پلانی مەسروور بارزانی لە پاش وەرگرتنی دەستەڵات

Sunday, 14/04/2019, 18:55

7361 بینراوە


بە پێی زانیارییەکانی دزەپێکراو لە پاراستن مەسروور بارزانی و تیمەکەی پلانێکی تۆکمەیان داڕشتووە بۆ وەرگرتنی سەرجەم جومگەکانی حکومەت کە لە ئاراستەیەکی ٤ قۆلیانە دەخولێتەوە:
- کۆنترۆلی جومگەکانی پاراستن
- کۆنترۆلی جومگەکانی حیزبی و حکومی
- کۆنترۆلی جومگەکانی ئابووری
- کۆنترۆلی جومگەکانی ئاکادیمی
کۆنترۆلی جومگەکانی پاراستن: لە کۆنترۆلی جومگەکانی پاراستن سەرکەوتنی تەواویان بە دەست هێناوە و ئەندامەکانی دەزگای پارستنی خستۆتە ناو هەموو لقەکانی حیزبەکەی و حکومەتیش کە تەنانەت نیچیرەڤان بارزانی زۆر جار هەستی پێکردووە و ناڕەزایی دەربڕیوە و ئەمەش بە شێوەیەکی ارگانیزە کراو بەردەوامە.
کۆنترۆلی جومگەکانی سیاسی: هەر وەک دیارە هەموو بەرپرسانی حیزبی و سیاسیی پارتی دەبێ بە فیلتەری پاراستن دا تێپەڕێندرن. بۆ ئەم مەبەستە مەسروور بارزانی توانیویەتی زۆربەی بەرپرسانی حیزب و حکومەت لە ئەندامانی خۆی دابنێ بە بیانووی ئەوەی کە لایەنگرانی نیچیرەڤان بارزانی گەندەڵن. ئەمەش لە پاش وەرگرتنی دەستەڵات سەرجەم مۆرەکانی نیچرەڤان بارزانی لا دەدات و دەستەڵاتی بەرەو زەعیف بوون دەباتن بە شێوازێک کە ئیتر دەستەڵاتی بە سەر کەسدا نەشكێ.
- کۆنترۆلی جومگەکانی ئابووری: پیلانی داهاتوویان ئەوەی هەموو ئەو بەرپرسانەی کە لە بواری نەوت و گاز و استسمار دا کار دەکەن یان لابەری، یان بگوری یانیش ئەگەر نەکرا بە رەسم و ڤیدیو یان حەیایان بەری تاکو ملکەچییان بکەن. ئیستاش هەندێ کێشەی هەیە لە گەل مەجموعەی بەرپرسی هەولێر و دهوک کە مافیای تیجارین و لە سەر حسابی خەلک بونەتە میلیونەر و هەروەها رکابەراتی ئەوان دەکەن. ئەمە داهاتووی ئابووریی بۆ مسۆگەر دەکات.
کۆنترۆلی جومگەکانی ئاکادیمی : لەم چەند ساڵەی دوایی مەسروور بارزانی هاتووەتە ناو بواری ئاکادیمیشدا و بۆیە زانکۆی ئەمریکیی دهۆکی کردەوە و قوتابخانە ئەمریکیشی دامەزراندووە و بە نیازە هەمان سیستم لە هەولێریش پیادە بکات تاکو بتوانێتن دەست بە سەر ئەو بوارەشدا بگرێت. لەمەش دا دەبێ ڕکابەرەکانی لابدات و دیارە زانکۆیەکی تری ئەمریکی لە هەولێر کراوەتەوە کە بە قسەی خۆی بە هەرشێوەیەک بی دەبی قەپات بکرێ و رقی زوری لییە. ئەنجا چی لە ڕێی کێشەنانەوە  بیت لە ناو حکومەت بۆیان یان تۆمەت بەستنەوە و دیعایاتی نابەجی و دروستکردنی رەسم و ڤیدیو بۆ ناوزڕاندنی دامەزرانەرانی.

پلانی ناوزڕاندنی دەزگای مەسروور بارزانی
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستمان گەیشتووە، دەزگای ئیستیخباراتی مەسروور بارزانی پلانی داناوە کە بەم شێوازە پلانەکانی جێبەجێ بکات:
- دروستکردنی بەربەست لە کارەکانیان و دورخستنەوەیان لە پۆستەکان
- ناوزڕاندنی ئەو کەسانەی بەربەستن یان منافسن
بە پێی ئەو زانیارییانەی بەردەستمانە، تیمیکی پاراستن گرافیک دیزاینەری زۆر بەهێز کە خاوەنی پرۆگرام و تەکنۆلۆجیایەکی زۆر پێشکەوتوون کۆنتراکتیان لە گەل ئەم دەزگایە هەیە کە دەتوانن وێنەو وڤیدیوی ئەو کەسانە دروست بکەن کە ١٠٠٪ وەک راستە بی ئەوەی کەسیش بتوانی شک بکات. لە پیشان تەهدید دەکرین و ئەگەریش نەکرا ئەو وینە وڤیدیویانە بلاو دەکەنەوە بۆ ئەوەی حەیای ئەو کەسانە ببەن و ملکەچیان بکەن. بە گویرەی زانیاریی ئیمە نزیکەی ١٠٠ کەس لە ناو ئەو لیستەدان و بۆ هەر کامیان پرۆفایل و مەلەفی تایبەت ئامادە کراوە بە چەندین وینەو ڤیدیو بۆ ئەوەی بتواننن نەیار و منافسەکانیان ملکەچ بکەن...

بەم زوانە زانیاری زۆرترتان پێدەدەین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە