دیوە شاردراوەکەی یونس راوی

Tuesday, 04.09.2019, 23:55

11952 بینراوە



لە ناپیاوی ئەو کەسانە بترسە کە پیاوەتیان لەگەڵدا دەکەیت[علی کوڕی ئەبی تالب]
کەم نین ئەو مرۆڤانەی کە بە دوو سیما ،دوو شێوە ،دوو مەشهەد ،دوو کەسایەتی خۆیان نمایش دەکەن . لە کوردەواریدا بەوجۆرە کەسانە دەگووترێت دووڕوو یا دەمامکدار.
ئەم جۆرە کەسانە زۆر مەترسیدارن بۆ سەر کۆمەڵگا ،چونکە لەژێر ڕوە دیارەکەیاندا یا ڕوە باوەکەیاندا ڕویەکی دی خۆی حەشارداوە ، کە پێچەوانەی ڕوە دیارەکەیەتی .لێ سیما داپۆشراوەکەی ئەم جۆرە کەسە دەمامکدارانە هەموو کات بەدەر ناکەوێت، چونکە تا بۆیان بکرێت هەوڵی شاردنەوەی دەدەن .مەگەر کاتیک ئەو دەربکەوێت کە کەسەکە دەکەوێتە مەوقفێکەوە کە چیتر دەربابوون لێی ئەستەم دەبێت و ئیتر لەو کاتەدا دەمامکەکەی سەری دەکەویت و ڕووە ناشیرینەکەی دەردەکەویت ، وەک [ پادشای لێدێت لە بەرگە نوێکەیدا].
یونس ڕاوی یەکێکە لەو کەسە دووڕوو دەمامکدارانە. ئەم مرۆڤە وەک هزرو زانیاری زۆر زیرەک و بە توانایە، بەتایبەتی لە ئیسلام ناسیدا ، کە ئەمە لایەنێکی ئیجابیە .
بەڵام لایەنێکی دیکەی یونس کە زۆر زۆر ناشیرینە و قێزەوەنە و دەشێ زۆر کەس دەرکێ پێنەکردبێت ، ئەویش بەکار هینانی برادەرەکانیەتی بۆ بەرژەوەندی خۆی یا دەستبڕینیان، کە ئەمەش سپڵەیی و بێ ئەمەکی ئەم مرۆڤە دەگەیەنێت. جا ئەم خەسڵەتە ناشیرینەی تەنها ئەو کاتانە دەردەکەون کە بەرکەوتنێکی ڕاستەوخۆ لە گەڵیدا ڕوودەدەن. 
من وەک گۆران هەڵەبجەیی دوور بەدوور یونس ڕاویم ناسیوە، واتە لە ڕێگەی فەیبسووک و میدیاکانی کوردستانەوە ئاگاداری بۆچوون و هەڵوێستەکانی بووم کە تاڕادەیەک پێی سەرسام بووم . 
هەر لەم ڕوانگەوە ئێمە وەک ناوەندی سیکۆلار لە دانمارک ویستمان سوود لە تواناکانی وەربگرین. بۆیە دووساڵ لەمەوبەر داوەتمان کرد بۆ دانمارک تا سەمینارێکمان بۆ ساز بکات . 
بە نامەو تەلەفۆن لەسەر هەمووشت ریکەوتبووین ، بەر لە وادەی سەمینارەکە بە دوو ڕۆژ لە سوید بوو ،لەپر تەلەفۆنی کرد کە ناتوانێت سازی بکات ،چونکە بڕیاری داخستنی فرۆکە خانەکانی کوردستان درابوو . تێم گەیاند کە کات لەبەردەستدایە بۆ سازدانی سەمینارە کە و دەتوانیت ڕۆژی سەمینارەکە یا ڕۆژی دوای سەمینارەکە سەفەر بکەیت و تا ئەو کاتەش فڕۆکە خانەکانی کوردستان داناخرێن. هاوکات گووتم لە خراپترین حاڵەتدا دەتوانی بە فرۆکە بچیتە بەغداو لەوێوە بە سەیارە بگەیتە هەولێر.بەداخەوە هەرچی هەوڵمدا لە گەڵیدا بێهودە بوو. پاشان دەرکەوت ئارەزووی ئەنجامدانی نەبووە کە تا ئێستاش نەمزانی هۆکارەکەی چیبوو .
پارساڵ لە پایزدا داوەتکرابوو بۆ ئەڵمانیا بۆ بەشداری لە پێشەنگای کتێب لە فرانکفۆرت، کە کوردیش بەشیکی پێدرابوو.
دیسان ڕێکەوتین کە سەمینارێکمان بۆ ساز بکات ،ئەوەبوو پاش ئەڵمانیا سەفەری چەند وڵاتێکی لەسەر گیرفانی خۆی کرد، بەر لە سێ ڕۆژ لە سەمینارەکە هاتە دانمارک ، خۆم و هاوسەرەکەم ئەو سێ رۆژە لە خزمەتیدا بووین . هەرچی ئارەزووی کردبیت بۆمان مەیسەر کرد . لە سەردانی پێشەنگای کتێب تا نانخواردن لە ڕێستوڕانت تا سازکردنی شەوی خواردنەوە کەگرانترین جۆری ویسکیم دەرخواردی داوە. ،تا بردنی بۆ سوید و گەڕانەوە بە سەیارەی خۆم بۆ کاریکی ئەو [کە هیچ پێوست نەبوو. ] 
شەوێک بەر لە سازدانی سەمینارەکە بەهانەیەکی دۆزیەوە کە دەبی هەر ئیمشەو بگەڕێتەوە بۆ کوردستان .چونکە کێشەیەکی خیزانی کووتووپڕ بۆ هاتوەتە پێش ،وە بۆ بەدواچوونی ئەو کێشەیە ، سبەی کاتژمێر 11 مەوعدی لەگەڵ وەزیری تەندرووستی هەیە.
بێ ئەوەی هیچ حساب بۆ ئیمە بکات کە خۆمان ئامادە کرەدوە ،خەڵک لە باژێرو وڵاتانی دیکەوە دێن بۆ ئەو سەمینارە. هەرچیم گووت لەگەڵید کە دوای سەمینارەکە سەفەر بکات بەداخەوە بێهودەبوو ، چونکە سوور بوو لەسەر گەڕانەوە.
هێندە بە زیرەکانەو لێهاتوانە خۆی سەغڵەت کردبوو ،منیش تا ڕادەیەک بڕوام پێهێناو بە خۆمم گووتم [ژیانی خێزانەکەی لە سەمینار گرنگترە ، با لێگەڕیم سەفەر بکات]
.بەهانەکەی بۆ گەڕانەوە بەو کووتووپڕیە دووشت بوو ،یەکەم گوایە هاوسەرکەی کە پزیشکی چاوە لە نەخۆشخانەی کۆماری لە هولێر لە کارەکەی دەرکراوە ،گوایە ئەم دەرکردنەش کەسێکی سەربە یەکگرتووی ئیسلامی کردوویەتی کە بە حساب بەرێوەبەری خەساتەخانەکەیە و غیابی یونسی بەفرسەت زانیوە بۆ دەرکردنی هاوسەرەکەی لە کار .. بەهانەی دووەم ئەوەبوو گوایە ڕەوتە ئیسلامیەکان لە باخچەی ساوایان فیشەکیان لە گیرفانی کیژە گچکەکەی ناوە وەک هەڕەشەیەک بۆ باوکی.
هەر ئەو شەوە بە پەلەپەل بە [ئۆنلاین] هەرچۆن بوو من و هاوسەرەکەم بلیتی گەڕانەوەمان بۆ بڕی بە ڕێگەی دوبەیدا ،کە بڕێک گران بوو.. پاش ئەوەی چەند پێکێک ویسکی نۆشکرد ،ئیدی بەرەو فڕۆکە خانە بەڕێ کەوتین
بەر لە سەفەر لە فڕۆکەخانە چاوەڕێم دەکرد کە هەم سوپاسم بکات و هەم باسی گەڕانەوەی پارەی بلیتەکە بکات ،لێ مەخابن هیچی لەوبارەوە نەگووت ،بۆیە ئەز ناچاربووم بەهێمنی جوانی و بڕێک بەشەرمیشەوە دام بەگوێیدا. ئەویش هەر هێندەی گووت کە گەشتمەوە هەولێر پارەکەت بۆ دەگەڕێنمەوە.
کە گەرایەوە تا چەند ڕۆژێک دەنگی نەبوو ،ئەوجا من تەلەفۆنم کرد بۆی ،نەک بۆ باسی پارەکەم بەڵکو بۆ هەواڵی بارودۆخی خیزانەکەی ،هاوکات گلەییم کرد کە بۆ پەیوەندی نەکردوە تا هەواڵی کێشەکەیم پبدات ،پاساوی ئەوە بوو کە سەرقاڵە ،بەڵام سەیر لەوەدا بوو هەموو شەو لەسەر خەت بوو لە فەیسبووک و پۆستی دادەگرت.ئەوجارە هیچ باسی پارەکەم نەکرد بەوهیوایەی خۆی باسی بکات ، لێ ئەویش باسی نەکرد ،تەنانەت باسی مەسەلەی دەرکردنی هاوسەرەکەشی نەکرد کە بە حساب بۆ بەدواچوونی ئەو کەیسە ئەو بەوخێراییە گەڕاوەتەوە ،چونکە سیناریۆیەکی درووستکراوبوو بۆیە بیری چووبوو.
پاش چەند ڕۆژێکی تر پەیوەندیم کرد پێیەوە ،دەرکەوت بەهیچ جۆرێک باسی گەڕانەوەی پارەکەم ناکات . تا جارێک من باسم کرد ،لە وەڵامدا گووتی با مانگی یەک بێمە سوید لە خزمەتدا دەبم. منیش گووتم برا ئێستا پێوستم پێیەتی و تۆ بەڵێنت دا کە گەڕایتەوە بەخێرایی بیگەڕێنیتەوە.
هەر داوی ئەم داوایەی من ئیتر نەوەڵامی تەلەفۆنی دەدامەوە نە وەڵامی پەیامەکانم لە مەسنجەر . چەند بەڕێزێکم لە ئەورپا کە برادەری ئەون لەو کارە ئاگادار کردەوە ، ویرای ئەوەی ئەو ڕەفتارەی یونسیان زۆر پێ ناخۆش بوو هاوکات هەوڵیاندا چارەسەری بکەن . لە ئاکامدا بەڵێنی درۆی بەوانیش دا بوو، لە کۆتایدا وەڵامی ئەوانیشی نەدەدایەوە.
بۆ چەند جاریکی تر بە مەسنجەر لەو بارەو نووسیم بۆی ،وەڵامی هەر نەبوو ، تا جاریک نووسیم گەر وەڵام نەدەیتەوە کاریک دەکەم لەسەرت دەکەویت و ئەم ڕەفتارە ناشیرینەت زۆر تووڕەی کردووم. تەنها وەڵامی ئەوەبوو کە سەیارەکەی داناوە بۆ فرۆشتن کە هەمان شتی بۆ یەکێک لەو برادەرانەی ئەورپای نووسی بوو . دەمیک نووسیم بۆی، ناوی ئەو مەعرەزەم بۆ بنووسە کە سەیارەکەتت بۆ فرۆشتن لێداناوە،وەڵامی نەبوو تا ئیستاش هەر وەڵامی نیە ،چونکە دەرکەوت ئەوەش ڕاست نەبوو.
تا ئێستاش وەڵامی تەلەفۆن و مەسنجەکانم ناداتەوە. تەنانەت لە فەیسبووک و مەسنجەر بلۆکی کردم . بۆیە ناچار بووم یەک دووبرادەرم کە لە هەولێر دەژین ڕامسپاردن کە داوی پارەکەی لێبکەن ، لەئاکامدا ئەو هەوڵانەش بێ ئەنجام بوون.
لەهەمووی سەیر تر پاش ئەوەی برادەرێکم بەدواچوونی بۆ مەسەلەی دەرکردنی هاوسەرەکەی و فیشەکی ناو گیرفانی منداڵەکەی کرد ،دەرکەوت ئەوانەش دوو سیناریۆی هەڵبەستراوبوون.
کە لێرە بوو لای من بڕێک خۆی هەڵکێشا گووتی ،نووسینگەی محاماتم هەیە 7 محامی لەژیر دەستمدا کاردەکەن،من تەنها ئیشراف دەکەم، هاوسەرەکەم دکتۆری چاوە ،خانوەکەمان1000م چوارگۆشەیە ،سەیارەی گرانبەهامان هەیە و هیچ کیشەیەکی داریمان نیە.
دەی دەپرسم گەر کەسیک ژیانی بەم جۆرە بێت ، بۆ دەبێ تەماح بکاتە [800] دۆلاری من کە تەنها نرخی بلیتی فڕۆکەیە؟.ئەمەیە پادشتەکەی بۆم ؟ئەو سێ ڕۆژە لامان بوو دەتوانم بڵێم نیوەی ئەو مەبلەغەم لە گەران و خواردن و خواردنەوە و سەفەری سویددا بۆ خەرج کرد. گەر مەردانە و ڕاستگۆیانە بهاتایەتە پێشەوە و بیگووتایە لە ئێستادا نیمە ،بێگومان قەبوڵم دەکرد ،بەڵام دەمێک بەم شێوە ناشیرین و ناشارستانی و بێ منەتانە ڕەفتار دەکات و دەیەوێت پارەکە نەداتەوە، دیارە منیش دەبێ بە جۆرێکی تر ڕەفتاری لەگەڵدا بکەم.
جا هیوادارم پاش خوێندنەوەی ئەم باسە ئەم کەسە بەو شیوەیە پێناسە بکەن کە من باسیم کردوە ،نەک بەو جۆرەی کە لە میدیاکانەوە خۆی دەردەخات. ڕووی حەقیقەتی ئینسان هەر دەدەکەویت وەک ئەوەی ئێستا ڕووی حەقیقەتی یونستان بۆ دەرکەوت.هەر کەسێکیش ئیدیعای مەدەنیەت و ئینساندۆستی و خۆشەویستی نیشتمانی کرد بڕوای پێمەکەن چونکە زۆرێک لەم جۆرە مرۆڤانە بۆ خۆ خۆشەویستکردن و خۆ دەرخستن ئەو جۆرە دیعایانە دەکەن .
لە کۆتایدا دەڵێم هەر مرۆڤێک با چەند بەتوانا زرنگ و ڕووناکبیر و فەیلەسوف بیت، گەر ئەخلاقی لەگەڵا نەبوو هیچ نرخێکی نیە.
بەڵی ئەمە دیوە شاراوەکەی یونس ڕاویەو باش بیناسن.




(دەنگدراوە: 18 . زۆرباشە: 4/5)