نهێنیەکانی پاش مردنی ئادۆڵف هیتلەر

Thursday, 04.04.2019, 19:56

4025 بینراوە


پاش جەنگی جیهانی دوو ئەوە بوو ئەڵمانیا بە هێزی سەربازی دۆڕاو تا ئاخر کۆڵانەکانی بەرلین شەڕیان کرد دژی هاوپەیمانی و لە ڕۆئاواوە وە ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتەوە. لە کۆتایدا نیوەی بەرلین کە نیوەی بەرلینی ڕۆژئاوایی ناسرابوو کەوتە ژێر دەستی ئەمریکاو فەڕەنسا و نیوەکەی تری بەرلین کە بەرلینی ڕۆژەهەڵات ناسراوە کەوتە ژێر دەستی ڕوسیا.

ئەوەی کە لە مێژودا نوسراوە گوایە لە ٣٠-٤-١٩٤٥ دا هیتلەرو کچە هاوڕێکەی ئێڤا  براون پێکەوە خۆیان کوشتو  جەستەی هیتلەر برا بۆ مۆسکۆ و بە نهێنی هێشتیانەوە، تا کەس نەزانێت و گۆڕەکەی لە کوێیەو نازییەکان نەتوانن یادی بکەنەوە.

بەڵام هیچ کاتێک نە ڕوسیا نە ئەمریکا لێکۆڵینەوەیان نەکرد بۆ ئەو جەستەیەی کە گوایا هیتلەرە واتە نە لێکۆڵینەوەی دی ئین ئەی بۆ کرا نە هیج جۆرە لێکۆڵینەوەیەکی تر..ئەمەش خۆی لە خۆیدا پرسیار دروست دەکات، کەواتە بێ جەستەمردو مردوەکە بونی نیە.
لە ڕاستیدا سەرلەبەری ئەم مێژوە درۆیە ، بەڵگەکانی ئێف بی ئای و سی ئای و ئێم ئای ٦ کە زیاتر لە ١٤،٦٤٥ هەزار بەڵگەی فەرمی هەیە کە دەڵێت هیتلەر نەکوژراوەو توانیویەتی ئەڵمانیا بە جێ بهێڵێت.

کۆتا ڕۆژەکانی جەنگ:
لە ٢١-٤-١٩٤٥ دا ١٠ فڕۆکەی بارهەڵگر کەوتنە گواستنەوەی کەلو پەلە تایبەتەکانی هیتلەر..بۆ کوێ لەو کاتەدا کەس نەیدەزانی، ئەگەر کەسێک بیەوێت خۆی بکوژێت پێویستی بەوە نیە کەلوپەلە تایبەتەکەی بۆ بگوێزنەوە.
١٠ فڕۆکە بەرلینی بە جێ هێشت
ئەم زانیارانە دەرهێنراوە لە لێکۆڵینەوەکانی هاوپەیمانی دژ بە سەرانی نازیەکان..

یەکێک لە فڕۆکەوانەکان لە کاتی لێکۆڵینەوەی ئێم ئای ٦ لە ژێر سوێندا شایەتی دەدات و دەڵێت لە بەرواری ٢٩-٤-١٩٤٥ من بە فڕۆکە هیتلەرم لە خاکی ئەڵمانیا دەرکرد. بە حساب ڕۆژێک دوای ئەم بەروارە هیتلەر خۆی کوشتوە.
٢٩-٤ فڕکەوانەکە دەڵێت من بردمە دەرەوەی بەرلین
لەم شەوەدا یەکێک لە هاوڕێکانی هیتلەر کە تا ئێستاش لە ژیاندا ماوەو نیشتەجێی بەرلینە، دەڵێت لە یادمە وتیان ئەگەر ئەمشەو فڕۆکەتان دی تەقەی لێ مەکەن، ئەمەش ئەو شەوە بوە کە فڕۆکەکەی هیتلەر بەرلینی بە جێ هێشتوە.


تونێلەکانی بەرلین:
ژێر شاری بەرلین هەموی تونێل بوو تونێلەکان دەبەسترانەوە بە کۆشکی هیتلەرو فڕۆکەخانەو پارکی بەرلین..ئەم تونێلانە بە نەخشەی تایبەت ساز درابوو بۆ کاتی دۆڕاندنی جەنگو ڕزگار بوونی سەرانی نازیەکان.
دەمی تونێلەکە لە نزیک کۆشکی هیتلەر
تونێلەکانی بەرلین
ئەم تونێلانە ئێستا هەمووی گیراوەو نەماوە، بەڵام لە ڕێگای ئامێری GPR وە هەموو تونێلکەنا دۆزرانەوەو دوبارە نەخشەسازیان بۆ کرایەوە.

GPR
هیتلەر هەڵهات بەرەو سپانیا، بۆ؟
فرانسیسکۆ فرانک کە هاوبیری هیتلەر بوو لە ساڵەکانی ١٩٣٩دا هاتە سەر حوکم لە سپانیا، لەو کاتەدا سوپاکەی هیتلەر یارمەتیان دا لە بۆ ڕوخانی حوکمەتی پێشوی سپانیا..کەواتە لە ئەوروپادا تاکە هاوڕێی هیتلەر فرانسیسکۆ فرانکۆ بوو، بۆیە پاش هەڵهاتنی هیتلەر یەکەم جار چوە سپانیا..کۆتا ویسگەی هیتلەر ئەرجەنتین بووە، بەڵام هیچ فڕۆکەیەک لەو سەردەمەدا نەدەگەیشە ئەرجەنین ، واتە هیتلەر دەبو ترانسێتی هەبێت، هیتلەر بە دوو تراسێت گەیشتە ئەرجەنگین، یەکەم جار چووە سپانیاو پاشان چوو بەرەو دوگەی کەناری کە ئەویش هەر سەر سپانیایە.
لە سپانیا هیتلەرو هاوڕێکانی لە کەنیسەیەک خۆیان شاردبۆوە تا کاروبارەکانیان ڕێک بخرێت..ئەو کەسەی کە لە کەنیسەکە کارمەند بوو گوتی من بە دوو چاوی خوای هیتلەرم لەم کەنیسەیە بینیوە.
ئەو کەنیسەیەی هیتلەر خۆی تێدا هەشار دابوو

لە سپانیاوە بەرەو دوڕگەی کەناری و لەوێشەوە توانی بچێت بەرەو خواروی ئەمریکا لە کاتێکدا تەواوی دەریاکان پڕ بوولە کەشتی جەنگی لەو سەردەمەدا؟ هیتلەر بە بەلەمی یوی سپانی و لە ژێر ئاڵای سپانیادا چوە بەرەو ئەرجەنتین.. لە ئەرجەنین چەند شارۆچکەیەک هەیە کە بە شارۆچکەی ئەڵمانی یان بەرلین ناسراون خەڵکەکەی هەموو ئەڵمانین..ئەم خەڵکە لەوێ پێشوازیان لە هیتلەر کرد.
هیتلەر لە نزیک ئەم شارەو لە کەناری دەریا چەند خانوەیەکی نهێنی دروست کرد.. ئەو کەسانەی خاوەن پارە و کۆمپانایا بوون، زۆربەیانی بانگ کرد بۆ ئەرجەنتین  بۆ ئەوەی لەوێ کۆمپانیا دابنێن..و سەرمایەکانیان بخەنە گەڕ.

پاش ئەوە لێکۆڵەرەوانەکان لە ئەرجەنتین بە دوای شایەتدا دەگەڕان کورێکیان دۆزیەوە کە باوکی نازی بوو، پاش پرسیار کردن لەسەر هیتلەر وتی من هیچ نازانم دەربارەی کارەکانی باوکم، هێندەی پێنەچو هەڵسایە سەرپێی چوو کارتۆنێکی هێنا  کە پڕ بوو لە وێنە، وێنەیەکی هیتلەری نیشاندا بە پیری کە لە ساڵەکانی حەفتاکان ئەو وێنەیە گیرا بوو.
بەڵگەنامەی جیلی
لە ساڵەکانی ١٩٥٥دا هیتلەر لەوە دەترسا بدۆزرێتەوە بۆیە ئەرجەنتینی بە جێ هێشت و دەرچوو بەرەو چیلی، لەوێش بنکەیەکی سەربازی نازیەکان هەبوو کە پێشوازیان لێ کرد.


لەساڵی ١٩٥٩دا کەسێکی نازی بە ناوی پۆڵ شەیفەر لەگەڵ ٣٠٠ کەسی نازی ئەو بنەکە سەربازیە نهینیەیان گۆڕی بۆ چالاکی دینی و پەرستگا، لای دەوڵەتی چیلی گوتیان ئەمە شوێنی پەرستگایە، بەڵام کەس نەیدەزانی ئەم بنکەیە بۆ چی مەبەستێک بەکار دێت، ئەم بنەکەیە شوێنی کۆبونەوەی نازیە هەڵاتوەکان بوو، لە ساڵی ٢٠٠٥دا پەوڵ شەیفەر دەستگیر کرا لەسەر ئەوەی کە گوای تەعدای لە منداڵ کردوە. لە لە زیندایشدا گیانی لەدەست دا.پاشان ئەم بنەکەیە دەستی بەسەردا گیراو ناوی لینرا ڤیلا باڤیرا..
پەوڵ شەیفەر
لێکۆڵەرەوان چونە ئەم سەربازگە کۆنە کە ئێستا کراوە بە شوێنێکی گەشتیاری، لێرەش چەند تونێلێک هەبوو لە ژێر زەوی لەگەڵ کۆمەڵێک ئامێری بۆ پەیوەندی کردن کە تایبەت بوو بۆ سوپا.

لە کۆتاییدا هیتلەر دەچیتە بەرازیل تا ساڵی ١٩٨٤ و هەر لەوێش دەمرێت..
هیتلەت لە هۆتێل ئایکهۆر لە ئەرجەنتن
ئێستا پرسیار لای تۆی خوێنەر دروست دەبێت ئەمریکا بۆ دەسگیری نەکرد کە ئەو هەموو زانیارییەیان لەسەری کۆ کردبۆوە؟
لە راستیدا پیشتر لە بابەتێکدا نوسینێکم بڵاو کردەوە کە ئەمریکا لە سەرەتای پەنجاکاندا تەسلیم بە نازیەکان دەبێت بۆ تەکنەلۆژی (لینکی بابەتەکە)، ئەو ڕێکەوتنە ناوی ئۆپەرەیش پەیپەر کلیپ بوو..واتە ئەمریکا دەیزانی هیتلەر لە کوێ یە بەڵام بۆیان نەبوو دەستگیری بکەن لەبەر ئەو رێکەوتنەی کە لەگەڵ نازیەکان کردبویان بۆ تەکنەلۆژی...
کەواتە تەوای مێژو درۆیە و هەر کاتێک براوە مێژو دەنوسێتەوە بە ئارەزوی خۆی دەیهۆنێتەوە.






(دەنگدراوە: 37 . زۆرباشە: 5/5)