قۆناغەکانی ژیان لەم گەردونەدا Density

Wednesday, 01/05/2019, 6:44

9659 بینراوە


لەم بابەتەدا دەمەوێت بۆ خوێنەرانی ڕوون بکەمەوە کە چەند قۆناغی ژیان هەیە لەم گەردونەدا و قۆناغەکانی چین  وچۆن دەست پێ دەکەن؟ هەر قۆناغێک بۆی هەیە خولێکی ٢٥ هەزار ساڵی بە کاتی سەر زەوی درێژەی هەبێت،واتە ئەگەر تۆ بە ٢٥ هەزار ساڵ فێر نەبیت چۆن بژیت ئەوا بۆی هەیە ٢٥ هەزار ساڵی تر لە هەمان قۆناغدا گیر بخۆیت. گۆڕینی قۆناغەکانی لەدەست خودی بونەوەرەکەدایە، نە بە واتای هەڵبژاردە بەڵک و بە واتای کردار..واتە تا کردارەکانت باش بێت زوتر دەتوانیت قۆناغەکانی ببڕیت..هەتا کردارەکانت خراپ بێت لە هەمان دانسیتی یان قۆناغ دەمێنیتەوە.. کەواتە کارما گرنگی زۆری هەیە بۆ گۆڕنی هقۆناغەکان..کردارەکانت بە جۆرێک لە جۆرەکان دەبنە سەنگی مەحەک بۆ گۆڕینی قۆناغەکانی ژیانت لە گەردوندا..

لە بابەتەکانی خوێندنی ڕا (Ra) و کاسیۆپیا، دانستی ئاماژە دەکات بە چۆنییەتی ئاستێکی ئاشکرای بوون. هەر دانستییەک پیکهاتەیەکی خۆی هەیە لە جۆری بوونەوەرەکانی، تێڕوانینەکانی و وانە نموونەییەکانی بۆ ئەو هۆشدارییەی کە تیایدا نیشتەجێیە.
دانستییەکان بەم شێوانە پیناسە دەکرێن:
دانسیتی یەکەم – ماددەی بێ گیان
ئەگەر قسە لەسەر فێربوون بکەین لێرە وانەکە بۆ ماددە لەوانەیە بریتی بێت لە فێربوون بۆ یەکگرتن لە جۆرەکانی پێکهێنانی بوونەوەری ئەندامی بایۆلۆجی سەرەتایی وەک بەکتریا.
دانسیتی دووەم – شانشینی ڕووەکی و گیانەوەری
وانەکان پەیوەندیان بە ژیانی بایۆلۆجییەوە هەیە، لەگەڵ مانەوە، گونجان، بەربەرەکانێ، ڕیکخستنی گروپ هەروەکو لە ئاژەڵان و هاوشێوەکانیاندا دەبینرێت. پێکهاتەی گیان (soul) بەگشتی حەوزێکی (pool) گیانی بوونەوەرێکە، بەڵام هەر کە بوونەوەرەکان پێشکەوتووتر دەبن، ئەندامە تاکەکانی بوونەوەرەکان لەوانەیە خۆیان جیابکەنەوە بە فێربوونی تاکی جیاوازتر.
دانسیتی سێیەم – مرۆڤ
وانەکانی دانسیتی دووەم لەشێوەی ئاڵۆزتردا بەردەوام دەبن، وەکو شەڕ کردن بۆ دەست بەسەرداگرتنی کۆمەڵایەتی، مانەوە، ...هتد.
کەسایەتی دەستکەوتووی تاکی و فێربوونی تاک ڕۆڵی گەورەتر دەبینێت وەکو لە دانسیتی دووەم. مرۆڤەکان جیاکراونەتەوە بۆ ڕاهێنانەکان (pracademics)، کە حەوزێکی (pool) گیانی شێوە بوونەوەری هاوبەشی دەکەن لەگەڵ ئادەمیک (Adamic)، کە گیانێکی تاکیان هەیە،بڕیاری ژیان و مردن لەدەست خۆتدایە.
وانەی ئاشکرای دانسیتی سێیەم بریتییە لە هەڵبژاردنێک لە ڕێنمایی کردنی خزمەت، بەرەو خزمەتکردن بۆ ئەوانی تر لە شێوەیەکی گەورەتریدا واتە گروپی (STO)،  یاخود خزمەت بۆ خود لە شێوەیەکی گەورەتری خۆیدا واتە گروپی (STS). هەڵبژاردنێکی هۆشداریانەی لەم شێوەیە پێویستی بە هەبوونی گیانێکی تاکی و ژمارەیەکی زۆری ژیانەکانە لە دانسیتی سێیەمدا، بۆ ئەوەی گیانی جەمسەرداری خۆی وەربگرێت.
دانسیتی چوارەم
ئەمە وەکو بەشێک لە باری فیزیایی وەسفدەکرێت کەدەرچوەکانی دانسیتی سێیەم جەمسەرداری هەڵبژێردراویان قوڵتر و نایابتر دەکەن. گروپەکانی STS و STO ئاشکران لە دانسیتی چوارەمدا و بە ئۆتۆماتیکی پەیوەندی ناکەن لەگەڵ یەکتردا، مەگەر لە چوارچێوەی پێکداچوون بێت لەگەڵ دانسیتی سێیەمدا.
زۆربەی دیاردەی UFO بوونەوەرەکانی خزمەت بۆ خودی دانسیتی چوارەم دەگرێتەوە (STS). خزمەتی پوختی خود لەوانەیە لەدوای دانسیتی چوارەمەوە ڕوونەدات، چوونکە ئەمە کۆتا دانسیتی ماددی بەشەکییە.
بوونەوەرەکانی دانسیتی چوارەم چێژ لە کۆنتڕۆڵێکی زیاتر هۆشداریانە دەبینن بەسەر فیزیاییدا و بەگشتی گروپەکان تەلەپاتیانە پێکدەهێنن کە هاوبەشی حەوزێکی (pool) ئەزموونی باو دەکەن لەکاتێکدا تاکیەتێکی دیاریکراو هەڵدەگرن.
دانسیتی پێنجەم
گیانەکانی دانسیتی یەکەم بۆ چوارەم خۆیان دەدۆزنەوە لە دانسیتی پێنجەمدا لەنیوان بەرجەستەکردنەوەکاندا. ئەمە ناوچەیەکی خوازراوە کە ئەم گیانانە چاودێری ژیانەکانی ڕابردوویان یان داهاتوویان دەکەن لە بارێکی پوختی ئیثەری بووندا. هەرچەندە، بۆ ئەوەی هەست بە پێشکەوتن بکرێت، گیانەکە دەبێت بەرجەستەبێتەوە لەو دانسیتییەی کە بەباشترین شێوە دەگونجێت بۆ ئاستی پیشکەوتنیان.
دانسیتی شەشەم
ئەمە دەگونجێت لەگەڵ ئاستی 'ناوەکانی خوا' یان 'شێوە یەکگرتووەکانی بیرۆکە.' بوونەوەرانی خزمەت بۆ ئەوانی تر (STO) کە چیتر پێویستیان بە بەرجەستەبوونەوە نییە ئەم ئاستە داگیر دەکەن. ئەمە لەگەڵ فریشتە و بوونەوەرە دایانیکەکان دەگونجێت بە زاراوەزانی تر.
دانسیتی حەوتەم
ئەمە ئەو ئاستەیە کە هەموو یەکە و یەکیش هەمووە، بە واتایەکی کرداری، ڕاستەقینە و بایەخدارەوە. چیتر جیاوازی نییە لەنێوان بیرۆکە و ڕاستەقینەدا. ئەمە دەگونجێت لەگەڵ بییری خوایەکی گشتگیر یاخود گەردوون یاخود خۆری ڕەهای جۆری چوارەم
(Sun Absolute of the 4th Way).
بیرۆکەکە ئاڵۆزە و وشەکانی دانسیتی سێیەم بەتەواوی گونجاونین بۆ زۆربەی شێوەکانی حاڵەتەکە.
بابەتی خوێندنی ڕا (Ra) هەڵسەنگاندنێکی گشتی بەشێوەیەکی سیستمییانە پێشکەش دەکات لە پرسیارەکە. بابەتەکانی خوێندنی کاسیۆپیا زیاتر دروست دەکەن لەسەر ئەم بنچینەیە. کەمێک جیاوازی جەختکردنەوە و پێناسەکردن هەیە لەنیوان ئەم دووانەدا بەڵام لە بۆچوونی ئێمەوە ناوەڕۆکی پەیامەکە ئەوەیە کە ڕاڕەوێک لە دانسیتی سێیەم بۆ چوارەم لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت هەبێت و سەرەتا پێویستی بە مامۆستاکردنی وانەکانی دانسیتی سێیەم هەیە، بەتایبەتی مانەوە، کاڕما و پێکهێنانی بوونێکی ڕاستەقینەی تاک کە توانای کاری هاوتای هەیە لە جەمسەرداری هەڵبژێردراوی یەکیدا.
The mastery of self-spoken of by the 4th Way is a subtask of these.
گەردوونە جیاوازەکانی گەردووناسی ڕیگەی دەگونجێت لەگەڵ دانسیتییەکاندا. بەرواردی ڕاستەوخۆ قورسە چونکە زۆربەی ئەم بابەتانە لەدەرەوەی ئەزموونی مرۆڤدایە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە