دەنگۆ ھەيە، کە ھاو پەيماني عەبادي كودەتا بەسەر حكومەتەكەي عادل عبدالمھدي دا بكات

Wednesday, 24/04/2019, 13:08

13759 بینراوە


دواي ئەوەي چەند ھەفتەيەكە ھاوپەيماني (النەسر) ي حەيدەر عەبادي خەريكي بڵاوكردنەوەي دەنگۆي كودەتا بووە بەسەر حكومەتەكەي عادل عبدالمھديدا ، ئەمەش لە كاتێكدا ئەمرۆ پەرلەمانتارێكي سەر بەو ھاوپەيمانيەتيە  بە ئاشكرا ڕایگەیاندووە کە عەبادی حکومەتێکی نوێ دروست دەکات . ئەمڕۆ سێ شەممە جاسم علیاوی پەرلەمانتاری سەر بە ھاوپەیمانی ( ئەلنەسر ) ، بۆ میدیاکانی عێراقی دووپاتکردەوە ، کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق 
لە گەڕانەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ نزیک بووەتەوە . ھەر لە زاری ئەو پەرلەمانتارەوە گوتوویەتی کە عەبادی حەز ناکات عادل عبدولمھدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران لابدات بەڵکوو پشتگیریشی دەکات ، بەڵام ھەردوو ھاوپەیمانێتی ( ئەلفتح و ئەلسائیرون ) ناچاری دەکەن . پەرلەمانتارەکەی عەبادی  ڕەخنەی لە عادل عبدولمھدی و حکومەتەکەی گرتووە بەوەی کە تا ئێستا نەیتوانیوە خۆی وەک سەرۆک وەزیران بسەلمێنێت .
سەرۆکایەتی وەزیران تەنھا ئیمزا کردن و کۆبوونەوە نیە، ئەو تا ئێستاش نەیتوانیوە کابینەی حکومەتەکەی تەواو بکات و بە ناتەواوی ڕایدەکێشێت . 
لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوە کردوەو ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی داھاتوودا ڕووداوی چاوەڕوان نەکراو دێنە پێشەوە ، ئەمەش وەکوو زەنگێک بوو بۆ عادل عبدولمھدی و کابینەکەی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە