چەند زانایەک دەیسەلمێنن، کە پێغەمبەری ئیسلام لە ئەفسانە زیاتر بوونی نەبووە

Sunday, 05/05/2019, 22:23

19101 بینراوە


نیتشە ئەڵێ هەوڵبدە لەگەڵ دوو کەسدا هەرگیز مەدوێ، یەکەم عاشقێک، دووەم دیندارێکی کەللە ڕەق، چوونکە یەکەمیان مێشکێکی شێتانەی هەیە، دووەمیشیان مێشکی داخراو
-------------------------------
خوێنەری هێژا... تکایە هەوڵبدە تێبگە، خۆت وەک عەلیشیش گیڤ مەکەرەوە، هەوڵبدە توڕە مەبە، چونکە توڕە بون ڕەشەبایە و چرای بیرکردنەوە دەکوژێنێتەوە، بۆیە ئەوەی دەیبینیت لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و پڕی کۆمەڵیک زانایە، قسەی من نییە هەڵم بەستبێت، بەڵکو قسە  و بەدواداچوونی چەند زانایەکە، کە گەیشتوون بە ئەنجامەی کە دەڵێن  محمەد کوڕی عەبدوڵا بوونی نەبووە، تەنها ئەفسانەیەکە و دروستکراوە، ئەمیش وەک ئەو سەدان و هەزاران ئەفسانەنەی کە لە ژیانماندا بیستومانە و دەیان خوێنیەوە، یان وەک فلیم دەیان بینینن.
دیسان تکایە پێش ئەوەی توڕە ببیت و پەلامار بدەیت، بڕۆ بەدواداجوون بکە، ئەو کتێبە پەیدا بکە و بیخوێنەرەوە:
ئەم کتێبە بەناوی "لە سێبەری شمشێردا"، لە نوسینی تام هۆڵەند" بەریتانیە، تام هۆلاند نووسەری ناوداری ئینگلیزیە، مێژوونووسە بەتایبەت دەربارەی خۆرهەڵاتی ناوەراست، هەروەها لێکۆلێنەوەیەکی چڕ و پڕی لەسەر ساسانیەکان نووسیوە. ئینجا ئەم کتێبەی لەسایەی شمشێرشدا،
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کلیکی بەرگی کتێبەکە بکە:


دیسان لێکۆڵینەیەکی چڕ وپڕی لەسەر سەرجەم کوون و کەلەبەرەکانی مێژوو پشکنیوە، لەوانە بێجگە لەوەی کە خۆی و هاوکارانی دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە مێژووی ٢٠٠ ساڵی دوای مردنی محمەد نادیارە، تەنانەت محەمەد ناویش لە ناو عەرەبدا بوونی نەبووە. نووسەر بەوەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو یەخەی سەرجەم مێژووناسە ئیسلامیەکان دەگرێت، داوایان لێدەکات، کە بۆ زانیاری بەدەستخستن دەربارەی مێژووی ئەو ٢٠٠ ساڵە بەڵگە بدەن بەدەستەوە، بۆ ئەمەش هەر خۆی سەردانی (ئەزهەر، تورکیا، عەرەبستانی سعودیە، ئێران)ی کردووە،  هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزێتەوە، کە ئەوە بسەلمێنێت، بۆیە دەڵێت  دەربارەی ئەوە مێژووە گوومە کە ٢٠٠ ساڵە. لە خوارەوە دەقی ڤیدێۆکە بخوێندەکە ببینە،  کە ژێر نووسی عەرەبی بۆ کراوە.

تێکست دەربارەی هەمان کتێب:

هەر زۆر بەکورتی تام و هاوڕێکانی دەیسەلێنن کە محەمەد بوونی نییە و تەنها ئەفسانەیەک وەک ئەو هەزاران ئەفسانە، کە خوێندوومانەتەوە، یان وەک فلیم دیومانن، ئیتر هیوادارم کە دڵسۆزێک ژێرنووسی کورد بۆ .ئەم بابەتە بکات.
دیسان با پیاوە ئاینییەکان ئەگەر پێچەوانەکەی دەزانن لەسەر ئەمە بێنە وەڵام و بەڵگە بدەن بە دەستەوە، نەک تەنیا قسە و هەڵچوون و پەلاماردان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە