مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


شاى چاڤیلاند و شای نەوەی نوێ

Friday, 19/04/2019, 14:59

8295 بینراوە


گۆرانی شاعیر دەڵێت:
كا لەبەر سەگ دانراوە ، ئێسقان بۆ ئەسپە !
سەر لە جێی كلك بەندكراو، كلك لەسەر چەسپە! 
------------------------------
 شاکەى چاڤیلاند وەکو قارچکى بەهارێکى درەنگ وەخت بەگەنیوى دەرپەڕى و لەشوێنێکى ستراتیژى سلێمانى چاڤیلاندى قوتکردەوە ، ئەگەر سلێمانى بەدەست کۆمەڵێک دزو جەردە و تاڵانکەرەوە نەبوایە ئێستا ئەو شوێنە و بنارى گۆیژە ئەبوایە جوانترین پارک بوایە کەئەوەندەیتر شاخى گۆیژەى ڕازاوەتر و دڵگیرتر ئەکرد نزیکترین شوێن ئەبوو بۆ خەڵکى بێنازى سلێمانى .
 شاکەى چاڤیلاند .. لەم شارەدا کەلەسەرەتاى بنیاتنانیەوە هەتا ئێستا لێوانرێژبووە لە کەسى لە خۆبوردە و شاعیر و ڕۆشنبیر و شەهید و دەستڕەنگین و ...  ناوێکى چنگ نەکەوت  هەتا بەنەوەى نوێى بناسێنێت بە چاڤیەوە گیرسایەوە کەهیچ پەیوەندیەکى بەکەلتور و ژینى سلێمانیەوە نیە ، ئەوەش لەبەر خاترى خاتر داران بووە .
ئەگەر باسى فشەى کوردایەتى و ئاشبەتاڵ و شەڕى ناوخۆ و داگیکردنى سامانی گشتى و قۆرخکردنى جومگەکانى حوکمرانى و بازاڕ و ملکەچى و سیخوڕى بۆ وڵاتانى دراوسێ بکەین ئەوا شۆرە سوارنى ئەو مەیدانەمان بیر ئەکەوێتەوە کەیەکیتى و پارتیە ، ئەگەر باسى گۆڕان و گۆڕانکارى بکەین ئەوە درۆو دەم پیس و بۆگەنەکانى گۆڕانمان دێتەوە یاد و ئەگەر باسى دواکەوتویى و وداعش و ئیخوان و جاشێتى ئۆردوغان بکەین بێگومان یەکگرتو و ئیسلامى سیاسی قوت ئەبنەوە . لەئەم لیخناوەى هەرێمى کوردستانە کە کەسێکى وەکو شاکەى چاڤیلاند بە خۆى و حیزبۆکەکەى نەوەى نوێوە دێتە مەیدان ، لەم کەلاوەیەوە ئەم بایەقوشە کەوتۆتە خوێندن .
 ئەگەر حکومەتەکەى پارتى هەرێمى خستۆتە سەر لێوارى سواڵکردن و نەوەیەک هێشتا لە سکى دایکدایە قەرزدارە ، ئەوا شاش چاوى لەگیرفان و خەرجى ڕۆژانەى ئەو نەوەیەیە ، ئەمە کوتیلە چیرۆکێکە :
قوتابخانه‌یه‌كی ناوشارى سلێمانى کە هاوڵاتیەکى بەئەمەک دروستیکردووە  ده‌یانه‌وێت قوتابیه‌كانی پۆلی یه‌ك به‌رن بۆ سه‌ردانی چاڤی لاند ، پاره‌كه‌یان له‌ دایك و باوكی قوتابیه‌كان كۆكردبۆوه‌.  به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ زۆر هه‌وڵ ئه‌دات  له‌ بری هه‌زار دینار  ٥٠٠ دیناری له‌ قوتابیه‌کان  بۆ چونە ژورەوە وه‌بگرن ، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ بیكه‌ن بەخه‌رجی یاریه‌كان ، بەڵام ڕێگەیان نادرێت بچنە ژورەوە و پرسەکە بە ته‌له‌فۆن ئەگەیەننە شاکەى چاڤیلاند ڕازی نابێت هەتا پاره‌ی ته‌واو له‌ قوتابیه‌كان وه‌رنه‌گرن ، ئەمە یەکێکە لە پەیامەکانى شاى نەوەى نۆێ بۆ نەوەکانى ، ناچار بۆئەوەى ئەو وردیلانە لەیاریکردن بێبەش نەبن بەمەرجەکەى شا ڕازیئەبن ، بەداخەوە  بەهۆى نەبونى مەرجى توند و تۆڵى و دڵنیایی لەیاریەکاندا قوتابیەک ئەکەوێت و چەناگەى ئەشکێت ، ئەوە بۆ شا ئاساییە نەوەیەک هاندیکاپى تێدا بێت  ، هەگبەکەى شا پەیامى تریتێدایە 
یەکێک لەو کەناڵە دواکەوتوانە و لەژێر سایەیى دەزگا سیخوڕییەکانى جوت بنەماڵەدا ڕۆژانە ژەهرى دواکەوتوى و گومان و گومڕایی و بێنخکردنى تاکى کورد و سوکایەتى و بێحورمەتیکردنى یەکبینە بە ژنان و کچان و دژایەتى هەر تروسکاییەک کەبۆنى پێشکەوتن و ئینسان دۆستى لێبێت ، ئەڕێژێت ، ئەوەش کەناڵى فاشیزمى ئیسلامیە بەناوى ( ئامۆژگارى ) ، واتە خەڵک ڕەشە وڵاخە و ئەبێت ئەم ڕیشپان و دەرون داعشانە ئامۆژگارى بکەن ، نەوەیەک ئەگەر بە ئامۆژگارى ئەم داعشە جامانە بەسەر و مێزەر شۆڕانە بکات سەرگەردان ئەبێت هیچ ئینتمایەکى نەک بۆخاک و هاونیشتمانیانى نابێت داعشێکى ئامادە و کاڵایەکى باشە بۆکڕینى لەلایەن عەربى سعودى و ئەردۆغان ومیرە هەوەسبازەکاننى قەتەر ، پێتان سەیر و ئەنتیکە نەبێت ئەگەر شاکەى چاڤى سپۆنسەرى ئەم کەناڵە بێت خۆشى بۆ پاڵپشتى ئەم جانەوەرانە بەنیازە کەناڵێکى ئاینى بکاتەوە . بڕوانن یارمەتى (٥٠٠) دینار - کەتەنها پارەى دوو چایە – بۆ قوتابیەکى وردیلەى پۆلى یەک ڕەوا نابینێت ، بەڵام سپۆنسەرى کەناڵێکى بۆگەن و ژەهراوى ئەکات ، چاوى لە گیرفانى خوێنکارێکى پۆلى یەکى سەرەتاییە بەڵام بۆ مزایدە پردى سماقوڵى چاک ئەکاتەوە ، حکومەتى هەرێمە ئەوەندە خوێڕی بووە شاسوار مزایەدەى بەسەرەوە بکات . 
 شاکەى چاڤیلاند .. هێشتا حیزبەکەى چلەى نەچووە لەسەر ڕیتمى حیزبەکانیترى سەر گۆرەپانە ڕوخاوەکەى هەرێمى کوردستان کەوتۆتە تۆمەت هۆنینەوە بۆ کەسانى ئازادیخواز و بوێر و چالاک و تۆمەتەکانى وەکو کلاشى هەورامیە تاکەوتاکى نیە وئەمیش چەینج کەلەر ئەکات  ئەوەتا لە سلێمانى ئەگەر رەخنەى لێگیرا ئەوە تۆمەتى زانیارى و لە قەڵەمڕەوى زەرد ئەگەر ڕەخنەى لێگیرا ئەوە تۆمەتى پاراستنت بۆ دائەتاشێت ، ئەم زیندەوەرە ئەو لالەوێچە شەرمەى کەهەیبو بەتەلفریکەکەى چاڤیدا هەڵیواسیوە ،ئەوەتا چەند کەسێکى بوێرى بادینان لەزیندانەکانى مەسروردا بوون تۆمەتى پاراستن بوونى بۆ هەلبەستبون ، پەیجە زۆڵەکانى شا ئەم پرۆسەیە بەڕێوە ئەبەن و چەردەیەک چەق خۆرى بۆ ئەو مەبەستە ڕاگرتوە .
حیزبەکەى شا هێشتا پرپۆڵە ئەخوات  کەسەکانى خۆى دێنێتە پێشەوە ، پاش ئەوەى سروەى خوشکى حیزبى مۆمەکەى جێهێشت بەبریارێکى شاهانەى شاکەى چاڤیلاند بوو بە ئەندامى سەرکردایەتى نەوەى نوێ ، لە چالاکیەکى کەموێنەدا کرا بەسەرۆکى شاندى نەوەى نۆێ بۆ بەغداد و بەهەمووو پرنسیپە حیزبیەکان ئەبێت سەرۆکى لیستى نەوەى نوێ ئەو کارە بکات .
   ئەبێت سروە خانیش نەوەى نوێ بێت ، نەشتەرگەرى جوانکارى ئەتوانێت نەوەى کۆنیش نوێ بکاتەوە ئەگەر فەرمانێکى خۆبەخشانەى شاى لەگەڵدا بێت .
چیرۆکەکانى شاى چاڤیلاند درێژەى ئەبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە