دەسەڵاتی جووت بنەماڵە دوای ئەوەی زانیان کەلێنی گەورە دروست بوە لەنێوانیان و نێوان هاوڵاتی، ئێدی ترسیان لێنیشت و کەوتنە بیرکردنەوەی ئەوەی چۆن بتوانن ئەم دەنگە ناڕەزایی و یاخی و تووڕانە دەستەمۆ بکەن، یان لانی کەم کاریگەری و هەژموونی کەم بکەنەوە.سەرەتا بەناوی میدیای ئەهلی و دەرکردنی چەند گۆڤارێکی لابەلا و دروست کردنی چەند دوکانێکی سیاسی هەندێ لەو تەوژمەیان نزم کردەوە، بەڵام ئەم شێوازە ئەبوو گۆڕانکاری تێدا بکەن.... هەر بۆیە ئەم مەئموریەیان بە نەوشیروان مستەفا سپارد، ئەویش بەوپەڕی لێهاتوویی و شارەزایی توانی بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ شەقامی باشوور تەواو گەمژە و خامۆش بکات.
نەخۆش کەوتنی و دواتر مردنی هەلێکی تری ڕەخساند بۆ ئەوەی کەسێکی تر ئەم ڕۆڵە بگێڕێ و بتوانێ کارگەی گەوجاندن برەوی هەبێ و لە دەستەوت و بەرهەمەکەی پەکی نەکەوێ. شاسواریان هێنا، دوای ئەوەی دەسەڵات خرت و دەوڵەمەند و قەڵەویان کرد و کەڵبەیان بۆ تیژ کرد بۆ ئەوەی باشتر بچەقێتە جەستەی لەهۆشبووی باشوور، توانی سەردەمێکی تر بۆ حۆلکردن چاو و لە ڕێگای کەناڵە تەلەفیزێۆنی و شوێنە گەشت و گوزارییەکانیەوە، هاوڵاتی لە خشتە بەرێ و ئەمیش وەك نەوشیروان ئەوەندەی تر قووڕەکەی بۆ خەڵکی خەستر کردەوە، ئەوەندەی تر لە قوژبنی نا ئومێدی و بێهیوایی خەڵکی داوەشاند.
بۆ ئەم کاری گەوجاندنەش ئەوە نەوشیروانمان بینی چەندە پارە و موڵك و پۆستی بۆ ماڵ و مناڵی خۆی جێهێشت، ئەوا شاسواریش لەو هاوکێشەیە بەدەر نابێ و بەبێ ماندووبوون و ئارەقە لێی دەرئەچێ.