پڕۆژەڕەشەکانی دەرەوەی زەوی

Sunday, 05.05.2019, 20:26

2913 بینراوە


وەک هەموو دەزانین و زۆرینەی زانیاریەکان شاراوەن، کۆمەڵێکی زۆر لە پڕۆژەی ڕەش لە دەرەوەی زەوی بەڕێوە دەچێت و تەواوی دەوڵەتان لێی ئاگادارن بەڵام بۆیان نیە بە هیچ شێوەیەک باسی لێوە بکەن، لەبەرامبەردا هەر ساڵەو کەمێک تەکنەلۆژیان پێ دەبەخشرێت یان تەکنەلۆژیەکە دەخرێتە بازاڕەوەو ئەوانیش بۆیان هەیە لێی سودمەندبن..
 ناوی ئەو هێزو ئۆرگانانە کە لە پڕۆژە ڕەشەکاندا کار دەکەن و جۆری کارەکانیان لەم بابەتەدا تیشک دەخەمە سەر..
1. چاودێری خۆری (Solar Warden)

چاودێری خۆری پڕۆگرامێکی بۆشایی ئاسمانی نهێنییە، کە لەلایەن هێزی دەریاوانی ئەمریکا (U. S. Navy) بەڕێوەدەچێت. ئەم هێزە بەرپرسیارن لە چاودیریکردنی هەموو هاتووچۆیەک لە کۆمەڵەی خۆریدا. چاودێری و پارێزگاری لە کۆمەڵەی خۆری خۆمان دەکات. هەروەها گەشت بۆ کۆمەڵە ئەستێرەی تریش دەکات بۆ ئەرکی هێرشانە. لە نزیکی کۆتاکانی 1990ەکان، چاودێری خۆری ناوی خۆی گۆڕی بۆ ڕاسپێری تیشکدەر
(Radiant Guardian).
ڕاسپیری تیشکدەر بۆ دوو کەشتی گەل دابەش دەبێت: کەشتیگەلێکی هێرشانە/پارێزەری و کەشتیگەلێکی زانستی/لێکۆڵینەوە و پێشختن.
پێش ئەوەی کەشتیەکی بوونەوەری دەرەکی بتوانێت بێتە ناو کۆمەڵەی خۆری ئێمەوە، پڕۆتۆکۆڵ وەردەگرێت کە لەلایەن یەکێک لە چەند نیشانەکانی ڕێنیشاندەری دەرەوەی کۆمەڵەی خۆری ئێمە. ئاگادار دەکرێن تا بوەستن لەناو چوارچێوە بازنەیەکی دیاریکراودا پێش ناردنی پێناسەیەکی هاوڕێ یاخود دوژمن. ئەوان دواتر ڕێگایەکی گەشت وەردەگرن لە کۆنتڕۆڵکەرێکی هاتوچۆی ئاسمانییەوە.
کۆمەڵەی خۆری دابەشکراوە بۆ چەند هێڵێک و ئەوانیش دابەشکراون بۆ چەند ناوچەیەکی چاودێری.  ئەو ناوچانەن کە هیچ کەشتیەکی ئاسمانی نابێت بێ روخسەت هاتوچۆی پێدا بکات. دەست درێژیکەرەکان دووردەخرێنەوە یاخود هێرشیان بۆ دەبرێت، ئەم هێرشانەش پەیوەستە بە حاڵەتەکان. کەشتی دایک واتە کەشتی هەڵگرەکان ڕاستەوخۆ چەند کەشتیەکی باسک دادەبەزێنن بۆ هەر ناوچەیەکی چاودێری. دوای ئەمە، دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەی دیاری کراو بۆ چاودێری کردنی هێڵێکی تازە.
کەشتی گەلی چاودێری خۆری پێکهاتووە لە زیاتر لە هەشت گروپی کەشتی جەنگی. کەشتی گەلەکە پێکهاتووە لە کەشتی هەڵگر، جەنگاوەر، مەکۆی ئاسمانی سێگۆشەیی، کەشتی لێکۆڵینەوە، کەشتی سەرباز گوێزەرەوە، کەشتی نەخۆشخانە، وە کەشتی ئازوقە هەڵگرەکان بە درێژایی دوو کیلۆمەتر دەبن. هەڵگرە بچووکەکان پێوەرین و دەتوانن کار بکەن وەکو کەشتی لێکۆڵینەوە، کەشتی سەرباز گویزەرەوە، یاخود کەشتی نەخۆشخانە.
کەشتی هەڵگرەکان دیزاین کراون بۆ هەڵگرتنی دەستەیەکی گەورە بۆ ماوەیەکی درێژکراوی کات و گەشت بۆ کۆمەڵە ئەستێرەکانی تر، هەرچەندە چاودێری خۆری بۆ چاودێری و کونترۆڵ کردنی ناوەوەی کۆمەڵەی خۆری ئێمەیە، بەڵام  پەرەی پێدرا بۆ هێشووە ئەستێرەکانی ناوچەییش.
کەشتی ئاسمانی شێوە ونبوو لە بۆشایی ئاسمان دەوروبەریان کار دەکەن.
چەند وێستەگەیەکیان هەیە بەهەموو کۆمەڵەی خۆریدا کە کەشتییەکانی لێ دەوەستێنن بۆ چاک کردنەوە، کۆنفڕانس، گواستنەوەی کەساییەتی، هتد. چەند بنکەیەکی تریان هەیە لەسەر مانگەکان و لەسەر زوهرە (Venus)، لەسەر ڕووی وە بەرگەهەوای سەرووتری. هەروەها چەند بنکەیەکی تریان هەیە لە کۆمەڵەی خۆری دەوروبەردا.
ئەفسەرەکان لە Naval Space Command دەردەهێنرێن. لەکاتێکدا ئەفسەرە گەورەکان سەربازی پیشەیین، پلەکان و فایلەکان MILABن. بەزۆری ئەمریکییەکان لەخۆدەگرن لەگەڵ هەندێک کەنەدی، بەریتانی، وە کەساییەتی ئۆستڕاڵی. هەروەها بەزۆری ئەڵمانی و هەندێ ڕۆشنبیری چینیان هەیە.
بۆ دەرهاویشتن، فڕۆکە شێوە سیگارییەکان مەکینەیەکی لاجانگی بەکاردەهێنن لەسەر بنچینەی "بنەمای داوی کوانتەم لەنێوان ئایزۆتۆپی دیاریکراودا." بە مەکینەی بادانی چەپ/ڕاست دەردەهاویشترێن. ئەو بڵقەی بە بادانی ڕاست دروستدەکرێت تۆزێک گەورەترە لەوەی بە بادانی چەپ دروست دەکرێت. ئەمەش کەشتیەکە دەردەهاوێت بەرەو پێشەوە بە ئاڕاستەی بادانی ڕاست.

2. تێکەڵەی دامەزراوەی نێوهەسارەیی (Interplanetary Corporate Conglomerate)

تێکەڵەی دامەزراوەی نێوهەسارەیی (ICC) تێکەڵەیەکی دامەزراوەکانە لەهەموو جیهانەوە کە تەکنەلۆژی بۆشایی ئاسمان دروست دەکەن. ئەمە بەگشتی هەموو دامەزراوەکانن کە بەیەکەوە یەکیان گرتووە، داهاتەکانیان کۆکردۆتەوە، وە ئەم ژێرخایەنە گەورەیەیان دروست کردوە لە کۆمەڵەی خۆری ئێمەدا. ئەم دامەزراوانە بەسەرەکی بەڵیندەری سەربازی پارێزگارین.
دوای دەرچوونی جیابوونەوەی ئەڵمانییەکان لەساڵی 1952، سەرۆک کۆمار ئایزنهاوەر ڕێکەوتنێکی واژۆکرد لەگەڵ شارستانییەتی جیابووەوەی ئەڵمانی لە ساڵی 1955 لەژێر مەرجەکانی ئەواندا. ئەمەش پێکهاتبوو لە یەکگرتنی ئاوێتەی سەربازی-پیشەسازی ئەمریکی لەگەڵ ئاوێتەی سەربازی-پیشەسازی ئەڵمانی. ئەمە بریتییە لە ڕەچەڵەکی ICC.
لەژێر پڕۆسەی فوتهۆڵد (Operation Foothold)، ICC چەکی ئەتۆمی دا لە ملیۆنانێک بوونەوەری جۆری ئینسێکتۆید/مێرو (Insectoid) کە لەناو تیوبی لاڤای حەزلێکراودا دەژیان. ئەندازیارەکان بە کەسایەتی ترەوە گوازرانەوە بۆ کۆڵۆنییە تازەکانی مرۆڤ لەسەر زەوی.
هەروەها ICC بنکەی دامەزراندووە لەسەر هەسارەی تر لەناو هێشووە ئەستێرەی ناوچەیی کە تیایاندا درەیکۆ (Draco) مافی کانسازییان پێداون. یەکێکیان لە کۆمەڵە ئەستێرەی ئەدێلباران (Aldebaran)، وە یەکێکیش لە پڵییەدیز (Pleiades).
ICC زیاتر لە سەد کۆڵۆنی، بنکە، وە وێستگە/کارگەی پیشەسازی هەیە لەسەر مانگ، پشتێنەی سەرەکی هەسارۆکەکان، مەریخ و چەند مانگێکی تر و پارچەیەکی تر لە کۆمەڵەی خۆریماندا. هەروەها چەند وێستگەیەکی بۆشایی ئاسمانی فڕیوی ئازادیان هەیە کە کەسایەتییان تیادا هەیە بەڕێوەیان دەبەن و بەتەواوی لەکارادان لەگەڵ کەشتییە ئاسمانییەکان کە لەگەڵ خۆیان دەیانوەستێنن لە بنچینەیەکی ئاساییدا.
ICC ڕێکەوتنی بەردەوامی بازرگانی لەگەڵ نزیکەی 900 شارستانییەت هەیە و بازرگانی زۆر دەکات لەگەڵ زۆر زیاتر لەم ژمارەیە.
کانسازی گەورەی ICC، لەگەڵ ئاوێتەی پیشەسازی بنکەکانی ژێرخایەن (کە کانسازی، کاری شلەوەبوون، دیزاین و دروست کردن دەکەن بۆ جۆری زۆری تەکنەلۆژی بۆ SSPییەکانی تر و هاوپەیمانانی دەرەوەی جیهان، بەهەمان شێوەی کۆڵۆنییە زۆر گەورەکەیان و سیستمەکانی ئاڵوگۆڕیان لەگەڵ هەردوو مرۆڤ و "نا-مرۆڤەکاندا."

