تورکیا گڵۆلەی کەوتۆتە لێژی ئەمریکا هەڕەشەی لێدەکات!

Thursday, 04/04/2019, 11:39

17313 بینراوە


لە تویتەری جێگری سەڕۆکی ئەمریکا مایک پێنس و میدیا جیهانیەکان  هاتووە:
 لە یادی ٧٠ساڵەی دامەزراندنی ناتۆ جێگری سەڕۆکی ئەمریکا مایک پێنس پەنجەی هەڕەشەی بۆ تورکیا درێژ کرد و گوتی: ئەگەر تورکیا سیستەمی بەرگری  ئێس ٤٠٠ لە ڕوسیا بکڕێت ئەوا ئەندام بوونی  لە ناتۆ دەخاتە مەترسیەوە. شایەنی باسە ئەو لێدوانەی پێنس دوای ئەوە هات کە پێشووتر لە هەمان بۆنەدا چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە سەفەقەی کڕینی ئەو چەکە لە ڕوسیا تەواو بووە و گەڕانەوەی تێیدا نییە.
پێنس گوتی: ئێمە دەستەوەستان ڕانەوەستین کە یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ چەکی لەو جۆرە لە دوژمنەکانمان بکڕێت و ئەو چەکەی کە کاردانەوەی دەبێت لەسەر یەکگرتوی ناتۆ. کڕینی ئەو چەکە بە نرخی دوو ملیار دۆلار لە ڕوسیا مەترسی مەزن لەسەر ناتۆ دروست دەکات و لە ئاکامدا تورکیا باجەکەی دەدات.
بۆ دوو ساڵ دەچێت تورکیا بە ئاشکرا لە میدیاکاندا بڵاوی دەکردەوە کە لەگەڵ ڕوسیا گەیشتۆتە ڕێککەوتن و ڕازیبوون کە ئەو جۆرە چەکە بە تورکیا بفڕۆشن، بەڵام تا ڕۆژی چوارشەمە تورکیا بە ڕاشکاوانە ڕاینەگەیاند بوو کە ئەو ڕێککەوتنە تەواو بووە و لەو زووانە ڕوسیا ئەو چەکە بۆ تورکیا دەنێرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە