وارى یاریەکەى بزوتنەوەى گۆڕان یەکێتى کێ وەرى دەگرێت

Sunday, 04.21.2019, 21:21

2352 بینراوە


پارتى بەتەزویرو بەگزى و بەفرت و فێڵ لە سەداچل و پێنجى دەنگى خەڵکى کوردستانى بۆخۆى مسۆگەر کرد، وای لێهاتوە هەمو هێزە سیاسیەکان لەبەردەم دەرگاى پارتیدا بوەستن بۆئەوەى پارچەیەک لەکێکەى کەدزیویەتى بەشیان بدات بیانخاتە ژێر رەحمەت وەکەرمى خۆیەوە مەهزەلەکە لەوە دایە کەبزوتنەوەى گۆڕان وە یەکێتى کێ برَِکێیانە بۆدەسکەوتنى ئەو پارچە کێکە پارتیش مەرجى هەیە بۆ بەشدانیان ئەوەتا هەر ڕۆژەو گەمەیەکى نوێ دێنێتە ناوەوە بۆئەوەى کات لە بەرژەوەندى خۆى بەکار بهێنێت ڕۆژێک پشکى بزوتنەوەى گۆڕان قومار پێوە دەکات ڕۆژێک هى یەکێتى واى لێهاتوە هەموبونەتە بوکەڵەى دەستى پارتى ئەویش بە ئارزوى خۆى گەمەیان پێدەکات هەرچەندە بەڕاى چاودێرانى سیاسی پارتى حەقی خۆیەتى کە چۆن ڕەفتار بکات لەگەڵ ئەم دۆڕاوانە چونکە بزوتنەوەى گۆڕانیش و یەکێتى ش چاک دەیانزانى گەر یاریەکە بکەوێتە دەست پارتى چۆن یاریان پێدەکات و وارى یاریەکەش وەردەگرێت ئەمانیش هەر لەڕاو ڕاوێندا ئەبن وەدژایەتى یەکتر ئەکەن وەدەڤەرى سلێمانیش باجە کەى ئەدات بۆیە باش وایە بزوتنەوەى گۆڕان بیرلە یاریەکى تر بکاتەوە بۆئەوەى بتوانێـ ئەجێنداو بیروڕاى خۆى بسە پێنێت تازە یەکێتى نیشتمانى بوەتە 1000 باڵ و ناتوانرێت یەک دەنگو یەک قسە بن وەبزوتنەوەى گۆڕانیش بەرەو ئەو هەڵدێرە دەڕوات کەیەکێتى لەناویدا دەتلێتەوە گل دەخوات ئەگەر بزوتنەوەى گۆڕان فریاى خۆى نەکەوێت وەیارى چى باش نەخاتە گۆڕە پانەکە بەدڵنیایەوە چارەنوسی لەیەکێتى باشتر نابێت وەبەتەواوى دەکەوێتە ژێر هەژمونى پارتیەوە دەبێت بەناچارى بەدەهۆڵى دڕاوى ئەوان هەڵپەڕێت وەک چۆن ئیستا یەکێتى نیشتمانى کوردستان بەو تەپڵە دڕاوە هەلەکە سەمادەکات 




(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 1.5/5)