دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان لە ٢٠٢٠دا


خودی بەرزتری من کێیە؟

Friday, 03.29.2019, 19:35

2418 بینراوە


خودی بەرزتری من کێیە؟

خۆتی بەرزتر بوونەوەرێکی جیاواز نییە لەتۆ، بەڵکو بەتەواوی بەشێکە لە تۆ. کاتێ خەڵک باسی خودی خۆی  یان بەرزتریان دەکەن ئەوا ئاماژە دەکەن بە حاڵەتەکانی زانین، یاخود بەئاگابوونەوە لە خۆیان. ئەمە لەڕێگای خودی خۆتی بەرزترەوەیە کە قوڵترین ڕاستییەکان و زانیارییە شاراوەکان بەدەست دەهێنرێن.
خودی بەرزتر هەندێ کات وەکو زاراوەیەکی گەردوونی بەکاردەهێنرێت لەلایەن تاکەکانەوە کە زۆر بە بەهێزی هەست بە بەیەکەوە بەستراوی دەکەن بە ڕۆح. کە بوون بە گەڕۆکی ڕاستییە ڕۆحییەکان بۆ ڕۆژگارێکی زۆر درێژ، من هەندێ جار تازە دەستپێکردووەکان لەبیر دەکەم کە تازە گەڕانەکەیان دەست پێدەکەن. وەکو ئەنجامێکیش، ئەو زاراوە ناسییە بەکار دەهێنم کە گشتییە بۆ "گەڕۆکە کۆنەکان" وەکو خۆم کە لەوانەیە بێگانە بن بۆ گەڕۆکە تازەکان. خودی بەرزتر یەکێکە لەم زاراوانە.

ئایا چاوت بە خودی خۆتی بەرزتر کەوتووە؟

کاتێ داوای یارمەتی و ڕێنیشاندەری دەکەیت لە خودی خۆتی بەرزتر، ئەوا تۆ بەڕاستی هەنگاویکی گەورەی یارمەتی-خود دەنێیت. ئەمە پەیوەندی تۆییە بە بێ ئاگایی تۆوە. خودی بەرزتر ئەو بەشەی تۆیە کە بریندار نەکراوە بە دادوەری کردن و لایەنگری. لەژیان ناڕوانێت لە ڕیگای جیاکەرەوەی ڕەنگی تاریکی پیسبوو بە ئەزموونەکانی ڕابردوو (ئازار، ڕەتکردنەوە، جیهێشتن، هتد...). نە ڕەنگدانەوەیەکی خواستەکانت و چاوەڕوانیەکانتە، هەرچەندە خودە بەرزترەکەت دەتوانێت یارمەتیت بدات بە پاککردنەوەی ڕێگایەک تا بتوانیت خەونەکانت خێراتر و ئاسانتر بەدەست بهێنیت. خودی بەرزترت تۆیت، باشترین بەشی تۆیە، خۆتیت لە پاکترین ئاستی گەردونیدا.
خودی بەرزتری تۆ شایەنی ناسین و بەسەربردنی کاتە لەگەڵی. ئەوەی سەرنجڕاکێشە دەربارەی خودی بەرزتری خۆت ئەوەیە کە بەڕاستی باشترین هاوڕێی ژیانی تۆیە. هەرگیز جێتناهێڵێت، تا کەسێکی تر هەڵبژێرێت بۆ کات بەسەربردن لەگەڵی. خودە بەرزترەکەشت هەرگیز "خۆپەرستیانە" یاخود "زۆر بەهێزانە" ڕەفتارت لەگەڵ ناکات، هەرچەندە بە بیر و ڕای من مافی ئەوەی هەیە لەبەر ئەو زانیاری و هۆشدارییەی کە هەڵیدەگرێت. بزانە کە هەموو کردارەکان خۆویستانەن. خۆشبەختانە خودە بەرزترەکە خوویستی نییە. زاراوەیەکی خۆشەویست و زانایانەیە لە بوونی ڕۆحی تۆ. سەرچاوەیەکی ناوەکەییە بۆ پەنابردن بۆی هەرکاتێ پێویستیت بە زانیاری هەبێت، هەرکاتێ پێویستیت بە تەنیایی هەبێت، وە هەرکاتێ پێویستیت بە خۆشەویستی بێت.

دۆزینەوەی ڕاستی کەسایەتی خۆت

گەڕۆکەکان بەزۆری هەمیشە ڕێگای ڕۆحی خۆیان دەستپێدەکەن لەدەرەوەی خۆیان بە خوێندنەوەی کتێب، گەڕان لە ئینتەرنێتدا، وەرگرتنی وانە، گەڕوان بەدوای شارەزایان، هتد. زۆر باشە کەوا سەرچاوەی زۆرمان هەیە بۆ پەنابردن بۆیان. بەڵام، هەرکاتێ پەنا دەبەیت بۆ سەرچاوەی دەرەکی تەنیا ئەوە بزانە کەوا تامی ڕاستی کەسانی تر وەردەگریت – لەوانەیە تامی شیرین، ترش، تیژ، یاخود شتێکی تر بێت. من پێم وایە کە هەموو کەسێک پارچەیەک لە ڕاستی خۆی هەیە بۆ بڵاوکردنەوە، بەڵام ئایا ڕاستی کەسێکی تر دەگونجێت بۆ تۆ؟ ڕەنگە، لەوانەیە زیوێک، دەستکەوتێکی گەوەرە بێت، وە هەندێ کاتیش هیچ شتێک. ڕاستی هەندێ خەڵک بەتەواوی دژی ڕاستی منن. ئەمە ڕاستیەکانی من ناکات بە ناڕاست – ئەوە ڕاستە بۆ ئەوان. من سروشتیانە ڕاستییەک دەناسمەوە کە درۆیەکە بۆ من.
 چۆن؟ خودی ناوەکیم پێم دەڵێت. بەم شێوەیە لە پەیوەندی دام لەگەڵ خودی ناوەکی خۆمدا. بە دەنگی تەواو بەرز قسە دەکات کاتێ ناڕازییە لەگەڵ شتێک. هەروەها بەرزیش دەبێتەوە کاتێ دەنکێک لە ڕاستی فیربووم. هەروەها، خودە بەرزترەکە دەتوانێت یارمەتی بدات لە ڕۆشنایی خستنە سەر هەر ڕاستییەک کە چیتر سوودمان پێناگەیەنن.
گەشەی ڕۆحی هەندێ جار دەربارەی ڕۆشنایی خستنە سەر باوەڕە کۆنەکانە کە چیتر ئاو هەڵناگرن.
لەوانەیە بپرسیت بۆچی خودی بەرزترت ڕێگەی پێدایت بگەیتە ناو ڕێگایەکی تاریکی نا ڕاستییەکان. بەم شێوەیەیە... زانینی شتێک، بەڕاستی زانینی شتێک زۆربەی کات لەڕێگای ئەزموونە ناخۆشەکانەوە فێردەبیت. گرتنە بەری ئاڕاستەیەکی هەڵە و ڕێگا جیاوازەکان بۆ ماوەیەک لەوانەیە چاوت بکەنەوە. هەندێ کات دەزانین چیمان دەوێت تەنها بە بوونی ئەو شتانەی کە دواتر دەردەکەوێت هیچ نرخێکیان نییە بۆمان. خودە بەرزترەکە لەمە تێدەگات و ئیسراحەت بە جەستەت دەکات لەکاتێکدا تۆ شتەکان لەسەر خۆت دەدۆزیتەوە. خودی بەرزتری من زۆر ئاگادارمە و هێمنە لەم ڕێگایەوە.
دوای چەند ئەزموونێکی کاتی و هەڵە لەوانەیە بێزاربێت لە تاقیکردنەوە شتی تازە. تێگەیشتووانە، وەرگرتنی پشوویەک دەتوانێت چارەسەرت بکات، بەڵام تەنها ئەوە بزانە کە گەر زۆر بمێنیتەوە لە شوێنێک بەدرێژایی گەشتی ڕۆحیت ئەوا هەست بە "گیربوون" دەکەیت – ئەها. هەموومان هەستی گیر خواردن دەزانین، وانییە؟ ترسەکانمان ڕێگەمان لێدەگرن، یاخود نەزانراوەکە دەستە وەستانمان دەکات. ئەمە ئەو کاتەیە کە بەڕاستی کە گەشە بدەین بە پەیوەندییەکی بەهێزتر لەگەڵ خودی بەرزتری خۆمان بۆ یارمەتی دانمان تا بەرەوە پێشوە بڕۆین بە ئاڕاستە ڕاستەکەدا. کام ڕێگا هەڵبژێرین؟ خودی بەزرترت دەزانێت، تەنها بپرسە.

یەکگرتن لەگەڵ خودی بەرزترت

زۆربەی خەڵک لە دونیادا ئەمڕۆ کوێرانە ڕێگادەکەن، لەخۆوە دوای مەبەست و خودی بەرزتری نەناسراویان دەکەون بە ئاستی بێ ئومێدیەوە کە دەوری گەمژەییان داوە. زۆر هەست بە ناپەیوەستی دەکەن بە ژیان، خەڵک، وە بانگەشەکانیان کە ئاڕاستەکان دەگۆڕن دووبارە و سێ بارە بەبێ بیرکردنەوە یاخود سەرنجدان لە ئەنجامەکان. ترسنۆک و لەخەمی ژیاندان بەبێ ئەوەی بزانن بۆچی، وە ئەم ناوپەیوەستییە هۆکارێکی سەرەکی ئەم نەخۆشییە بڵاوەی ئەمڕۆیە لە ناکۆکی بەستراو بە سترێسەوە. لەبەر ئەمەش، ئامانجی ئەم بابەتە بریتییە لە دابینکردنی ڕێگایەک بۆ یارمەتیدان تا تۆ یەکبگریت لەگەڵ خودی بەرزترت، لەڕێگای ژیری جەستەت و بۆ ناسینەوەی ئەم بەیەکەوە بەسترانە کاتێ بەدەستی دەهێنیت. هەر کە یەکتگرت لەم ڕیگایەوە، ئەوا تۆ هەمیشە بەهێز دەبیت. مەبەستەکانی ژیانت ڕوون دەبن، لەسەر ڕێگای ڕاستیت، وە ژیانت دەست دەکات بە پێشوازیکردن لە شەپۆلێک لە چالاکی و ئاسوودەیی.
گرنگە ڕوونیبکەمەوە کەوا لە دەستپێکردندا کەسانێک زۆر کەم دەزانن هەستێکی چۆنە کاتێ یەک دەگریت لەگەڵ خودی بەرزتر لەخۆی. بیرۆکەی ڕوونکردنەوەیەکی لەم شێوەیە مرۆڤایەتی ناخۆش کردووە لە دەستپێکەکانی پاتریارکاڵەوە (Patriarchal)، هەرچەندە هەندێ کلتووری شێواو توانیویانە کەمێک لە بەیەکەوەبەسترانی ڕۆحی خۆیان بەدەست بهێننەوە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە تۆ لەناو ملیارانێکیت کە هەمان مەتەڵی ڕۆحی هاوبەشی دەکەن دەبێت ببن بە سەرچاوەی دڵنەوایی کردنەوە هەروەکو تۆ ئازایانە دوای ئەوە کەوتوویت کە خەڵکێکی زۆر کەم بەدەستییان هێناوە بەڵام دەکرێت بەدەستی بهێنن.

خودی بەرزترت دەیەوێت تۆ دڵخۆش بیت

خودی بەرزترت دەیەوێت تۆ دڵخۆش بیت و هەست بە بەیەکەوەبەستراوی بکەیت لەهەموو کاتدا، هەرچەندە لەوانەشە هەمیشە بەم شێوەیە دەرنەکەوێت. تۆ وا حالێ کراویت تا باوەڕ بکەیت کە ئازار چەشتن و ناخۆشی ئاسایین و پێویستن لەسەر ڕووتەختی زەوی، بەڵام ئەمە ڕاستی نی یە. هەروەها حاڵیکراویت تا ڕووداوی ناگرنگ بگۆڕیت بە درامای زیانبەخش تا ڕۆژەکان، هەفتەکان، مانگەکان، وە ساڵەکانی پێ پڕ بکەیتەوە. وا باوەڕ دەکەیت کە ناخۆشی و دراما پێویستن تا پڕیان بکەیتەوە، وە ئەوە بزانە کە هۆکاری باش هەیە بۆ حاڵی کردنی تۆ.
خودی بەرزتر چێژ لە هەر ئەزموونێک دەبینێت کە تۆ هەتە، بەڵام تێشدەگات لە هەڵبژاردەکانی زەوییانەت و شێوازەکانی هەڵسوکەوتت کە پێویستیان بە سەرنجی زیاتر هەیە لە ئاستەکانی لەرەلەری نزمتر. سەرەڕای ئەمەش، بەتەواوی ئاگادارە لەو وانانەی کە تۆی بۆ بەرجەستە کراویت بۆ فێربوونی لێرە و بەڕووخۆشی پاڵتدەنێت بەرەو ئەو ئامانجانە. هەموو نهێنییەکانت هەڵدەگیرێت و ئامادەباشانە بەهێزت دەکات، چاوەڕێی هەڵسوکەوتت دەکات، بەڵام هیچ پەلەی نییە. هەمیشە ئاگادارە لە سروشتی هەمیشەیی و فرەدووری تۆ، هەرچەندە لەوانەیە تۆش ئاگادار نەبیت لێی.

کلیلی یەکگرتنت لەگەڵ خودی بەرزتری خۆتدا

کلیلی یەکگرتنت لەگەڵ خودی خۆتی بەرزتدا زۆر ئاسانە بەڵام بەدەگمەن ئاماژەی پێدەدرێت، بەزۆری چونکە ئەم ئاگاییە بە شێوەیەکی بەرفراوان هاننەدراوە لە ئێستادا. تۆ یەک دەگریت لەگەڵ خودی بەرزترتدا بە زانینی تەواوی ئەوەی کە چۆن جەستەت هەست دەکات کاتێ لە یەکگرتن دایە، دواتر، کاتێ ئەم هەستە دەزانیت، کاردەکەیت بەرەو هێشتنەوەی بە کۆنتڕۆڵ کردنی ئاڕاستەی بیرۆکەکانت. هەموو هەستەکانی ئەرێنی و نەرێنی جەستەیی سەرچاوەیان بیرۆکەکانتە، وە ئەمانیش یا لە یەکگرتن دان لەگەڵ خودی بەرزترت یاخود نا. کاتێ جەستەت هەست بە باشترینی دەکات، ئەوا بیرۆکەکانت لە یەکگرتن دان لەگەڵ خودی بەرزترت؛ کاتێ جەستەت هەست بە "کوژاوەیی" دەکات بەهەر شێوەیەک بێت، ئەوا بیرۆکەکانت یەکنەگیراون. لەگەڵ ئەمەشدا، ئێستا کاتی فێربوونی کلیلی یەکگرتنە بۆ بەرەوپێش چوون لە ژیانت.
هەستت بە خۆشی، گونجاوی، دڵخۆشی، سۆز، ئاشتی وە چالاکی لەژیانتدا کردووە – بێ گوێدان بەوەی چەندی خایەندبێت – ئەوە لەم کاتانەدایە کە تۆ بەتەواوی یەکتگرتووە لەگەڵ خودی بەرزترتدا. قورسییەکە ئەوەیە کە خەڵک بەدەگمەن بیر لە زاراوەکانی یەکگرتن دەکەنەوە کاتێ شتەکان بەدڵی خۆیان دەڕوات. زۆر سەرقاڵی چێژ وەرگرتنن لەژیان، کە، لە کۆتاییدا، مەبەستی ژیانە. بەزرۆی، خەڵک بیر لە زاراوەکانی یەکگرتن دەکەنەوە کاتێ زۆرترین پێویستیان پێیەتی کە لەو کاتانەدا ونترینە.

دڵت دەزانێت کاتێ لەیەکگرتن دایت

یەکگرتن لەگەڵ خودی بەرزترتدا هەستی جیاوازی هەیە بۆ هەر تاکێک، بەڵام ئەنجامەکەی هەمان شتە. دەزانیت کە لەیەکگرتن دایت کاتێ دڵت هەست بە کراوەیی دەکات و جەستەت هەست بە باشی دەکات و باش دەبێت. هەندێ کات لەوانەیە هەست بە جەستەت هەر نەکەیت، هەست دەکەیت سووکیت وەکو هەوا یاخود وەکو باڵۆنێکی فڕیوی ڕووخۆشیت. لەوانەیە هەستێکی باش بوون و بەیەکەوە بەستران هەبێت لەجەستەت دا لەگەڵ تیشکێکی دروستکردن. وە لەوانەیە هەست بە سۆزێکی لەناکاو بکەیت یاخود دڵخۆشی لەگەڵ دەیەها شتی تر بەدرێژایی دڕکە پەتکت. هیچ هەستێک هەڵە نییە. لەو کاتانەدا تۆ لەلوتکەی جیهانیت کاتێ لەیەکگرتن دایت لەگەڵ خودی بەرزتر لە خۆت، وە جەستەشت ئاوێنەی ئەمە دەکات. هەموو شتێک لەسەر ڕیگای ڕاست دەبێت و هەست دەکەیت مەبەستت هەیە.
بەدرێژایی تەمەن لەگەڵ هێڵی باوباپیری، کلتوری، خێزانی، و سیستمی بەزۆری قورسە بۆ خەمڵاندن و بەرزبوونەوە لەسەر ئاساتێکی بییری توندوتۆڵ، باشترین و ڕاسترین دیاریت دەبێت بەوەی کە چۆن جەستەت هەست دەکات لەهەر کاتێکدا بێت.  جەستەت هەستیارترین ئامێری تۆیە لەژێردەستدا بۆ زانینی ئەوەی ئایا تۆ لە یەکگرتن دایت لەگەڵ خۆتی بەرزترت، وە بەڕێگای سەرسامکەر خزمەتت دەکات بۆ ناسینی.

پێناسەکردنی ئاسوودەیی و نائاسوودەیی
بۆ فێربوونی یەکگرتن، یەکەمجار ئاستی ئاسوودەیی و نائاسوودەیی پیناسە دەکەیت لە بەشە هەرە هەستیارەکانی جەستەت. زۆر خەڵک باشترین جیاکرنەوە دەکەن لە گەدە و بەشەکانی تری ڕیگای هەرس؛ کێشەکانی هەرسکردن بە تەواوی هۆکارەکەیان یەکنەگرتنە لەگەڵ خودی بەرزترت. ئەوانی تریش هەست بە قورسی، تەنگەتاوی، یان ئازار لە دڵیاندا ، کاتێ لە یەکگرتن دانین. هێشتاش، ئەوانەی تر ئەزموونی ووروژاندن دەکەن لە ناوچەکانی جەستەیی وەکو شان و پشت. هەندێک سەر ئێشە دەگرن. ئەوەی لە کۆتاییدا پێی دەگەیت ئەوەیە کە گەورەترین بەرەنگارییە جەستەییەکانت لەڕاستیدا گەورەترین مامۆستای ڕۆحی تۆن.
هەر کاتێ هەست بە نائاسوودەیی دەکەیت لە جەستەدا، ئەوا یەکدەگریت لەگەڵ خۆتی بەرزترت لەڕیگای هەندێ شێوازی مێدیتەیشنی ئاسوودە یاخود ئیسراحەت. دەبێت هەندێ کاتی بێ دەنگ وەربگریت بۆ فێربوونی ئەوەی کە خودی بەرزترت هەوڵدەدات چیت فێربکات لەڕێگای جەستەتەوە. لەماوەی کاتەکانی نائاسوودەییدا، پاڵ بکەوە، ئاسوودە بە، وە بەقوڵی خۆبەدەستەوە بە تا بتوانیت فێربیت و گەشە بکەیت. ئازایانە پرس بە خودی بەرزترت بکە کە جەستەت هەوڵدەدات چیت فێربکات و هەست بە وەڵامەکە بکە. لەوانەیە ببینیت، هەست بکەیت، ببیستیت، تامبکەیت، یا بۆنی وەڵامەکە بکەیت، بە پشتبەستن بە حەزەکانی هەستەکانت. تێگەیشتنەکەت لەوانەیە بەڕوونی بێتە پێش و لەناکاو ڕێک دەزانیت. وەڵامەکە لەوانەیە ڕاستەوخۆ بێت یاخود لەوانەیە دواتر بێت لەکاتێکدا هیچ چاوەڕێی ناکەیت. پێویستە کە بزانیت کە هەموو پرسیارەکان وەڵامدەدرێنەوە کاتێ کە تۆ ئامادەیت، وە هیچ پرسیارێک بە ڕاستگۆیی و ویستی چاک پشتگوێ ناخرێت.
ژیری جەستەت
خودی بەرزترت وانەی سەرسوڕهێنەرت فێردەکات و ڕوونی دابین دەکات بە بەردەوامی لەڕێگای ژیری جەستەتەوە، کەوایە بزانە جەستەت چۆن هەست دەکات کاتێ پرسیاری بەڵێ یان نەخێر دەکەیت. لەماوەی مێدیتەیشندا، پرسیار لەخۆت بکە وەکو ئەمانە:
ئایا من دەترسم لە داهاتوو؟
ئایا لە باشترین ئارەزووی منە تا کار بکەم لەم کۆمپانیایە؟
ئایا دڵم هەست بە داخراوی دەکات چونکە دەترسم لە هۆگری لەگەڵ هاوسەرەکەم/هاوپیشەکەم/هیتر؟
ئایا لە باشترین ئارەزووی خۆمە تا دوای ئەم پەیوەندییە بکەوم؟
ئایا دەبێت شتێکی تر بکەم وەک لەوەی ئێستا دەیکەم لە ژیانمدا؟
هەرکاتێ پرسیارێک لە خۆت دەکەیت، جەستەت بە دووشێوە کاردانەوەی دەبێت:
 ١) کاردەداتەوە ڕاستگۆیانە بەپێی یەکگرتنەکە (بەڵێ) یاخود
 ٢) ئاگادارت دەکاتەوە کە شتێکی هەڵە هەیە (نەخێر یاخود پرسیاری زیاتر پێویستە بۆ ڕوونکردنەوە). بە ڕاهێنانکردن، دەتوانین ڕاستییەکەت جیابکەیتەوە بەم ڕێگایە.

ئاماژەدان بە کێشە ئاڵۆزەکان

کاتێ ئاسوودەیت کە دەتوانیت وەڵامەکانی بەڵێ و نەخێری جەستەت جیابکەیتەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە ئاماژە بە کێشەکان بدەیت کە ئاڵۆز ترن. لە حاڵەتی مێدیتەیشنی ئاسوودەیت، حاڵەتێکی کێشەیی بخەرەپێشەوە بۆ خۆتی بەرزترت. حاڵەتی پێشکەشکراو بە وردی ڕوونبکەوە؛ بینووسە گەر وات لێدەکات باشتر بیت. دواتر پرسیاری بەڵێ یاخود نەخێر بکە دەربارەی کێشەکە. ئەگەر جەستەت هەست بە یەکگرتووی دەکات دوای پرسینی پرسیارێک، وەڵامەکە بەڵێیەکی دڵنیاییە، ئەگەر جەستەشت هەست بە یەکنەگرتووی بکات، وەڵامەکە لەوانەیە نەخێر بێت، یاخود پرسیاری زیاترت پێویست بێت. ئەوانەی کە بە شێوەیەکی پێویست بەردەوام و ئارامن دەتوانن دانیشتنەکانی پرسیار و وەڵام بکەن وەکو ئەمە تاوەکو ئاسانکاری دەکەن بۆ سۆزداری تەقاوە و دەرچوونی چالاکییانە. هەر کە وانەیەک فێربوو، هەستەکانی نائاسوودەیی و قورسی جەستەی پەیوەست بەوەوە هەمیشە دوور دەکەونەوە. ئارامی پێویستە لەم ڕاهێنانەدا.
زۆرێک دەترسن لە زانینی ڕاستییەکانیان – ئاگاییان یاخود نا ئاگاییانە – وادەزانن کەوا فەرشەکە ڕابکێشرێت لەژێر ژیانیاندا گەر بێتوو فێریبن. هەستەکە هاوشێوەی ئەو هەستەیە کە لە شوێنێک دەخرێیتە پێش چەناگەکانی بوونەوەرێکی زەبەلاحی نەناسراو بە چنگی تیژ و گەورەوە. بپرسە بۆچی دەترسیت لە زانینی ڕاستییەکە، وە وەڵامەکە بە دڵنیایەوە سەرسامت دەکات. تکایە ئەوە بزانە کە سەرەڕای هەڵە بەخشینەکانت، نەزانراوە کە شوێنێکی زۆر بەهێز و پێویستە؛ هەموو دروستکراوەکان لە نەزانراوەکەوە دێن.
هەندێک دەپرسن ئایا هیچ مەترسییەک هەیە لە متمانەکردن بە خودی بەرزتر لە هەموو شتەکاندا، ئەوانە نازانن چییە ئەوەی کە ڕێنماییان دەکات و متمانەیان بەخۆیان نییە. بزانە زۆرینە فێرکراون کە شایەنی متمانەپێکردن نین لە شێوەیەک یاخود زیاتردا. بێ گویدان بە هەڵە کردن، هەرچەندە، خودی بەرزترت دەزانێت چ شتێک پێویستی بە تەواوکردن هەیە لە هەرێمی زەوییتدا، وە ڕێنوێنی ئەوە ناکات کە ناکرێت لە سنوورەکانی بوونی ئێستای تۆدا. ئەگەر هەست بە باشی بکات لە جەستەتدا، ئەوا باشە بۆ تۆ، تەواو، بێ گوێدان بەوەی کە هەرکەسێکی تر چۆن بیر دەکاتەوە. خۆتی بەرزترت بناسە لەڕێگای جەستەتەوە. ئەمە دەبێت بە باشترین دەستکەوت کە هەرگیز بتوانیت بەدەستی بهێنیت.





(دەنگدراوە: 14 . زۆرباشە: 5/5)