خواردنی تورکی لە داعش ترسناکتر، بەڵگەکان گەواهی دەدەن

Wednesday, 24/04/2019, 14:17

10394 بینراوە


یەکەم جار نیە و دەیەم جاریش نیە، کە بورهان دەکرێت کە خواردن و بەربوومی تورکی ژەهراویە، ژەهراویەکەشی تەنها بۆ مرۆڤ نیە، بەڵکوو ژەهراویکردنی دەووربەر و کڵێگەکانیشە، چوونکە جۆرێک بەکتریاو گەرای زیندەوەریان تێدایە کە کێڵگە نوێکە ئالوودەکات و بەسەرجەم ئەو ناوچەکەدا بڵاو دەبێتەوە، بە پیتی کێلگەکە دەکوژێت.
لە تازەترین دۆزینەوەدا لەبەرهەمی تورکیدا، بەتایبەتی "شلک" و تەماتە، کە ٢٠،٣ تەن شلک، هەروەها ٣٩،٥ تەماتە، کەئالوودەن بە جۆرێک بەکتریای تێدایە لە شێوەکەی نزیکە لە "دەووکە" کە تەماتەکە خاڵێ پەلەی ڕەش لەسەر تەماتە دروست دەکات، ئەوەش لە جۆریک پەپوولەوە تووش دەبێت کەلە ئەمەریکا باشووردا نەشوونما دەکات، هەروەها شلک جۆرێک زیندەوەرە لە شێوەی ئەسپێ، کە شلک بەخۆیەوە ئالوودە دەکات و سەرجەم کێڵگەکانی دیکەش وێران دەکات، ئەم جۆرە زیندەوەرەش زیاتر لە کالیفۆپرنیا دەژی. بۆ زانیاری زیاتر ئەو دوو لینکە خواری خوارەوە بشێلە، بەزمانی ئینگلیزی.
ئەم هەواڵە ئەمڕۆ٢٤ی٤ی٢٠١٩ لە ڕۆژنامەی زەمانی تورکی بڵاوکراوەتەوە، کە ڕوسیا ڕێگیری کردووە لە وەرگرتنی ئەو تەماتە و شلکە.
 هەروەها دەیان هەواڵی لەم جۆرە لە مەدیا جیهانیەکاندا لەوبارەوە بڵاو کردوەتەوە، نموونەیەکیش لە جۆرە هەواڵە کە خۆم ساڵی ٢٠١٢ بڵامکردۆتەوە.
هەروەکوو ئاشکراشە کە ڕووسیا ووڵاتێکی زلهێزی جیهانیە و هاوپەیمانی تورکیاشە، کەچی هیچ بەلای تورکەکانەوە گرنگ نیەو بەو شێوەی دەیبینن کە تورکیا گوێ بەهیچ یاسا و ڕێسایەک نادات، ئەی ئێمە کێمان هەیە؟ کەلە مەترسی خۆراکی تورکی بمانپارێزێت، گوومانی تێدا نیە کە نابێت چاوەڕێی خێڵی مچە بارزانی و بەلەی ئەحەڕەش بکەین چوونکە ئەو دو بنەماڵە بۆگەنە لەگەڵ کۆمپایانیاکانی تورکیا شەریکن، هەروەها زۆربەی کۆمپانیاکانی کە بەرهەمی تورکی ساغ دەکەنەوە سەربە هەردوو خێڵکەن، هەربۆیەش دەبینن کە ماڵ نادۆزیتەوە لەکوردستان کەبە علاگە دەرمانی لەماڵدا هەڵنەگرتبێت.
بۆیە ئەرکێکی نیشتیمانیە کە هەوڵبدرێت زیاتر و زیاتر ووشیاری تەندروستی لەناو خەڵکدا بلاو بکرێتەوە، مەترسی خواردنی تورکیان لێئاگادار بکرێت، بە باشتری دەزانم کە کەمپەینێک ڕابگەیەندرێت لەم بارەوە، ئەگەر لەبەر هیچیش نەبێت، لەبەر خزم و کەس کارەکەت، بۆ پارستنی تەندروستی خاکەکە لە ئالوودەی ئەو جۆرە زیندەوە زیانبەخشانە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە