لەسەر هەموو حزب و ڕێکخراوێک پێویستە بە ئاگا بێت لە تەواوى ڕوداوە خوازراو یان نەخوازروەکان و تێکەل بونیان بە نەیار و دۆستەکانیان ، بە ئاگا بونى ڕێکخراوەیى هەردەم هەولە بۆ پێشکەوتن و دورکەوتنەوە لە گەندەلکاریەکان بە تایبەت ئەگەر لێپرسینەوە هەبێت لە لایەن کەسى یەکەمى حزب و چاوکراوەیى تەواوى ئەندامەکانى بەو شێیە حزب و ڕێکخراوەکان دەتوانن باشترین خزمەت پێشکەش بکەن و دوست لایەنگرانیان لە زیاد بوندا دەبێت و سەروەرى گەورەش تۆمار دەکەن .
بەداخەوە دەلێن لە کوردستان تا ئەمرۆ حزب و ڕێکخراوەکان زیاتر بۆ ملمانێ بەکار دهێن و گرنگى بە دەرەکى حزب دەدرێت نەک ناوەخۆى حزبایەتى و ئەو حالەتەش سەنگەر گواستنەوە و وەرگرتنى ڕەشوە و تێک بونى نەیاران خۆبردنە پێشەوە بو وون بونى نەیارەکان تێکدانى شیرازەى حزب و ڕێکخراو بەهۆى تەجنید کراوەکانى لایەنى تر وەک ئەوەى لە نێو زۆرێک لە حزب و ڕێکخراوەکاندا دەیبینین
گەندەلى بە کوردستان بوە بە دێوەزمە و کارێکى قێزەوەر کە بەرپرسى یەکەمیش خزبەکانن بە بێ جیاوازى بەلام حزبى حاکم بەپرسیاریەتى زیاترى لە ئەستۆیە ئەوەى کە تەواوى هاولاتیان ڕۆژانە دەیبینن ئەوەیە کەوا پەیدابوونى دەولەمەندى لە ناکاوى کۆمەڵە کەسێکە لە پەناى حزبەکانە ، تا ئەوڕۆ حزب ئاراستەیە بۆ حکومەت نەک حکومەت ئاراستە بێت بۆ حزب و ڕێکخراوەکان کە ئەوەش لێک هەلوەشانەوەى زۆرى لێدەکەوێتەوە چ لە حکومەت یان حزب و ڕێکخراوەکان یان هاولاتیان تەنانەت خێزانەکانیش .