3. یەكێتی گەردوونی جیهانی نەتەوەکان (Global Galactic League of Nations)

یەکێتی نێوگەردوونی نەتەوەکان دروستکرا بۆ هێورکردنەوەی نەتەوەکانی بەزەوی بەستراو و نهێنی پاراستن بۆ پڕۆگرامە بۆشییە خێرا فراوانبووەکان. هەموو وڵاتە ئەوروپییەکان، هەندێک لە ولاتانی ئەفیقی، هیندستان، وە ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی لاتینۆ تێوەگلاون. ئیستۆنیا، ئوکڕانیا و یۆنانیش تێوەگلاون. بڕوایان وایە یارمەتیمان دەدەن لەبەردەوامبوونی بوونەوەرەکەمان بە پێشخستنی تەکنەلۆژی و ڕێگاکان بۆ پاراستنی ئێمە لە هێرشێکی بوونەوەری دەرەکی.
IGLN وەکو شێوەیەکی 'گێزەر' بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا، بۆ بێدەنگکردنیان و وایان لێبکەن هەست بکەن تێوەگلاون لە پاراستنی هەسارەکە. پێیان وتراوە کەوا ئەم هەموو جۆرە جیاوازەی هەڕەشە هەیە بۆ هەسارەکە، وە ئەوان دەتوانن تێوەبگلێن بۆ چارەسەرێک بۆیان، ICC بنکەکان و تەکنەلۆژییەکانیان بۆ دابین کردون، بەڵام ئەمانە بەتەواوی لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆریدا بوون. نەتەوە گەورەترەکان، وەکو ئەمریکا، ڕوسیا، هتد، ڕێکەوتنێکیان کرد لەگەڵ نەتەوە بچووکترەکان بۆ ڕێگەدانیان تا دەفری فڕیوی کەوتووی بوونەوەری دەرەکی هەڵبگرنەوە لەخاکەکەیاندا. ئەمە توانی حکومتەکان زۆر بەپەرۆش بکات و وەکو ئەنجامێکیش پڕۆگرامێک پێشکەش کرا، بەتەواوی ئامادەکرا بە چیرۆکێکی داخراو، تا بەپەرۆشییەکە کەم بکاتەوە.
IGLN پۆشەرێکە بۆ شاردنەوەی پڕۆگرامەکانی ICC و چاودیری خۆری. ئەو نەتەوانەی ڕازی بوون بە بەشداری کردن دەبوو نهێنی بەهەموو شێوەیەک بهێڵنەوە و بەتەواوی کاربکەن لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆریدا. پێیان وتراوە و بڕاوایان وایە کەوا پڕۆگرامەکە هەوڵێک بوو بۆ پاراستنی بەردەوامی ڕەگەزی مرۆڤ بە ڕێگای کۆکردنەوەی تەکنەلۆژی پیشکەوتوو و ئەزموونی پێویست، بۆ پارێزگاری دژی هەڕەشەکانی بوونەوەری دەرەکی. زۆربەی نەتەوەکان ڕازی بوون بە پیشنیارەکە. پێیان وترا کەوا هیچ شارستانییەتێکی بوونەوەری دەرەکی نییە لەسەردەمی ئەمڕۆدا، تەنها شوێنەواری کۆن نەبێت. لەمەشەوە، پییان وترا کەوا کەشتی گەلی ئاسمانی نەناسراو کە ڕووبەڕووی دەبنەوە لەڕاستیدا مرۆڤەکانی داهاتوون.
لە 1ی سێپتەمبەری 1987، سەرۆک کۆمار ڕۆناڵد ڕەیگن (Ronald Reagan) وتەیەکی بەناوبانگی پیشکەش کرد بۆ کۆبوونەوەی گشتی نەوەتە یەکگرتووەکان کە تیایدا ئاگاداری کردن لە مەترسی بوونەوەرێکی دەرەکی و چەندیش گرنگ بوو تا یەکبگرن بۆ ڕووبەڕوو بووونەوەی بونەوەری دەرەکی. تێبینییەکەی ڕەیگن کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەبوو لە ڕووپۆشکردنی نەوەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێکهێنانی پڕۆگرامێکی بۆشایی ئاسمانی نهێنی بەناوی "یەکێتی نێوگەردوونی نەتەوەکان."
لەبەر هۆکارەکانی ئاسایش، ڕاسپاردەیەکیان پێدرا بۆ کارکردن بەتەواوی لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆردا. یەکێک لە خاڵی پێشەوەی دابڕاوی لێکۆڵینەوە و پێشخستنیان (R&D) لەناو کۆمەڵە ئەستێرەی پڵییەدیزە. لەسەر زەوییەکی زۆر نایابە کە بەدەوری زەبەلاحێکی گازیدا دەخولێتەوە. زۆربەی کەساییەتییەکانی بنکەی مانگ زانایان و ئەندازیاران بوون، لەسەر تەکنەلۆژی پێشکەوتوو کاریان دەکرد کە پاشەکەوت کرابوو لەلایەن ICC. ئەوان پەرەیان بەم تەکنەلۆژیانە دەدا بۆ پارێزگاری کردن لە زەوی لە هێرشێکی بوونەوەری دەرەکی.
کەسایەتییەکان جەمپسوتێک دەپۆشن، زۆر بەوانە دەچن کە لە فیلمی Stargate Atlantis نیشاندراون. باجی ئاڵای نەتەوەیی دەپۆشن لەسەر شانی چەپیان لەگەڵ باجی پڕۆگرام لەسەر شانی ڕاستیان.

4. سەربازی (Military)

بنکەی (Luna Operation Command) ناوچەیەکی ناسەربازی کراوە لەسەر مانگ. ناوچەیەکە کە تیایدا کەسایەتی SSP چاوپێکەوتن دەکەن پێش ڕۆیشتنی زیاتر بۆ دەرەوەی کۆمەڵەی خۆری و دوورتر. وەکو ناوچەیەکی هاوکێش خزمەت دەکات بۆ چەندین جۆری SSPیەکان. هەروەها کار دەکات وەکو کۆنتڕۆڵێکی ئامووشۆی ئاسمانی بۆ کۆمەڵەی خۆری ئێمە.

5. کەشتی گەلی تاریک (The Dark Fleet)

کەشتی گەلی تاریک پڕۆگرامێکی بۆشایی ئاسمانی نهێنی ئەڵمانییە(کۆنە نازیەکان). بەتەواوی لەگەڵ هاوپەیمانییەتی فیدڕاڵی درەیکۆ (Draco Federation Alliance) کار دەکات. لەناو هێشووە ئەستێرەی ناوچەییدا کار دەکات. ئەرکە سەرەکییەکی بریتین لە:
1. یارمەتی دانی دامرکاندنەوەی یاخیبوەکان لەسەر جیهانەکانی ژێر دەستی درەیکۆ.
2. یارمەتی دانی داگیرکردنی جیهانی تازە بۆ درەیکۆ.
ئەو دەزگایانەی تر کە تێوەگلاون لە پڕۆژە ڕەشەکاندا:
CIA
FBI
NSA
Home Land Security
NASA ( ناسا دوو ئەرکی هەیە گەڕان ولێکۆڵینەوە لە گەردون، شاردنەوەی راستیەکان)
DIA
تەرخانکراوەکان و پارێزگارەکانی سنوور (Customs and Border Protection)
دامەزراوەی پیشەسازی سەربازی (Military Industrial Corporation)





(دەنگدراوە: 29 . زۆرباشە: 5/5)