شەرە سەگ لەدیدی مەلا مستەفا و نەوشیروان مستەفادا

Saturday, 13/04/2019, 8:02

15804 بینراوە


شۆرش واتا گورانکاری نەک هەرلەدەسەڵات،بەلکولە عەقلی کۆمەلگاشدا .بۆیە ئەرکی هەموو حزب و ریکخراو کەسایەتیەکی هوشیارە،  دیاردە قیزەوەنەکانی نیو کۆمەلگا هەوڵی گٶرانکاری بدا  لەپای ئەوە دیاردەی جوان بخاتە نێو کۆمەلگاوە . لەم روانگەوە ئەگەر سەیری شورشەکانی کورد لەباشور و روژهەلات کەین زیاتر لەعەقلی دەرپەراندن سوپای داگیرکەر وشەرە گولە وەستاوە و نەیتوانیوە گورانکاری لەژیانی تاکی کورد لەدیاردە قیزەوەن و نامروڤایەتیەکانی بەرامبەر ژن ، ئاژەل و سروشت و هەندی بیروبوجونی ئاینی بکا ؟  بەرادەیەک  ئاودەستیان نەک بۆخەڵک بەلکو بۆخۆشیان لەم شاخە دروست نەکردوە بەبەرد و درەخت هەندیک جار خۆیان سریوەتەوە !!  بەلام ئەمە بۆ پەکەکە زۆر جیایە چونکە ئەوان هەرلەسەرەتاوە گرنگیان بەئاژەل و سروشت دۆستی داوە و ئاشتبونەتەوە لەگەل ئاژەل بۆیەش دەبینین لەقەندیل و روژاوا ی کوردستان جوانترین نمونە لەوهاورییەتیە نیوان ئاژەل و مروڤ دروست کردوە .
  لیرەدا دەمەوێ لەسەرشەرەسەگ هەندی سەرنج لەسەر هەلویست و مامەلەی مەلا مستەفا و نەوشیروان مستەفا کەدەیزانم باس بکەم  . دەبێت بلێم شەرە سەگ دیاردەیەکی وەحشی گەرایەتیە و  خەلک راهینانە لەسەرچیزژوەرگرتن لەخوێن رشتن وتوندتیژی کەلەو   کۆمەلگا یانەی هەرەدواکەوتوە  باوە  ، وەبەداخەوە تائیستا بەرپرسانی سیاسی و ئیداری لەسالی ٢٠١٩ ریگا لەم دیاردە وەحشی گەرایەتی و نائەخلاقیە ناگرن ، چونکە  ئەم شەرە سەگە  هەمان میژوی کۆنی مروڤایەتیمان بەبیردەهینیتەوە کاتیک رومان و ئەغریقەکان کۆیلەکانیان لەگورەپانیکدا وەک سەگەکانی ئیستا  بۆ لەزەتکردنی خۆیان بەشەردەهینا  تاهەمویان یەکتریان دەکوشت .
 چەند کەسایەتیەک کەتوانیویانە بگەنە نزیک ژیانی روژانەی  مەلامستەفا  بۆیان باس کردومە  کاتێک  مەلامستەفا تورەدەبوو بۆ هێوربونەوەی خۆی هەلدەستا شەرەسەگی دەکردو لەزەتی لێ دەبینین  ؟ لەکاتیکدا دەلین سەگیکی زۆرگەورەی  هەشبوە ،  بەلام هاوشیوەی هیتلەر و پۆتین و ستالین بوونی سەگی تایبەتی بۆ هیوایەت گەراوەتەوە نەوەک ریزگرتن لەئاژەل  . 
هاوکات لەپەرتوکی ئەو روژانەی نیشتمان هی هەموان بوو لەلاپەرە ٢٥٢  هەڤال کویستانی    ئەو چیڕۆکە دەگیریتەوە
فەرماندەیەک کە خەڵکی ناوچەکەیە، قسەکەی لەزاری وەردەگرێ و دەڵێ:
کاک نەوشیروان، نازانم ئەتو شەڕە ( سە )ت دیوە یان نا ! بەخودای بەزمی شەڕە سەی، لە هەموو بەزمان خۆشترە، هیچ بەزمێکی دیکەی ناگەنێ.
تۆنی دەنگی کەمێک کزدەکات و درێژە بە قسەکانی دەدا:
ئەگەر پێت خۆشە، دوو گۆڵە سەی چاکن هەن، ئێستا دەنێرم بیان هێنن، لەو گۆڕەی بەردەمی ماڵی مام حاجی، تێکیان بەردەدەین...
ـ با بۆ فرسەتێکی تر بێ، وا وەڵامی فەرماندەکە دەداتەوە.
من لە تەنیشتەوە دانیشتووم و بەدەنگێکی نزمیش بە من دەڵێ:
ـ لەوڵاتان، خەڵکی بۆ دڵخۆشکردنی میوانەکانیان، تیپی مۆسیقاو سەما دێنن، لێرەش شەڕە سەگ بۆ ئێمە .  تەواو 
راستە نەوشیروان مستەفا لیرەدا هەنگاویک لە مەلا مستەفا لەپێشترە و ریگای نەداوە شەرە سەگ بکرێ ، بەلام هیج هوشیاریەکیشی بەفەرماندە سەربازیەکەی نەداوە کەئەوە کاریکی قیزەوەنە و دەبیت دژی بین بەتایبەتی کەنەوشیروان   جەندسالیک لەهەندەران  ژیانی بردۆتە سەر  جوانی سەگی بینیبوو لەهاورییەتیکردنی لەگەل مروڤدا
پرسیارەکە ئەوەیە مەلامستەفا کەسیکی خیلەکی بووە بۆیە ئەویش لەهەمان عەقلیەتی ئەو خیلە  سوراوەتەوە    بەلام نەوشیروان مستەفا و جەلال تالەبانی  یان حزبی شوعی و هیزە جەپەکانی تر کەخۆیان پێ جەپ و پیشکەوتوخواز بووە ، دەبینین  هیج رێگریەکیان لە و ناوجە بەرفراوانە ئازادانەی کەرزگاریان دەکرد  لەدیاردە قیزەوەنەکان نەکردوە ، کەیەکیک لەمانە شەرە سەگ بووە، کە خەلک هوشیار بکەنەوە کەسەگ  هاورییە ونمونەی وەفاداری و خۆشەویستی ثێدانە ودەکرێ  بو خزمەت بەکاربهینری نەوەک ئازاردان  وکوشتنی ؟ کیشەکە لەقوناخی شاخیش نیە بەلکو تائیستاس   هیزیکی سیاسی یان بەدەگمەن کەسایەتیەکی کورد دەبینی بوێرانە بیت ئاژەل وژینگە دۆستی  لەنیو خەلک دا بلاو بکاتەوە، بەنمونە میدیای حزبیک بیتن ، کەمپین دژی شەرە سەگ بکا و یان پروژەیەکی هەبیت بۆ کۆتایی هینان بەکۆمەلکوژی سەگ لەکوردستاندا ؟ یان بیتن باس  سود وەرگرتن لەسەگ بۆهاورییەتی و دۆزینەوەی مین وهیروین وچەندین حالەتی هاریکاریکردن بۆمروڤە پیداویستیەکانی  وەک گەشکە و شەکرە و مروڤە نابیناکان  بکا ...کەهەموو ئەوانە لەئەورپا راهینان بەسەگ دەکرێ و یارمەتی مروڤ دەدەن  تادەگاتە ئەوەی ئیستا هەول هەیە کەسود لەسەگ ببینرێ بۆدۆزینەوەی شیرپەنجە.قسەی کۆتایشمان ئەوەیە هیشتا مروڤ وحزبی کوردی وەک ئەورپیەکان سود لەقازانجەکانی سەگ ببینی و بیگونجێنی لەگەل ژیانی خۆی و پەیامیکی نوێش بەجیهان بدا کەئیمە میللەتیکی جیاین لەریزگرتن لەئاژەلدا،چونکە هەموو حزبەکانی شاخ وشار خاوەنی هیج مودیرنیەتیکی خەبات نەبونە ونینە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە