کێشەی نێوان جوت ئامۆزاکە (بەشی یەکەم)

Thursday, 11/04/2019, 23:40

10006 بینراوە


بەر لەلێسەندنەوەی سەرۆکایەتی حکومەت لە نێچیرڤان و پێدانی بە مسرور بەرزانی، نێچیرڤان دەیزانی کاتی ئەوە هاتووە و بەمزوانە خۆری ئەویش لە حکومەت ئاوا دەبێ، چونکە مسرور چەندجارێک داوای ئەو پۆستەی بە ئاشکرا کردبوو، کە ئەوەش یەکێکە لە کێشە کۆنەکانی نێوانیان. 
ئەندازیاری ئاوەدانی و ئابوری سەربەخۆ لەدوای راپەرینەوە ئەوەندەی هەوڵی خۆ دەولەمەندکردن داوە، ئەوەندە بیری لای حکومەت و ولات نەبوە، بۆیە ئێستا خاوەنی چەندان ملیار دۆلارە. گومانی تێدا نیە هەموو بنەمالە دەسەلاتدارەکانی کوردستان پلانی سەرەکیان بریتیە لە "سیاسەت لە پێناو بازرگانی"دا جێبەجێ دەکەن، کە تارادەیەکی زۆر سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.
نێچیرڤان کە خاوەنی چەندان کۆمپانیاو بازرگانی جۆراوجۆرە لە بازرگانی (کەلوپەلی خواردن و خواردنەوە تا نەوت و پالاوگەو دەرمان و بەلێندەرایەتی و وەبەر‌هێنان و عقارات)ە، ئێستا کە لە حکومەت نامێنی پێویستە داهاتووی ئەو بزنسانە بپارێزێ وە گەرەنتی پاراستنی بۆ نەوەکانی مسۆگەربکات. 
یەکێک لە گروپە کۆمپانیاکانی بریتیە لە "گروپی کۆمپانیاکانی سەلاحەددین" کە لە کاتی ئێستا دا میر ئیدریس نێچیرڤان بەرزانی بەهاوکاری کۆمەلێک راوێژکاری بیانی سەرپەرشتی دەکەن و هەلسان بە ئەنجامدانی ئەو کارانەی خوارەوە:
1. گواستنەوەی مولکایەتی کۆمپانیاکانی سەر بەو گروپە بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکی بە ناوی "PETROSERVE"   کەئەو کۆمپانیایەش هەر نێچیرڤان خاوەنداری دەکات لە ئەمریکا. کۆمپانیای حەیات و ئاوامیدیکا بۆ بەرهەم هێنانی دەرمان ئێستا گواستراوەتەوە، بەلام تەنها بەناو سەربەو کۆمپانیا ئەمریکیەیە بەلام لەروی سەرپەرشتی وە هەر لەلایەن سەلاحەددین ەوە بەرێوەدەبرێت. 
2. گواستنەوەی بەشێک لە پشکەکانی کۆمپانیای ئاوامیدیکا بۆ "علی حسن" ناسراو بە علی قەمبور کە گەورەترین بازرگانی بواری دەرمانە لە سەرتاسەری عێراق و زۆرجار بە مافیای بواری دەرمان دادەنرێت. 
3. گۆرینی هەموو بەرێوەبەرە رێپێدراوەکان.
دەمەوێ هەندێک زانیاری لەسەر گەورە مافیای بواری دەرمان و چۆنیەتی نزیک بوونەوەی لە نێچیرڤان بارزانی روون بکەمەوە.
سەرەتا علی قەمبور دەستەراستی کۆسرەت رەسول بو وە بە چەندان ملیۆن دۆلار بازرگانی دەرمانیان دەکرد. دواتر بوو بە هاوبەشی فازل میرانی هەر لەرێگای ئەوەوەش بە نێچیرڤان بارزانی ئاشنا دەکرێ. 
لەکاتی ئێستادا هەموو بەرپرسانی بواری تەندروستی فەرمانبەری ئەو مافیایەن بە وەزیری تەندروستی کوردستان و بەغداد ەو. ‌لەچەند شوێنێک باسی ئەوەی کردوە کە وەزیری تەندروستی بەغداد ئاگادارنەبوە کە بوە بە وەزیر من خەبەرم پێداوە. 
هەموو بەرپرسە گرنگەکانی وەک بەرێوەبەرایەتی کۆنترۆلکردنی دەرمان و هێنان و دابینکردنی دەرمان کۆنترۆل کردوە و بە پارە و پاداشتی گەورەی وەک پێدانی پشک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و کۆگاکانی دەرمان و شوێنە بازرگانەکانی خۆی. وە ئەو مافیایە گروپێکی گەورەی لە بەغداد هەیە کە هەمان ئەوکارانەی کە لە کوردستان دەیکات ئاوا لە بەغداش دەیکا. بۆ نمونە هاوبەشی کردنی لەگەل چەندان بەرپرسی عیراقی گەورە بۆ بازرگانی دەرمان.  وە هەروەها علی قەمبور ئەو کەسەبو کە دەرمان و دەرزی فرۆشتبووە ئەو نەخۆشخانەیە کە چاوی کۆمەلێک خەلکی کوێر کرد، کە ئەوکات بۆماوەی مانگێک بەندکرا بەلام ئازادکراو بێتاوان دەرچوو. 
کۆمپانیای ئاوامیدیکا لە چەند سالی رابردوو توشی قەیران بوو بە هۆی کۆنترۆل کردنی بازار لەلایەن علی قەمبورە وە کە زۆربەی کۆگاکانی دابەشکردن و فرۆشتنی دەرمان هی خۆیەتی وە بازاریان قۆرغ کردبوو. نێچیرڤان بەرزانی هەلسا بە دەست تێکەل کردن لەگەل ئەو مافیا گەرەیە کە بەشێکی کردە ناوی و وە ئێستا علی قەمبور بەرێوەبەری رێپیدراوی کۆمپانیاکەشە. تێکەلبونی نێچیرڤان لەگەل علی قمبور لەبەر دوو هۆکاربوو، یەکەم: لە ترسی ئامۆزاکەی مسرور بەرزانی. دووەم بە شەریک بوون لەگەل علی قەمبور مانای شەریک بوون لەگەل کۆسرەت رەسول و فازل میرانی، کە ئەوەش وادەکا کە دەست بردن بۆی کارێکی ئاسان نەبێت.  ‌
گواستنەوەی مولکایەتی بۆ کۆمپانیای پیترۆسێرڤی ئەمریکی بۆ کێشەیەکی کۆنی جووت ئامۆزاکە دەگەرێتەوە. لەسەرەتای دروست بوونی کۆمپانیان ئاوا میدیکا لەکابینەی پێنجەم، ئەو کۆمپانیایە سەربە حکومەتی هەرێم و بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی وەزیران بوو، کە زۆرجار باسی بە نیشتیمانیکردنی دەرمانیان دەکرد ئەوکات، تا ئێرە هیچ کێشەی تێدانیە، هەربۆیە باشترین پارچە زەوی لەناو جەرگەی هەولێر بۆدابینکرا و هەموو کەلوپەل و دروستکردنەکەی بە سەرپەرشتی ئەندازیارو دەرمانسازانی سوید و هیندی بوون. بەلام کێشەکە ئەو کاتە تەقیوە کە نیچیرڤان هەلسا بە پێدانی کۆمپانیاکە بە کۆمپانیای سەلاحەددین کەکۆمپانیان ناوبراویش تایبەتە بەخۆی. بۆ ئێستاش نێچیرڤان ترسی ئەوەی هەیە بە گرتنە دەستی دەسەلات ئەو شوێنو کۆمپانیانەی کە لەسەردەمی حکومرانی خۆی بەناوی کۆمپانیاکانی خۆی کراوە بگەرێتەوە بۆ حکومەت. چەند نمونەی هاوشێوەش هەیە لەوانە   بازاری نیشتیمان و پرۆژەی پارک ڤیو و کۆمپانیای حەیات و پێپسی کە پێشتر کارگەی رستن و چنین بوو لە هەولێر بەلام بەناوی کۆمپانیای سەلاحەددین کراون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە