خەڵک کێشەی حیزبە یان ژیانی ئازاد و سەربەرز ؟

Sunday, 28/04/2019, 18:05

29556 بینراوە


خەڵکی باشور بە زوڕنای ھەموان ھەڵدەپەڕێت 
سلێمانی کراوەتە گۆمی خوێنی تاکەکان لەو شارە ھەفتانە خەڵک دەکوژرێن کەس فزەی لێوە نایەت لە شاری ڕۆشنگێڕی ھەزاران پارچەی حیزب و بنەماڵەی لێکراوەتەوەولەژێر ناوی رۆشنبیران یاری بەو شارە دەکرێت ، دوێنێ ئاری تەرسینەکان پاشان عەلی حەمە ساڵحەکان و ھەڤاڵابوبەکرەکان ئەمڕۆش سەرکەوت شەمسەدین و سیروان بابانەکان لە خزمەتی دەسەڵاتی خێڵدا کۆمەڵە گا ئاراستە دەکەن 
عەقڵ لەتەنھالە ئاودەستەکاندا دەبینرێت لەو ووڵاتە لە پاش ڕاپەڕین تا بە ئەمڕۆ ژمارەی ھەزان ژن لە سەر دیواری ئاودەستەکانی ئەو شارە نوسراوە کەس نوزەی نایەت ھەزاران ژن تیرۆر دەکرێن دەکوژرێن و دەسوتێنرێن ، ھەر لەو شارە دەیان شوێنەواری خاپورکرا وکارگەی جگەرەو چیمەنتۆو سایلۆی خاپور کرا ڕۆشنگێیەک نەبوو بێتە گۆ ھەزاران بارەگای خێڵەکی و ناوەندی عەشیرەتی تیاکراوەتەوەو شار کراوە بە گەوڕێک بۆ لە گۆڕنانی عەقڵ کەس بە خەیاڵیشیدا نایەت ، کاو گەرمیانیەکان بە ڕۆژی ڕوناک لە باوەشی دایکیاندا تیرۆر دەکرێن کەچی وەک خواردنی کیلۆیەک گوڵە بەڕۆژەی کاوێژی ئێوارەیەکی سەھۆڵەکەیە لایان 
ئێستا بکوژانی ١٧ شوبات خاوەنی دەیان خانوی ڕوکنی ئەو شارەن و سەدان مستەشاری بکوژی کودان و پێشمەرگە قوتی تاک بە تاکی ئەو شارە ھەڵدەلوشن کەچی رۆشنگێکانی ئەو شارە لە چاخانەی شەعب بەدەم ئاوازی خێڵ و ڕۆژنامەی ھەولێرەوە چای حەماقەت ئەخۆنەوە .
گەر لە ھەولێر و بادینانیش ڕابمێنین کراوەتە سەربازگەیەکی خێڵەکی و چارەکە سەدەیەکە ئەو ناوچانە لەژێر ھەژمونی تیرۆر و حەماقەتی خێڵەکی حیزبێکدایە نەک لەو وەسفای سلێمانی بێ بەش نیە بەڵکو بە کۆیلە کردنی بە زۆر و تیرۆری سەردەشت و ویدادەکان و گرتنی پیاوان و زیندان کردنیان و اختصاب کردن وگرتنی ڤیدێۆکانی ژنەکانیان و لە خشتەبردنی کوردایەتی بە دەسەتی حیزب بۆتە کلتور .
تا ئێستا یەک پارت لایەن و ڕێکخراوێکیش لەو ھەرێمە نەیتوانی مۆدێلێکی نوێی دەسەڵاتداری و لێکۆڵینەوەیەکی قوڵی کۆمەڵایەتی و زانستی و سیاسی بکات تا بەدیلێک بێت بۆ سیستەمی حەماقەتی خێڵەکی .
ئەوەی گرنگە بگوترێت ڕووداوەکانی ئێستا بەردەوامی حەماقەتی حیزبی خێڵەکی سەدەی ڕابردووە و ناکۆکی ڕابون و شادیەکان کەی کێشەی کۆمەڵەگایە ئەوان کێشەی کورسی و پارەو پۆپۆلیزمیان ھەیە دەنا ئەوان گوایە سەرکێشی کۆمەڵە گایان دەکرد ، کەچی ئێستا بە زوڕنای دەسەڵاتی خێڵەکی ھەڵپەی گۆڕینی ئاراستەی کۆمەڵگا دەدەن بەرەو حەماقەتێکی زۆر قوڵتر لەوەی کە ھەبووە ، کۆمەڵگاش ھەر دەڵێی کێشەی ئازادی و دەسەڵات و ئابوری و کۆمەڵایەتی و پەروەردە و نەتەوایەتی و فکری و دەیان کێشەی تری نەماوە تەنھا کێشەی شادی و سیروان و ڕابونی ھەیە .
باشوری کوردستان کێشەی مۆدێلی حیزبی و دەسەڵاتداری بناغەیی ھەیە ئەوە ئێوەی بێ ئەخلاقە سیاسیەکانن کە زەڕەیەک مێشکتان کار ناکات و کۆمەڵگاشتان ئاوێتەی ئەو بێ ئەخلاقی فکریەی خۆتان کردووە و ھەرچیش دێتە پێشەوە بارگاوی دەبێت بەو بێ ئەخلاقیە . 
حیزب لای کورد ئامانجە نەک وەسیلە و ھەموو جومگەکانی کۆمەڵەگای داتەپیوی گرتۆتەوە گەر بڕوانینە جیھان یەک نەتەوەی دیکە نابینین ھێندەی کورد وابەستە بێت بە حیزب و ئۆرگانەکانیەوە لە ئەوروپادا زۆر حیزب و لایەن ھەن کەچی کۆمەڵگا ھەرگیز خۆیانی پێوە سەرقاڵ ناکەن تەنھا لە کاتی ھەڵبژاردندا بەرنامەی حیزبەکان دیارن و ئەوان دەنگ دەدەن بە بەرنامەکانیان کەچی لای ئێمە حیزب دایکە باوکە ھاوڕێیە داھاتە نیشتیمان و سەرمایەیە چونکە ئێمە کۆمەڵەگایەکین ھێشتا لە چاخی مستەفا بارزانیدان 
ئەوەی لە ئێستادا پێویستیەکی ھەرچی زووە پەروەردە کردنی تاکێکی خاوەن فکرە نەک گیرفان , خاوەن رۆحی بەرەنگاری نەک ناوبانگ , خاوەن ئاستی تێگەیشتن لە کۆمەڵگاو پاشەڕۆژی نەک ناوگەڵ و شێوەی لوتی , ڕێکخستنێکی بەرھەمداری کەسایەتی کە بۆ پاشەڕۆژێکی درێژ و ڕوناک کار بکات نەک کاتی و ھەڵخەڵەتێنەر ئەوەش تەنھا بە نەفەس و روئیایەکی زۆر تێگەیشتوو و ئەزمون وەرگر دەکرێت . 
ئێمە زادەی سیستەمێکی پاشکۆین کە نە خاوەن مۆراڵین و نە فکر چونکە لە ھەناوی حیزبی خێڵەوە ھەڵقوڵاوین دەبا ببینە مرۆڤ چیدی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە