حکومەتی هەرێم ؟ یان والی دەوڵەتانی دراوسێ؟

Monday, 15/04/2019, 17:00

30548 بینراوە


ڕووداوەکانی هەرێمی  کوردستان لە ناوچەکانی بادینان شتێکی ئاسایی نین، لە دۆخی چەقبەستوی هەرێم خوێندنەوەی قۆڵی دەوەێت، لەبەر ئەوە بە پێی تێوری سیاسی بە فەرمانڕاوایەك ناوترێت حکومەت دژی مافی هاووڵاتیەکانی نەك هەڵوێستی نیە بەڵکۆ دژی خۆپیشاندەران بەیان نامە دەردەکات، لەکاتێکە خۆپیشاندەران کە هاوڵاتی هەرێمەکەی خۆین، باری لاری حکومەتی هەرێم ڕاست دەکەنەوە، چەندین ساڵە  نوێنەری و والی دەوڵەتی عوسمانی و ئاخوندەکانی ئێرانن، چونکە لە هیچ شونێکی جیهاندا شتێك بوونی نیە لە ناو خاکی ووڵاتێکی تر تەنها ئەو سوپایانە نەبێت بە ناوی هێزی ئاشتی پارێز و بە بەفەرمانی ئەوان لە ووڵاتێکە جێگر دەبن، کە شەڕو دەستێوەردانی ووڵاتان بوونی هەبێت بەم هۆیەشەوە جەنگی تایەفی یان جینۆساید ڕوو دابێت، بەڵام ئەو ڕوو داوانەی لە باشوری کورستان ڕوودەدەن جوەتە دەرەوەی ئەو بڕیارەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە دەستێوەردان ئەژمار دەکرێن، بەڵکو ڕووداوەکان پێمان دەڵێن ئەم دەگیرکاریە لە مێژە بوونی هەبووە، هەر کاتێکش ئەم وڵاتانە بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەکانیان بکەونە بەر مەترسی ئەوە بنکەو بارەگاکانەیان لە ناو خاکی داگیرکراوی هەێم بەر پرچی مەترسیەکان دەدەنەوە، یا هەر لە بنەرەتە خۆیان بە خاوەنی ئەو نیشتمانە دەزان، ئەگەر نا خۆشیان ڕاستەوخۆ حکومی نەکەن، ئەوە لە رێی ئەوە دەستوو پێوەندانەیان کە ناوی حکوومەتی هەرێم حکووم دەکەن، ئەمەش ئەو دۆخەیە کە دەمان گێرێتەوە بۆ سەردەمی (عوسمانی و سەفەوی)، کە میرو دەرە بەگو ئاغا کوردەکان چۆن خێرو بێری ووڵاتەکەیان بەتاڵان بردووە لە پێناوەی مانەوەی خۆشیان دەستیان لەگەڵ دڕاووسێکانمان تێکەڵ کردووە،بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هەر دوولا، کە یەشتا ئەو کات دەرەبەگەکان کەڵکەڵەی بیری نەوتو سامانی ژێر زەوی هەر نەبوو،بەڵام ئێستا لە سایەی سەردەمی سارمایە داری قۆناخەکە گۆڕاوە، چووتە بەرگێکی ترەوە ئەویش بیرە نەوت و کانزای سروشتیە، بۆیە داگیرکەرە نوێیەکان ئێرانو تورکیا لە جاران زیاتر والی و دەرە بەگەکانیان دە پارێزن، چونکە سەرمایەدارییەو سەرمایە داری، جەوسانەوە دزینی و خێروو بێری ووڵاتان لە شەڕوو جەنگە زیاتر دەست دەکەوێت، لەبەر ئەوە دەکڕێت ئەو بەرەی  جەنگە لە هەر شوێنکی جیهان ئامادەیی هەبێت، ئەگەر مەترسی کەوتە سەر  بەرژەوەندیەکانت ئەوە دەبێت جەنگە بکەی بۆ پاراستنی، هەر بۆیشە ئێستا جیهان  زیاتر جۆرێک لە دووبارە بوونەوەی  سەردەمی ڕیالیستی بووە، بەڵام بە شێوەکی تر خۆی لە فاکتەرە نێو خۆیەکان دە بینێتەوە تا زیاتر بەرژەوەندی کانیان مسۆگەڕ کەن،لیرەوە لە بەر ڕۆشنایی ئەم چەمکە بۆ مان دەر دەکەوێت ئەوەی لە ماوەی دووای  ڕاپەڕینەوە حکومی هەرێم باشور دەکات هیج نیە جگە لە دەستو پێوەندی دراوسێ کانمان، ئەوەتا لە ناو خاکەکەت سوپای داگیر هاوڵاتی سیڤیلی نیشتمانەکەت دەکوژێت لە کاتێکە نیشتیمانەکەتی داگیر کردووە، ئەوەی ناوی سەرۆکە دێت ئیدانەی حۆپیشاندەرە دەکات بەیانامە دژی هاوڵاتی خۆی دەردەکات، ئەم ئەمیر والیە نویێیە دەبێت لە کۆێ جیهاندا، هاوشێوەی هەرێم حکومەتێ بوونی هەبێت،کە هاوڵاتی ووڵاتەکەی لەلایەن سوپای بێگانەوە لە خاکەیدا ببێتە قوربانی لێدوان دژی هەوڵاتی خۆیدا، ئەمە پیشە یەکەم جاری نیە، ئەم دوو هێزە بەر بەرییەی باشور، بەڵکو ڕووداوەکان و بۆردومان کردنی کۆیە و کپکردنەوەی خۆپیشاندەرانی ساڵانی بردوو ڕووداوەکانی دوێنی شیلادزی، سەلمێنەری ئەوەن ئەوەی لە باشور حکوم دەکات نوێنەری خەڵکی هەرێمەکە نین، نوێنەرو والی عوسمانی تازەو سەفەوین، بەیانامەو لێدوانەکانیا ئەوەمان پێ دەڵێن دۆخەکە لە فەرمانڕەوای دوورست دەرچووە بووەتە دۆخی بەربەری و دیمووکراسیەکەشی لە هیج هاوشێوەیەکی نیە ئەم ئەمیرو والییەی دەوڵەتانی درواوسێ. نەوشیروان مەحمەد


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە