موزایدە بەناوى ژنانەوە ڕاگرن

Tuesday, 26/03/2019, 23:52

4211 بینراوە


هەر کە یادێک یاخود بۆنەیەکى تایبەت بە ژنانەوە ئەنجام دەدرێت زیاتر لە هەموو کەسێک ئەو کەسانە لەو شوێنە دەبینرێن و لەڕیزى پێشەوەن کە خۆیان لە ئەساس دا نەک هەر باوەریان بە مافى ژنانەوە نیە بەڵکو لە هەموو کەسێک زیاتر مافى ژنان پێشێل دەکات و ژن وەکو کەرەستەیەک بۆ حەزو ئارەزووە گڵاوەکانى خۆى بەکار دەهێنێت و ژن و کچەکانى خۆیان لە هەموو کەس زیاتر کۆت و بەند کراون و مافەکانیان خوراوە . بەرپرسى ئەم وڵاتە دەناسم بەهیچ جۆرێک ڕێگا نادات ژنەکەى یاخود کچەکەى هیچ کارێک لە دەرەوەى ماڵەوە بکات و بۆى نیە لە ماڵەوە بچێتە دەرەوە و تەنانەت مۆبایلەکەیشى لە ژێر چاودێرى دایە کەچى لەبۆنەکان دا بەشێوەیەک باسى مافى ژنان دەکات وەک بڵێى خەم خۆرترین کەسە بۆ ژنان .کە لەراستى دا هۆکارى سەرەکى توندو تیژى هەر خۆیەتى. چۆن دەبێت هیوا لەسەر ئەم کەسانە بچنرێت کەوا کۆمەڵگا بەرەو ئاقارێکى ئارام و دەستەبەر کردنى مافەکانى مرۆڤ بچێت ؟ بەڕاستى ئەم نوخبەیەى کەوا حوکمى ئەم وڵاتە دەکەن ئەم کۆمەڵگایەیان بۆگەن و هەراج  کردوە و  نابێت و ناکرێت چیتر هیوایان لەسەر بچێنرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە