یەکێتی و پارتی هەر شایەنی دکتۆرێکی دەرونناسی وەک تۆن

Sunday, 07/04/2019, 22:20

32397 بینراوە


پاش گویگرتنم لە بەرنامەی ئین ئارتی لەگەڵ دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی ئەتوانم بلیم کە پێویست بەوە ناکات کە شارەزاییەکی ئەوتۆتامان هەبێت لە زانستی دەرون ناسیدا هەتاوەکو بزانیت کە وتەکانی ئەو بەڕیزە چەند دورن لە زانستی کەسێکی دەرون ناسەوە، زیاتر لە وتەی مەلایەک دەچو لەسەر کۆمەڵگە هەتاوەکو دکتۆرێک کە بەلۆژیک بدوێت. بۆ دەرون ناسێک قسەکانی زیاتر لە ئامۆژگاری مەلاکان یان باوکێک دەچو بۆ کۆمەڵگەکەی، جگە لەوەی کە قسەکانی وەک چێشتی مجەوەر تێکەڵو پێکەڵ کردبون .

هەر لەسەرەتای بەرنامەکەوە هەتا بەشێکی زۆری بەرنامەکە ڕەخنە لەو سیستەمە دەگرێت، ئینجا وەک کەسێکی ناهۆشمەند بە وتەکانی، هەر خێرا دەڵیت ؛ ئەم کۆمەڵگەیە هەر یەکێتی و پارتیان قابیلە. ئەم وتەیەش لەوتەی کەسێکی سەرجادە دەچیت هەتاوەکو لە دکتۆرێکی دەرون ناس کە بە لۆژیک قسە بکات. چۆن کتوپر ئاوا بەئاسانی ئەم کۆمەڵگەیە خەتابار دەکات پاش ئەو هەمو ڕەخنەیەی لەو سیستەمە ؟ . ئینجا بۆ ئەوەی پاکانە بۆخۆی بکات لەبەردەم ئەو سیستەمەدا بە کۆدێکی شاراوە وەسفێکی خێرای مەسعود بارزانی دەکات کە گوایە ئەو هەمیشە ویستویەتی کە گەندەڵی نەهێلیت، بەلام لە ناوچەی سەوز گویی لێ ناگرن، یان دەوروبەرەکەی هەواڵی ناراستی پێ دەگەیەنن، باسی ئەوەشمان بۆ دەکات کە ناتوانێت هەمو شتێک بڵێت لەبەر ئەوەی لەم سیستەمەدا دەبێت ئاگای لەخۆی بێت کە چۆن ئەدوێت، پێ دەچیت ئەگەر زۆر بلیت ئەوا دەکەوێتە بەر هەڕەشەوە.

ئەو کۆمەڵگەیەی کە بەڕیزتان ئاوا خەتاباری دەکەن بەرهەمی ئەو سیستەمەیە کە تۆ ڕەخنەی لێ دەگریت، کە کاریگەری پەروەردەی ئیسلامی و عەشایەری و حیزبی راستەو خۆ بەسەرەوەیە جگە لەوەی کە ئەو سیستەمەش بەرهەمی سیستەمێکی ئابوری جیهانیە کە ئەمڕۆ بەهۆی جیهانگیریەوە تاکەکانی سەیری هەمان باسو هەمان گۆرانی و روداوەکان دەکەن کە دەبنە هەوێن بۆ هێنانەکایەی مۆڤێکی نوی، بێ شک من بەرگری لەو مۆدێلە ناکەم بەلام ئەمە راستیەکە دەبێت کەسێکی دەرون ناس بیزانێت بۆیە ناتوانێت کۆمەڵگە خەتابار بکەین کاکی دکتۆر، ئەتوانین باسی سروشتو ناتوری مرۆڤ بەگشتی بکەین بەلام ناتوانین دژی کۆمەڵگەیەکی دیاریکراو بوەستینەوە بە جیاکردنەوەی لەو سیستەمەی کە تیایدا دەژی. کاری تۆش وەک مامۆستایەکی دەرون ناس ئامۆژگاریکردنی تەلەبە نیە وەک مەلاکان، یان وەک باوکێک چونکە تەلەبەی زانکۆ لەو تەمەنەدا پێویستیان بە ئامۆژگاری نیە بەڵکوپێویستیان بە زانستە، کاری تۆ وەک مامۆستایەکی دەرون ناس ئەوە نیە کە سەرزەنشتیان بکەیت کە گوایە ئێمە ئالامان نیە، یان چۆن بتوانین ڕکابەری تورکو فارس بکەین، ئەوە زمانی سیاسەتە نەک زانستی دەرونی، کاری تۆ ئەوە نیە کە بە تەلەبەکانت بڵێیت کە ئیسرائیل تاکەکانی ناکوژێت بە پیجەوانەی ولاتانی عەرەبیەوە، کاری تۆ ئەوەیە کە بەزانست باسی ئەو سیستەمە بکەیت

کە ئیسرائیل پەیڕەوی دەکات، کەچۆن کاریگەری دەبێت لەسەر ناخی تاکەکانی هەتاوەکو بتوانێت داهێنان بکەن. باسی ئەو سیستەمەی کوردوستانیش بکەیت بە لێکۆڵینەوە کە چۆن تاکەکانی دەکوژێت هیچ ئاسۆیەکیان بۆ دیاری ناکات، بەلام من شیکارێکی بەڕیزتانو کۆمەڵگەکەت بەخێرایی بۆ دەکەم ئەوەیە کە دەبێت بپرسین بۆچی کاتێک دوکاندارێک، مۆسیقارێک، پیاوێکی سیاسی، فەیلەسوفێک، دکتۆرێکی دەرون ناس دەهێنیە قسە هەمویان باسی هەمان چەمک دەکەنو بەهەمان زمان وەک تۆ ئەدوێن، راستیەکەی ئەوەیە کاتێک باسی هەر جۆرە پرۆژەیەک دەکرێت لەم کۆمەڵگەیەدا هەموتان خۆتان بەرامبەر بە دیوارێک دەبیننەوە کە لەناختانا ڕێگری لەهەمو هزرو پرۆژەکانتان دەگرن، ئەویش ئەو سیستەمیە کە بە سەرۆکایەتی مەسعود بارانی و خێلەکەی، هەر ئەو سیستەمەشە کە تۆی دکتۆری دەرون ناسی بەرهەم هێناوە کە هیچ شیکارێکت بۆ کۆمەڵگەکەت نیەو لەتواناتا نیە باسی کۆمەڵگەکەت بکەیت بۆیە ئەوانیش پێیان باشترە سەیری تڵپەی تەماتە بکەن هەتاوەکو دکتۆرێکی دەرون ناسی وەک تۆ کە هیچی تریان بۆ ناخەیتە رو جگە لە هەندێک زانیاری سەرەتایی کە لە سەر پەیجی فەیسبوکدا ئەبینرێن، .بۆیە ئەتوانین بڵیین کە پارتی و یەکێتی شایەنی دکتۆرێکی دەرون ناسی وەک تۆن .

بەم بۆنەیەوە، لەدڵی خۆمدا وتم ئاخۆ ئێستاکە کاکی دکتۆر رای چی بێت لەسەر ڤیستیڤالی ڕەنگەکان، بێ شک بە پێی ئەو وتانەی کەلەبەرنامەکەدا گوێمان لیی بو، پێ دەچێت کە وای باوەڕ بێت کە ئەو ڤیستیڤالە لەلایەن سستەمێکەوە دەکرێت هەتاوەکو خەڵکی نەچن کتێبەکانی ئەو بخوێننەوە. ئەم مجۆرە تێڕوانینانە پێیان دەوترێت تێروانینی پارانۆیاک وەک چۆن دکتۆر باسی فەیلەسوفی ئەمریکی؛ چۆمسکی دەکات کە دۆکیومەنتی دەستکەوتوە تیایدا رونکراوەتەوە کە چۆن حکومەتی ئەمریکی بەسیاسەت ئەیەوێت کۆنترۆڵی کۆمەڵگە بکەن، کە نەچن بەلای شتی جەوهەریداو بڕۆن بەلای کالاو شتی بی هودەدا، هەتاوەکو مرۆڤێک بهێننەکایەوە کەبتوانن بەئاسانی کۆنترۆلی بکەن. ئەبێت بزانین ئەم سیستەمەی کە تێیدا دەژین بەرهەمی مۆدێلێکی ئابوریە کە مولتی ناسیۆنال هەمو سیاسەتێک بەکار دەهێنێت بۆ فرۆشتنی کالاکانی، ئەم سیستەمە ئابوریەیە کە دەبێتە هێنانە کایەی مۆدێلێکی ژیان، لەبەر ئەوەی کە ناتوانین سیستەمێک دروست بکەین بەبێ مۆدێلێکی ئابوری، کەواتە ئەو ئابوریەیە ئەو جۆرە کۆمەڵگەیەی دروستکردوە.

هەمو سیستەمێک حوکمی کۆمەڵگەکەی دەکات، بە جۆرێکی تر ئەتوانین بڵیین کە کۆنترۆڵی کۆمەڵگەکەی دەکات، لەسیستەمی دیموکراسیدا ئەو کۆنترۆلە راستەوخۆن بەقانونی دیموکراسیەوە بەستراوەتەوە ، قانونەکانیش لەلایەن پەرلەمانەوە بڕیاریان لەسەر ئەدرێت، بەلام لەسیستەمێکی عەشایەری وەک کوردوستاندا پەرلەمانو دەزگاکان کارتۆنین، تەنها سەرۆک عەشیرەتو ئەندامنای خێلەکەی بڕیار ئەدەن، ئەو سیستەمەش هێندە زیرەک نیە وەک لەرونکردنەوەکانتا دەردەکەێت کە گوایە بەمەبەست تاک گەمژە دەکات هەتاوەکو بتوانێت زال بێت بەسەریدا، لەراستیدا ئەو سسیتەمە سیستەمێکی گەمژەو نەخوێندەوارە ناتوانێت کەسانی بەتواناتر لەخۆیان کۆبکەنەوە لەبەر ئەوەی کە هەست بەکەمی دەکەن لەبەردەم کەسانی بەتواناو خوێندەوارو شارەزا دا بۆیە سیستەمەکە دەبێتە ئاوێنەی هزری خۆیان، کە دەچیتەوە سەر هەمان دەرئەنجام کۆنترۆلی حکومی خۆی بۆ هەتا هەتایە بە بیرە نەوتەکانەوە . کاتێک ژیلێی ژۆن لە فەرەنسا دێنە سەر جادەو بانکو رەمزی کاپیتالیست دەسوتێنن تەنها لەبەر ئەوەی کە تاکسێک خراوەتە سەر چینی خوارەو و تاکسێک کەم کراوەتەوە لەسەر چینی باڵا، خۆ ئەگەر ماکرۆن و خێزانەکەی بیری نەوتیان لەژێر دەستا بوایە ئەوا سەریان دەپەراندن. وەئەگەر ئەو سیستەمە عەشایەرەیە توانیویەتی بەردەوام بێت لەبەر ئەوەی خۆی بەستۆتەوە بە هێزێکی جیهانیەوە، جەندرمەکانی تورک پارێزگاری لێ دەکەن، دەنا دەمێک بو لە ڕەگەوە هەڵیان کێشابون .

پاشان دکتۆر دەلێت کە ئەگەر چارەسەرێک نەدۆزینەوە ئەوا بارەکە لەدەست دەردەچیتو نازانین چۆن نەوەی داهاتو بتوانن خوێنی شەهیدان بپارێزن.هاتینەوە سەر خوێنی شەهیدان ؟ خوێنی شەهیدان کە بۆتە زاراوەی مەسعود بارزانی هەرکاتێک حاڵی دەکەوێتە مەترسیەوە. تێ ناگەم دەرون ناسی و خوێنی شەهیدان چی دەکەن پێکەوە ؟ خوێنی شەهیدان زاراوەی پیاوە سیاسیەکانی ئەو سیستەمەیە بۆ پارێزگاری کردن لە کورسیەکەیان، بۆیە خوێنی شەهیدان بوە بە بنی زمانو سەری زمانیان، ئەگەر گەنجان ئەمڕۆ گاڵتەیان بە خوێنی شەهیدان دێتو هەرگیز جارێکی تر ئامادە نەبن خۆیان شەهیدبکەن لە پێناوی وڵاتەکەیاندا لەبەر ئەوەی بەجاوی خۆیان بینیان ک خوێنی شەهیدان کێ بەرهەمەکەی قۆستەوە، وە ئەگەر گاڵتەشیان بەخوێنی شەهیدان بێت ئەوا تۆ وەک دەرون ناسێک نابێت خەتاباریان بکەیت، ئەبێت لێکۆڵینەوە لەوە بکەیت کە بۆچی ئەمڕۆ گەنجان گرنگی بەخوێنی شەهیدان نادەن، هەتاوەکو گەنجان خۆیان بناسنەوە لە شیکارەکانتاو ئەوسا بڵێن کە باشتر وایە گوێ لەم دکتۆرە بگرین کە خۆمانمان پێ دەناسێنێت هەتاوەکو سەیری تڵپەی تەماتە بکەین.هەر بۆیەش گەنجان بەدوای ڕیگایەکدا دەگەڕێن بۆ خۆ دەربازکردن، مۆسیقاو ڤیستیڤالو کۆبنەوە و گردبنەوە لەدەوری بۆنە و روداوەکان، بۆ ئەوان جۆرێکە لە دەربازبون، تەنانەت هەندێکیشیان وشەی بێگانە بەکار دەهینن بۆ پەیوەندیە سۆشیالەکان ئەمەش گوزارشت لە رەفزکردنی کۆمەڵگەکەی خۆیان دەکات، بۆ نمونە کاتێک باسی خۆشەویستەکەیان، دەستگیرانەکەیان یان هاوڕی کچەکەیان دەکەن وشەی کەپڵ بەکار دەهێنن کە وشەیەکی لاتینیە بەمانای جوت دێت واتە کورو کچیک، بۆیەش ئەو وشەیە بەکار دەهێنن لە بری وشە کوردیەکە لەبەر ئەوەی کە بۆ ئەوان خۆشەویستی و دڵداری و دەستگیران بۆنی کوشتنو دژواری لێ دێت، هەزارەها تانەو تەشەریان لێ دەگرن لە مزگەوتەکانەوە کە بەرهەمی ئەو سیستەمەیە

و لەکاتێکدا ئەم مەلایانە هیج دەنگیان لێوە نایەت کاتێک ئیسلامیە داعشەکان پێشمەرگەیان سەردەبڕی بەلام بۆ ڤیستیڤالێک کە گەنجان پێ دەکەننو دڵیان خۆشە، ئەوان کەوتونەتە حەپە حەپو وەک سەگ دەوەڕن، ئەو سیستەمەش گونیان ناگرێت . بۆیە ئەو مەلایانەش ئاوا دەمیان درێژە لەبەرئەوەی کە بەرهەمی ئەو سیستەمەن، لەبەر ئەوەی کە ئاستی ڕۆشنبیری ئەوان لەئاستی سەرۆکەکەیاندایە.

ئەگەر لەئەورپا هەمان دیاردەی تەلەفۆنو یوتوبو سایتە کۆمەڵایەتیەکانیش بەهەمان شیوە کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر گەنجانو جیلی داهاتو هەیە ئەوا لەئەوروپا هەمو ڕۆژێک حکومەتو وەزیری پەروەردە خەڵکی ئاگادار دەکەنەوە بەهەمو شیوەیەک، لەتەلەفزوێن بەبەرنامجو لە کۆلێژەکان بە راستەوخۆ لەگڵ مامۆستاکانیاندا، لەکاتێکدا لە کوردوستان هیچ کار لەسەر ئەم دیاردەیە نەکراوە، بۆ نمونە ئەو سیتەمە ئەتوانێت پێش ئەوەی کە باسی گەندەڵی بکات ئەگەر ئەیەوێت بەتەنگ هاوڵاتیەکانیەوە بێت، وەزارەتی پەروەردە ئەتوانێت لە ناوەڕاستی ئەو دراما تەلەفزوێنیانەدا کە گەنجانێکی زۆر سەیری دەکەن، چەند ڕێکلامێکی زیرەکانەی راستەو خۆ بنێرێت بۆ ئەودیاردە ترسناکانەی کە گەنجان بەتایبەتی کچان تیایدا دەژین هەتاوەکو ئاگاداربن لەو مەترسیانە، یان لە مەکتەبەکاندا باس بکرێن، ئەمانە نابێت بکرێنە بە بەرنامجی خوێندن دەبێت وەک راپۆرتێک بنیڕدرێن بۆ مامۆستاکان هەتاوەکو مانگی جارێک تەلەبەکان کۆبکنەوە و باسی ئەو دیاردە ترسناکانەیان بۆ بکەن کە هەمو ڕۆژێک گەنجان روبەروی دەبنەوە، دەبێت خێزانەکانیان ئاگادار بکرێنەوە، خۆ ئەمە هێندەی تێ ناچیت. وەک لە دەرون ناسیدا خوێندوتە هەرگیز مرۆڤ بەوە ناچیتە پێشەوە کە تۆ بچیت سەرزەنشتی بکەیت وەک خۆت باسی دەکەیت، دەبێت باشتر وایە گەنجان ئاگادار بکنەوە واتە زانیاریان بدەیتێ، زانیاری گرنگ، نەک زانیاری وشکوبرنگ، زانیەریەک کە راستەوخۆ پەیوەندی بە خۆیەوە هەبێت نەک سەرزەنشتی، دەبێت ئەو سیستەمە بتوانێت ئەو گەنجە وا لێبکات کەهەست بە بەرپرسیاریەتی بکات، بەلام ئەو سیستەمە ناتوانێت ئەوە بکات جونکە خۆی لەبەر پەسریاریەتی ئەدزێتەوە، ئەو گەنجانەش ناتوانن باوەر بەو سیستەمە بکەن کەدەبینن چۆن کوڕی بەرپرسەکان کوڕی سەرۆکو وەزیرو پەرلەمانتارەکان بەبەرچاویانەوە هەریەکەیان دەستیان گرتوە بەسەر بیرە نەوتێکدا.

کاتێکیش قوباد تالەبانی بە گەنجانی وت؛ بچن لە چاوەڕوانیدا لە چێشتخانەیەکدا کار بکەن . ئەم قسەیە خۆی لە خۆیدا قسەیەکی جوانە بەلام قوباد تالەبانی بۆی نیە ئەو قسەیە بکات چونکە خۆی نمونەی کەسێکی گەندەڵە و ئەو بەرپرسیاریەتیەی کە پێیدراوە بە میرات بۆی ماوەتەوە بۆیە گەنجان گاڵتەیان بە قسەکانی دێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە