سێ هەواڵی گرنگ

Sunday, 05/05/2019, 0:27

12107 بینراوە


١- حسێن هەمزە سێوێ عەمیدی زێرەڤانی پارتی خاوەنی ئەو کارگە و جێگەیەی شیری دیالاکی منداڵانی لە هەولێر تەزویر کردبوو و لە بازاڕ فرۆشتبووی، هەزاران تۆنی فرۆشتووە، تا ئێستاش کەس لەسەر ئەو مەسەلەیە دەستگیر نەکراوە تەنها جێگاکەیان داخستووە، ئەمەش جاری دووهەمە دادەخرێت چونکە ئەمجارە ناچار بوون دایبخەن لەبەر ئەوەی وەکیلی سەرەکی دیالاک شکاتی کردووە و مەسەلەکە لە میدیا بڵاوبوەتەوە.
٢- مەسرور کوری مەسعود کە کێشەی زۆری لەگەڵ نێچیر هەیە، بەردەوامنە لە دژاەتی کردنی پیاوەکانی نێچیر، لەوانە نەوزاد هادی کە پیاوی نێچیرە، بۆیە ژمارەی حسابێکی بانکی دراوەتێ، کە دەبێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری تێ بکات، هەر بۆیە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، کە بە نەوزاد روکن ناسراوە، دەیان پارجە زەوی و بەنزینخانە و مۆڵ و هۆتێلکی فرۆشتۆتەوە بۆ ئەوەی ئەم پارەیە دابین بکات، بۆ ئەوەی لە هەڕەشەی کوشتن و لەناوبردنی مەسرور بارزانی رزگاری بێت.
٣- پارێزگاری هەوڵیر لە هەوڵی ئەوەدایە، کە بۆ قەرەبووی ئەو زیانانەی لێی دەکەوێتەوە لە ئەنجامی کێسمەکێشی مەسرور و نێچیر، ئیستا لە رێگای پیاوەکانی خۆی لەناو دامو دەزگاکانی حکومەت، ئەرز دەبەخشتەوە، ئەمیش لە بەرامبەر پارەیەکی خەیاڵی کە لەو کەسانەی وەردەگرێت وەردەگرێت، کێ پارەی زیاتری بداتێ ئەوا پارچە زەوییەکان بۆ ئەو دەبێت،  یەکێک لەو زەویانەی داوەتە کۆنە هونەرمەندێکی یەکێتی بەناوی نامق قادر بە رووبەری ٣٠٠٠ مەتر دووجا بەناوی پڕۆژەیەک، ئەم بەناو هونەرمەندە ئەوە دووەمجارە ئەرزە وەردەگرێت، لە کاتێکدا بە دەیان هەزار لە خەڵکی هەژار سەنتیمەترێک ئەرزیان وەرنەگرتووە.
بۆ زانیارییتان نەوزاد هادی لە (دوبەی) شەریکی کوڕەکەی کۆسرەتیشە، پێکەوە چەندین باڵەخانەیان هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە