ئەوەی سەیدئەحمەد پێنجوێنی دەیڵێت گوزارشتی ناخی بنەماڵەی بارزانی..!

Friday, 29/03/2019, 21:01

30862 بینراوە


دژایەتی مەلاکانی ژێردەسەڵاتی بنەماڵەی مافیای بارزانی بۆخۆرئاوای کوردستان و هیواخواستن بۆکەوتنی ،هیچ تازەنی بەڵکو دووبارەکردنەوەی حەقیقەتی ناخی بنەماڵەی بارزانی یە .لەدەست پێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بنەماڵەی مافیای بەرزانی هەرچی ڕێگای خیانەت هەبوو گرتیانەبەر بۆ شکستهێنان بە خۆرئاوا،هەرلەداخستنی سنورەوە بگرەتاگرتنی چالاکوانان و دروسکردنی جاشی سەربەخۆی لەکوردانی ڕۆژئاوا بەناوی پێشمەرگەی ڕۆژمەبەست ئەنەکەسەیە .ڕۆژانە لەمیدیاڕووزەردەکانی بنەماڵەوە هێرشیان دەکردەسەر شەرڤانان جەنگی دەرونیان لەبەرمبەریان ڕادەگەیان .
هەمووان ئەوڕستیەیان لەبیرماوە لەکاتی هێڕشی تیرۆرستانی داعش بۆسەرکۆبانی ،چۆن جاشەکانی ئەنەکەسەو خودی بنەماڵەی مافیای بەرزانی هیوای کەوتنی کۆبانیان دەخواست و ڕێگای جاشایەتی نەمانەیگرنە بەر بۆهاوکاری ئەردۆغانی ئیسلام فاشی ،لەدژی کوردانی خۆرئاوا،لەوەش واوەتر کاتێک ڕۆژئاوای کوردستان دەستورومافەکانی ژنانیان لەخۆرئاوا ڕاگەیاند،چۆن مەلاکانی کۆیلەی بنەماڵەی مافیای بەرزانی بەکافریان لەقەڵەم دان و کەوتنە دژایەتیان بەناوی لادان لەئیسلام .
کاتێکیش لەو سیاسەتە چەپەڵانەیان شکستیان خواردو خۆیان ئەردۆغان ئیسلام فاشی بە دۆڕاوی هاتنەدەرەوە وکۆبانی بووە سمبوڵی ئازادی ،ئینجا گەورەمافیا بەشان وباڵی کۆبانی دا هەڵدەداو ئازکردن و سەرکەوتنی کۆبانیان بەحیکمەتی پیاوە بچوک بستەباڵاکە لەقەڵەم دا .کاتێک لە خۆفشکردنەوەیەش شکستی هێنا کەوتە سیاسەتی هاوکاری داعش بەپیلانی ئەردۆغانی فاشی .سەئەنجام شەنگالیان بەجینوسایدکردن داو هەزاران ژن و کچی یەزیدی بوونە قوربانی سیاسەتی چەپەڵی بنەماڵەی مافیای بارزانی .هیچ مەلایەکی کۆیلەی بنەماڵە نقەیان لێوەنەهات ،کاتێکیش شەڕڤان و گەریلا بەهانای یەزیدیەکانەوە چوون و لەجینۆسایدی یەکجارەکی ڕزگاری کردن و توانیان سەرکەوتن بەسەر داعش دا بەدەست بهێنن ،دیسان میدیا ڕووزەردەکانی بنەماڵەو خودی مەسعودی مافیا بەحیکمەتی خۆیان دانا.
ڕۆژبەڕۆژ شەڕڤانەکانی سمبوڵی ئازادی هەنگاوی بەرەوکۆتایی هێنانی داعشیان دەناو مەسعود و ئەردۆغانی فاشی چارەیەکیان نەماو لەڕێگەی مەلاکانیان وکەوتنە تەکفیرکردنی خۆرئاوای کوردستان و تۆمەتبارکردنیان بە دەرچوون لەئیسلام و پشتیوانی داعشیان دەکرد.لەوەش زیاتر سەید ئەحمەدەکان بەبیانووی ئیسلام ڕاستەوخۆپشتیوانی داعشیان دەکرد.تازەترین دیفاعیشیان لەداعش و پاشماوەکانیان ،بەناوی ئەوەی شەڕڤانان ژن و منداڵی داعشەکان سەردەبڕن .سەیری مەهزەلەی ئەم مەلاکاسەلێسانی بنەماڵەی مافیای بارزانی و ئەردۆغان فاشی بکەن چۆن شین و شەپۆڕیانە بۆ لەناوچوونی داعشی دڕندە،بەڵام جارێک بۆقەتڵ و عامی یەزیدیەکان و کوشتنی پێشمەرگە دیلەکان هاواریان لێهەڵنەسا ،هیچ کات دەمیان نەبزوالەکاتی هێرشی داگیرکاری ئەردۆغانی ئیسلام فاشی بۆسەر عەفین باسی وەحشیەتی خەلیفەکەیان بکەن ،کەچۆن ماڵ و موڵکی خەڵکی عەفرین تاڵان دەکەن و خەڵکەکەی ڕادەگوێزن .یان ئەوەیان خەزاو خەنیمەیە و قابیلی خەلیفەکەتانە .
کاتی ئەوە هاتوە خەڵکی باشوری کوردستان ،لەسەر ئەو سوکایەتی یە مەلا سەید ئەحمەدەکان بەناوی ئیسلام و دینەوە بەخەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانی دەکەن بێنە دەنگ و خۆیی و مەسعودی مافیاو خەلیفە ئەردۆغانی فاشیش ڕسواکەن و ڕێگەنەدەن بۆگەناوی مێشکیان دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا بڵاوبکەنەوە .دەبێت هەرمەلایەک ستایشی ئەردۆغان فاشی و داعشی کرد دادگایی بکرێت ،لەسەر سوکایەتی بەشۆڕشی ڕۆژئاوا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە