گرنگترین شت لە پەروەردەی نوێ دا خۆشەویستی یە، پێویستە بە شێوەیەکی راست و دروسـت بیقـۆزنـەوە بـۆ یارمـەتـیـدان و پاڵـپشتکـردنی منـداڵەکـانتان. ئـەو خواســت و مەبـەست و ئامانجـانەی کە بـە تونـدوتـیژی و بە چـاوسوورکردنەوە نەتان هـێنانە دی، دەتـوانن بـە ئاسـانی بـە خۆشـەویستی بیـان هێنـنەدی.
خۆشەویستی ئەو کلیلە ئەفسووناوییەیە، وا لە منـداڵان دەکات کە کراوە و گەشبین بن، دڵنـیایی و ئارمیشیان پێـدەبەخـشێت و ژیـان و داهـاتووشیان لا شـیرینـتر دەکـات.
لـە رێی خۆشـەویستیـیەوە، نـەک لـە رێـی تـرس و سەرکوێـرکـردن و لـۆمە و ســزا و لەدەستدانی خۆشەویستی.. لە رێی رێـز و ئازادییەوە، نەک لە رێی سەرکوتکـردنەوە.
ئامانجی پەروەردەی ئەرێنی، دروستکردنی نەوەیەکی نوێی بڕوابەخـۆی لەسەرخـۆ و هێمن و ئـارامە، روحی هاوکـاری و رێزگـرتن و یەکـتری قبوڵکـردنیان لێ دەڕوێنێت.
پێویسـتە دایکـان و باوکـان میانـڕەوبن و بەڵانـسی خۆشـەویستیـیان بـۆ منـدالـەکـانیان رابگرن. وا بکەن کە منداڵەکانتان لە راپەڕانـدنی کارەکانیان دا پشت بە خۆیان ببەستن. گەر کـارێک خۆیـان بتوانن ئەنجامی بـدەن ئێوە بۆیان مەکەن، با هەڵە بکەن یا جارێک و دوو جـار شکـست بهـێنن، بـا لـە هـەڵـە و لـە ئـەزموونەکـانیان وانـە و پەنـد فـێرببن. بـەڵام هـەردەمیش ئـەوە لەبەرچـاوبگـرن، کـە رێگـای خـۆشـەویستی و نـەرم و نیـانی باشـترە لـە تـووڕەیی و تونـدوتـیژی و تـرس و چـاوسوورکـردنـەوە لـە منـداڵەکـانتان.
بێ بەشبوونی منـداڵان لە سۆز و خۆشـەویستی و نـازی دایکـان و باوکـان، هۆکارێکە بـۆ تێکچوونی باری دەروونی ئەو منداڵانە، تووشی ترس و دڵەڕاوکێ و خۆبەکەمزانین و گۆشەگیری دەبـەن.. رەفـتاری نـادروست و رەوشـتی ناشـیرین و کـاری ناپەسەنـدیان لێـدەوەشێـتەوە، وەکو: درۆ، دزی، توندوتیژی، شەڕانگـێزی، رەفـتاری بـەدەر،...هتد.
گەلێ لە لێکۆڵینەوە کۆمەڵایەتییەکـان، گەیشـتوونەتە ئەو ئەنجـامەی کە پەیوەنـدییەکی بەهـێز هـەیە لـە نێـوان بێ بەشـبوون لە خۆشـەویستی و لە رەوشـتی دۆژمنکـاری لە منداڵان دا. ئەو منداڵانەی بێبەشن لە خۆشەویستی، لە خوێنـدنیش دا سەرکەوتوو نین. گەر منداڵان لە کەشوهەوایەکی بێ سۆزداری و بێ خۆشەویستی و بێ نازی دا بژین، لە خێزانانی توندوتیژی ناکۆکی شەڕ و ئـاژاوەدا چاوبکەنەوە. فـێری دوژمنایەتی و ناڕێزی و دڵـەڕاوکێ و تونـدوتیژی و سەرگـەردانی و رەفـتارخـراپی و خـووی ناپـەسەنـد دەبـن. زووش هەڵـدەچـن و تووڕە دەبن.. چالاکییەکـانیشیان کەمن و گۆشەگیریش دەبن و نابن بە کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و روحی هـاوکـاری و سـازان و تێکەڵـبوونیشیان لاوازە.
گۆشکردن و پەروەردەکـردنی منداڵان بە خۆشەویسی، زۆر گرنگ و پێویستە، هەستی ئاسوودەیی و دلنیایی و خۆشبەختی و خۆشی و شادییان پێ دەبەخشن.. ئەمەش هاندەر و پاڵنـەرێکی بەهـێزە بـۆ ئـەوەی کە منـداڵان هـەردەم گەشـبین بـن و لە خوێـندن و لە ژیانیـان دا سەرکـەوتـووبن و ئاینـدەیان گەشـبێت.. پـردێکی پەیوەندی و خۆشەویستیی بەهـێزیشە لە نێـوان منـداڵان و دایکـان و باوکـانیان دا.
رێگاکانی گوزارشکردن لە خۆشەویستی بۆ منداڵان:
دەکرێت دایکـان و باوکـانی دڵسۆز لە میـانەی کۆمەڵە رێگـا و شـێوازێکەوە، گـوزارشت لـە سـۆزداری و خۆشەویستیان بۆ جگەرگۆشەکـانیان بکەن. گرنگترین رێگاکـانمان لەم خـاڵانـەدا چـڕکـردوونەتـەوە.. هـیوادارم دایکـان و باوکـان سوودیـان لـێوەربگـرن: