فێستڤاڵى خێڵ گرنگە یان مافی قوربانیانى جینۆساید

Wednesday, 08/05/2019, 12:47

7256 بینراوە


ماوەیەکەبوەتە مۆدێل زیندوکردنەوەى کەلتورى خێڵ بەبیانوى ئەوەى کەخزمان لەم جۆرە فیستڤاڵانەدا یەکدى ئەبینن خزمایەتى تازە ئەبێتەوە ،پێکەوەژیان گوڕى پێدەدرێتەوە گوایە ئەمە سودى هەیەو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان نوێ دەکاتەوە کەچی پێچەوانەکەى ڕاستترە ،لەوەدەچێت ئەم بڕوایەى من بەجۆرێک لەلایەن تەرەف دارانى خێڵ و عەشیرەتەوە رایەکى ناتەندروست بێت .هەڵبەت ناحەقیشیان نیە چونکە ئەم نوسینە زیانى بۆپەزە کانیان هەیە، ئەو پارەیەى بۆئەم فیستڤاڵانە سەرف ئەکرێت کە خەڵکى تیا تیرۆر دەکرێت لە باتى ئەوەى تەبایی و یەک ڕیزى دروست بکات دوژمنایەتى و ناتەبایی دروست دەکات نمونەى زیندو لەو فیستیڤاڵەى ئێڵ بەگى جافدا دوو کەس تیرۆر دەکرێن دیسان دەمار گیرى و دوژمنایەتى زیندو دەبێتەوە دەسەڵاتى سیاسی پارە سەرف ئەکات بۆئەو فیستڤاڵانە کەچى نیوەى هاونیشتمانى ئەم وڵاتە لە ژێر هێڵى هەژاریەوە ژیان بەسەردەبات و دەژین باشترین بەڵگە بۆپشت ڕاست کردنەوەى ئەم بۆچونەى من  گەنجە کان سەرى خۆیان هەڵدەگرن و لە ئاوى ئیجە دا دەبنە خۆراکى قرش و ماسیە کان ئەو سوڵتە سیاسیە کە فەرمان ڕەواى دەکات لەکوردستانى باشورو عیراقی عەرەبی  هاوکارو هەم ئاهەنگە بۆ سەرخستنى ئەوجۆرە فیستڤاڵاًنە دەیان ملیۆن دینار سەرف ئەکات بۆیان بەڵام  ڕۆژنیە تیڤیە کانى کوردستانى باشور  خێزانى هەژارو کەم دەرامەت نمایش نەکەن لە سەر تیڤیە کانیان کەچى دەسەڵاتى سیاسی هیچ نیە پارەى بۆسەرف بکات خێڵ و عەشیرەت و تایفەى ئاینى نەبێت؟ ئەم پرسیارە حەقیقەتەو ئەبێت وەڵامى هەبێت . ئاخر لەکوێی ئەو دونیاى گلۆبالەدا لەچ جوگرافیایەکى  دونیادا خێڵ و عەشیرەت هێندەى خێڵ و عەشیرەتى کوردستانى باشورگرنگى پێدە درێت بێگومان بەبێ دودڵى ئەم هێزە سیاسیانى فەرمان ڕەواى کوردستانى باشور بەرژەوەندیان لەوەدایە خێڵ و عەشیرەت زیندو بکەنەوە بۆئەوەى بۆهەڵبژاردن سودیان هەبێت بۆیان بۆیەگرنگى دەدەن بەسەرۆک عەشیرەت و سەرۆک خێڵ بۆئەوەى بۆهەڵبژاردن دەنگە کانیان زیاد بکات  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە