەکان ئەو جۆرە وەحشیگەریە دیتراوەو بیستراوە، ئیتر هەرلە سووتاندن و سەربڕینی مرۆڤ وەکوو مریشک، تا گۆڕە بە کۆمەڵەکان، کە مێژوو شەرم لە گێرانەوەیان دەکات.
هەرچەند هەزاران بەڵگە هەیە لە تێوەگلانی زلهێزە گەورەکان و ووڵاتانی ناوچەکە، لێرەدا تەنها بەڵگەیەک دەهێنەوە، هەر وەکوو ئاشکرایە کەلە هەموو کوون و کەلەبەرێکی ئەم جیهانەوە گەجرووگووجەر ڕوویان کردە سوریا، بێگوومان لە ڕێگای تورکیاوە، بەڵام پەیوەندی سەرەکەی بە ڕێگای ئەنتەرنێتەوەبوو، جائایا دەزگای هەواڵگری ووڵاتان لەگوێی گا نووستوون یان چاویان نووقاند؟ چوونکە ئاسایشی ووڵات گرنگرتینی دەزگاکانی ووڵاتانە هەرلەبەر هەمان هۆش لەهەموو دەزگاکانی دیکە گرنگی پێدەدرێت.
ئەگەر ئەردۆغان فەرمان ڕەوای ڕاستی داعش نیە بۆ پێش هاتن وتێوەگلانی ڕوسیا داعش وازی لە دیمەشق هێناو قورسای شەڕی خستە ناو دانیشتوانی کوردەکانی ڕۆژئاواوە؟
سەری زمان و بنی زمنیان "ابناء قردە و خنازیرە" واتا جوولەکە، کەچی تا ئێستا یەک جوولەکەیان نەکوشتووە و یەک فیشەکیان نەناوە بە ئیسرائیلەوە!
بەکورتی، هەموو دیتمان کە داعش وازی لە دەسەڵات هێناو بە چڕی پەلاماری کوردیدا، ئەوەی دیتمان لە وەحشیگەری داعش، مەگەر لە هیتلەر و عوسمانیەکان ڕوویدا بێت، ئیتر هەر لە سەبی کردن و فرۆشتن و بە کۆیلەکردن، پاشان سەربڕین و تا سووتاندنی کورد بەکۆمەڵ.
بەڵام خۆڕاگری و جەربەزەیی پەیەدە توانی کە داعش بەرەو هەڵدێر بەرێت، هەمووش دیتمان سەراپایان سەریان شۆڕکرد، بەهەزاران خۆیان نەگرت لەبەردەم فریشتەکانی ڕۆژئاوا و یەک بەیەک ملیان شۆڕکرد.
ئێستا هەرچەند هێشتا داعش کۆتایی نەهاتووە، بەڵام لەو پارچەی نیشتیماندا بەتەواوی ڕیشەکێشکراون، ئەفسووس پاش دەریایەک خوێن لە باشترینی هەرە فریشتە بەوەفاو گەنجە گیان فیداکانی نیشتیمان کە ژمارەیان سەرووی ١١ هەزار و دووبەرانبەریش بریندارو پەک کەووتە.
ئێستا فاشستەکەی تورک ئەردۆغان کێچ چۆتە کەوڵی وئارامی لێبڕاوە، یەکەم تەواوی سەرکەوتنەکان بە سەرکەووتنی سوپا جانەوەرەکەی توورک ناو زەد دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە سەناتۆری ئەمەریکی گەواهی دەدات و ئەڵێ ڕێگەماندا کە تورکیا بەشداری شەڕی دژی داعش بکات، بەڵام لە ٣٠٠ پەلاماری هەوای تورکیا ٢٩٧ لەو پالامارانەی بۆ سەر کورد بووە،
لەبەدبەختی گەلە نەگەبەتەکەمان ، پاش ئەو دەرییای خوێنە، مەلای ساختەچی و خۆفرۆش، مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی لە ئەئەنەتەرنێتدا هەروەک ئەڵێی پورەهەنگوینی لە کۆلکە داردا دۆزیوەتەوە، گوایە تەنها ئەو ئاگادارە لە ماڵپەڕەکاندا نووسیوویە ئەوەی کە هیچ کەناڵێک باسی ناکات، من باسی دەکەم با فەیسبووک بیرمبخاتەوە. هەروەها مەلا لەوەش زیاتر درێژ دادڕی دەکات و ئەڵێ کە پەیەدە ٣٠٠٠ ژن و منداڵی داعشی دەسگیرکردووە و پاشان هاوپەیمانان هەموویان بۆردوومان کردەوە و هەموویان کوشتووە. بەڵام ئەم مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنیە لەئاست بۆمباران و کوشتنی تەنانەت سڤیلی کورد نقەی لێوە نایەت، ئەمەش بەڵگەی گەوادی ئەو مەلا خوێرییە.

هەرچەند پەیەدە بەو پەڕی مرۆڤدۆستانە مامەلەی لەگەڵ دیلەکاندا کرد، تەنانەت داواشیان لە وولاتانی جیهانکرد کە بەرپرس بن لەئاست هاولاتیانی خۆیان بیانبەنەوە بۆ وولاتەکەی خۆیان،

ئەو لینکەی سەرەوە گەواهی ئەوە دەدات، کە مەلا سەید ئەحمەدی پێنجوێنی درۆ دەکات و  تورکیا پەمپیداوە کە ئەو ناماقوڵیانە بکات، ئەگینا ئەوە ڕۆژنامەی سویدی گەواهی دەدات کە جەنەڕاڵ" نەسرین عەبدوڵا" داوای لە سوید کردووە کە هاوڵاتیەکانی خۆی بەرێتەوە، واتا زیندانیش ناکرێن، تەنها وەرن بیان بەنەوە.
خۆشبەختانە "ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ" ئەو درۆ شاخدارانەی مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی بەدرۆ خستەوە و ووتی: کە تورکیا و قەتەر هەولەکانی بۆ لەکەدارکردنی یەپەگە چر کردۆتەوە، مەلا سەید ئەحمەدیش یەکێکە لەو سەگوەڕانەی دامودەسزگا بەدناوەکەی تورکی فاشی، ئەمەش وادەکات کە ئیتر هیچ گوومانێک نەمێنیت کە ناو براو، هەمان مەلای خەتێیە بەلام لەکاتێکی جیاوزدا.


بۆیە پێویست دەکات کە کەمپینێک سازبکرێت دژ بەم خۆفرۆشی چڵکاوخۆرەی تورک، هەرچەند خۆشەبەختانە لە نێتدا بە باشی ڕیسواکرا، بەلام زیاتریش ڕیسواکردنی پێویستە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە