مەولودنامە مەترسیدارەکە گەیشتە ھەرێم

Sunday, 05/05/2019, 22:04

4885 بینراوە


سەردانیکردنی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا ،سەردانێکی پلان بۆ دارێژراو ھەڵگری دۆسەیەکی مەترسیدار بوو بۆ ھەرێم ،دوابەدوای ئەوەی تورکیا بەراستەوخۆ و ناراستەوخۆ دوای لەحکومەتی ھەرێم کردوە کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات لە سێکتەری نەوت ،کە مەرجی بەغدا بۆ ئەوە رادەستکردنەوەی دۆسەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمەوە لەرێگەی بەندەری جیھانی تورکی ،دەکرێ ئەوە کۆتای حکایەتی ئابووری سەربەخۆی ھەرێم بێ،
ھەرچەندە بەفشای پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا کێشەی  دۆسەی نەوت جیاکرایەوە لە بەشە بووجەی فەرمانبەران ئەمەش لە رێگەی یاسای موازەنەی لە برگەی (١٠)یاسای (ج)چەسپێنرا ،دڵنیایی تەواو دەداتە فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێم بری پارەکە لەکاتی خۆی بگاتە ھەرێم ،ھەرچەندە حکومەتی ناوەندی پارەی چوار مانگی بەتەواوی رەوانەی ھەرێم کردووە بەڵام حکومەتی ھەرێم پارەی یەک مانکی بەتەواوی نەداوە ،ھەربۆیە لێردا مەترسی قەیرانێکی تر لەداھاتوویەکی نزیک  سەرھەڵدەدات لەئەگەری دۆراندنی شکایەتی تورکیا لە دادگای پاریس کە برەکەی بە ٢٦ ملیارد دۆلای دەخەمڵێنێ ...
**ماڵی سپی بۆ رۆژی رەش ...
ھەرچەندە حکومەتی ھەرێم ھەرگیزی لە حیکمەتی ئەو پەندە کوردیە نەگەشتووە وەکو پێویست ،کاری پێنەکردووە  بەڵام دەیەوێ لە بەشە بووجەی ھەناردەکراو بەغدا  بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم برێکی زۆری لێ پاشەکەوت بکات لە بەدیلی نەگەشتنی داھاتی فرۆشی نەوتئ ھەرێم لەلایەن تورکیا بەو نزیکانە 
ھەرچەندە کێشەی رادەستکردنەوە و رادەستنەکردنەوە نەوتی ھەرێم پەیوەست نیە بە ناردنی بەشە بووجەی فەرمانبەران ،بەڵام دوای ئەوەی تورکیا دەستیگرت بەسەر کۆی داھاتی ٣ مانگی نەوتی فرۆشراوی ھەرێم لەبەندەی جیھان ،نەخستەسەی پارەکە بۆ سەر رەقەم بانکی حکومەتی ھەرێم لە ھالک بانک ،لێرەدا روونتر بەرجەستەی پەیامە مەترسیدارەکەی مەولود چاوش ئۆغڵۆ دەکرێ بۆ سەر  ھەرێم ،
دۆران و بردنەوە لەلایەن ھەریەک لە بەغدا و ئەنقەرە، ھەرێم دووچاری دوو مەترسی جدی دەبێتەوە
* یەکێکایان لەلایەن حکومەتی بەغدا ،کە خۆی لەوەی دەبینێتەوە ،بەغدا بۆ ھەمیشە دەست بەسەر داھاتی نەوتی ھەرێم دەگرێ ،چونکە تورکیا بەڵێنی بەبەغدا داوە  مامەڵەکانی لە گەڵ حکومەتی ھەرێم رابگرێ ،لەبەرامبەر ئەوەش بەغدا نەرمی بنوێنێ بۆ حکومەتی ئەنقەرە لە دادگای پاریس  ...
*مەترسی دووەم دەست بەسەر داگرتنی کۆی داھاتی فرۆشی نەوتی ھەرێمە لەلایەن حکومەتی ئەنقەرە ،لەئەگەری دۆراندنی دۆسیەکە بەبەغدا لە دادگای پاریس،ھەرچەندە لەئێستاوە تورکیا ئامادەکاری بۆئەوە کردووە پارەی فرۆشی  سێ مانگی رابردووی نەوتی ھەرێمی نەخستۆتە سەر رەقەم بانکی حکومەتی ھەرێم ...
لەلایەکی ترەوە ھەرەشەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ سەر بەغدا و ھەرێم لە ئەگەر بەردەوام بوونی مامەڵەکانیان لەگەڵ حکومەتی ئێران ،دووچاری سزایەکی قوورس دەبنەوە ،لێرە بەدواوە ھەرێم ھێچ رێگەیەکی نیە بۆ ساغکردنەوەی نەوتەکەی لەلایەن ئێران و تورکیا ھەربۆیە نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی رادەستکردنەوە نەوتی ھەرێمی داوە بە بەغدا پێش ئەوەی بەناچاری بکەوێتە ژێر بریاری بەغدا...
مەولود نامەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا ھەڵگری پەیامێکی تەنازوولی ھەرێمەوە بۆ بەغدا لە کۆی سێکتەر و کێشەچارەسەرنەکراوەکانی ھەرێم -بەغدا   ،بەمەش تورکیا  مەرترسی و ریسکەکانی لەسەر خۆی کەم دەکاتەوە  لە ئەگەری دۆراندنی لەدادگای پاریس بەرامبەر بە بەغدا،سەرجەم غەرامەو باجەکەی دەخاتە ئەستۆی ھەرێم بەتایبەت داھاتی فرۆشی نەوت کە لەئێستادا لەلای خۆیانە ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە