میتی تورک داوا دەکات، کە دەبیت شوینیکی هەستیار بە کەریم سەنجاری بدرێت

Friday, 04.19.2019, 21:40

13806 بینراوە


لە گەرمەی ریکەوتنە قیزەوەنەکەی نیوان پارتی ویەکیتیدا و دانانی بەرپرسە بالا ئەمنیەکانی هەردوولا، دەبوایە بەرەزامەندی هەردوو بنەمالە بوایە، هەڵبەت ئەمەشیان وەک هەموو کارە قیزەوەنەکانی تر لە داگیرکەرانی کوردستان بۆ ماوەتەوە، بەتایبەتی لە تورکیاوە، چونکە پارتی و یەکیتی دەمێکە داگیرکەرانی کوردستان بریار لەسەر سیاسەتی ئەو دوو حیزبە دەدەن، تادەگاتە دانانی بەرپرسە بالا ئەمنی و ئیداریەکان، بەنمونە هەموو کەس دەزانیت نیجیرڤان بارزانی ئەندازیاری تالانی و فەسادی کۆمەلگایە و نەک تەنیا بە یەکێک لە بنەماڵەی بارزانی، بەڵکو بە ئەندامێکی بنەماڵەی ئەردوگانیش دادەنرێ، چونکە بەهۆی تاڵانیی سەرەوەت و سامانی کوردستان، بنەماڵەی ئۆردوغانیش دەولەمەند و دزی لێدەرچووە، بەتایبەتی بەهۆی ئەو هەموو رێکەوتنە ئابوریەی لەگەل مالی ئەردوگان و تورکیا کردیویەتی، بۆیە ناکرێت و ناتوانن هەرگیز نێچیر بخەنە پەراویزەوە، ئەوەی تا ئەردوگان و تورکیا بمینن ئەو دەبیت وەک نوێنەریان لە شوینە ئیداریە پلەیەکەکان دەبێت بوونی هەبێ . 
یەکیک لەو ناپاک و تاوانبارە ئەمنیانەی تر کە لەدەڤەری ژێر قەڵەمرەوی پارتییە کەریم سنجاریە کە لەماوەی رابردودا بەهۆی ئەوەی یەکێکە لە پیاوی پلە بەرزەکانی میتی تورک و خزمەتیکی زۆریشی بەمالی بارزانی کردوە بەهۆی ئەنجامدانی سەدان تاوان و بەردەوام لەپلەی پۆستی بالای ئیداری و ئەمنی ماوەتەوە، بەنمونە ماوەیەک بەرپرسی پاراستن بوو دواتر کرا بە وەزیری ناوخۆ، کە تئیستا  کۆنترین و زۆرترین ماوەی وەزیری ئەو بەرکەوتوە 
 ماوەیەک لەمەوبەر کەریم سەنجاری هەولیان دا لە پۆستی وەزیری ناوخویی لای بدەن، تورکیا ریگری کرد . ئیستاش دوو بارە تورکیا بۆی هاتوتەوە خەت و بەنیازە لە پلەیەکی بالاتر دابنرێ، هەروەک دلشاد شەهاب، راویژکارە سوکەکەی نیچیر ماوەیەک لەمەوبەر گوتبوی من دەستنیشان کرابوم کە ببمە سەروکی دیوانی سەروکایەتی هەریم، بەلام بەهۆی فشاری میت کەریم سەنجاری ئەگەریی زۆرە ئەو پۆستە کۆنەی فوئاد حوسین وەربگرێ، وەک کۆمینتیکیش گوتبوی هەموو کات جاش و ناپاکەکان لەپیش ئیمە دەبن
شایەنی باسە لە کابینەی پیشوشدا بریار وابوو عەزیز وەیسی ببیتە وەزیری ناوخۆ، بەلام دووبارە تورکیا بەفریای سەنجاری کەوتەوە و ووتی نابیت عەزیز دابنری چونکە کۆن لەگەل پەکەکە بووە و کەریم سنجاری بۆ ئیمە لە عەزیز وەیسی دڵسۆزترە.




(دەنگدراوە: 12 . زۆرباشە: 5/5)