مامیشیان پێش مردنی کفنەکەی زەرد هەڵگەڕابوو

Wednesday, 15/05/2019, 18:42

8034 بینراوە


لێکدانەوەیەک لە سەر دەق و بەڵگەنامە مێژووییەکان
ئەم جۆرە بەڵگەنامە مێژووییانە، کە دەخرێنە روو، پێویست ناکات یەک دێڕ لەسەری بنووسرێن.
کاتێک دەشخوێنرێنەوە دیسان پێویست ناکات قسەی زۆری لەسەر بکەیت، بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەتی پێ قایل بکەیت، کە راستییەکە ئەمە، تا  لێی تێبگات.
راستیی هەست نییە، بەڵکو واقیعە و رووی داوە لە دەرەوەی هەست و سۆزی مرۆڤ، ئەوانەی دەیانەوێت بە راستی بگەن، دەبێت لە خاڵی سفرەوە ئەو سەفەرە بکەن بۆ گەیشتن پێی و پێیدا بڕۆن تا کۆتایی واقعە مێژووییەکان ببین و ببێتە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگر، چیتر پێویست نەکات، گفتوگۆ  لەسەر بکرێت و گومان بخرێتە سەری. بەڵگە واقعێکی مێژووییە، بۆ گەیشتن بەو راستییە دەبێت تا کۆتایی لەگەڵیدا بڕۆیت، وەک کەسێکی عیرفانیی خۆت لەناو راستییەکاندا ببینیتەوە، نەک خۆت لابدەیت و بە رێگایەکی چەوتدا رێگا بکەیت.
لادان لەو رێگایە، فێلکردنە لە کات و لە سەردەم، ئەوە تەنیا گێلەکانن رێگاکە کورت دەکەنەوە، چونکە نایانەوێت ئەو راستییە ببین و پێی بگەن، چونکە خۆشیان بە چەوتی لە دایک بوون و بە چەوتیش رێگایان کردووە، رێگای چەوت بازدانە بە سەر ئەزموندا، تا لە لە نهێنیەکان بگەین.
خاڵی کۆتایی، تەواوی گەیشتنە بەو راستییە و مەودایەکی زەمەنیییە، تێیدا فێڵ و تەزویر لە کات و سەردەم ناکرێت، ئەوەی بیەوێت بە ماوەیەکی کورت بیبڕێت،  مانای وانییە کەسێکی زیرەک و لێهاتووە، ئەزمون وانەی ژیانە بە بێ ئەزمون و فێربوونی هونەری ژیان، ناتوانیین خۆمان بەڕیوە بەرین. ئەزمون وەرزشی عەقڵە، وانەیە بۆ خۆدروستکردن.و تێگەیشتن لە نهێنییەکانی ژیان.
ئەزمون ... بڕوانامەیە، هیچ کامیان لەیەکتر داناباڕێن و بەبێ هیچ کامێکیشیان کەس نابێتە خاوەنی! ئەگەر بڕوانامە ئەزمونی لەگەڵدا نەبێت بروانامەیەکی تەزویرە، ئەزمونیش بڕوانامەی پێ نەبێت، ئەو کەسە درۆزن و نەزانە، ئەزمون بڕوانامەی عەقڵ و هۆش و بیرکردنەوەیە.
ئەوانەی رێگای ئەو مێژووە دەبڕن، تەنیا ئەوان دەتوانن لەم نامەیەی جەلال تالەبانی بگەن و لەو رێگایەدا دەبینن، دەتوانن جوان بیخوێنننەوە و لێیتێبگەن، ئەوانەی بە رێگای قاچاخی ژیانیاندا تێ نەپەڕیون، خاوەنی ئەزمونی عەقڵ و بیرو هۆش نیین، لە نهێنی ئەو نامەیە ناگەن، چونکە بەسەر زەمەن و مێژووەکەیدا بازیان داوە، خاوەنی ئەو نامەیان باش نەناسیوە، پێیان وابوو تا سەر سەوز بووە و رێگاکەشی هەر بە سەوزی بڕیوە، لەوە زیاتر رەنگێکی دیکە بۆ ئەویش و بۆ خۆشی بوونی نەبووە، نەیان دیوە و نەیازانیوە، کە ئەو رێگایە دەمێکە مامیان رەنگەکەی بۆ گۆڕیون، بۆیە ئەمڕۆش چاوی خۆیان دەنوقێنن، ناشیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ رابردوو، چونکە لەوێدا راستی دەبینن و دەبنە خاوەنی بڕوانایەکی پڕ لە ئەزمون، رازین بەوەی کە مامیان درۆشیان لەگەڵدا بکات وەکو مامیان لەگەڵ درۆدا ژیان بەسەر بەرن، چونکە مامیشیان پێش مردنی کفنەکەی زەرد هەڵگەڕابوو.

ئەم چەند دێڕە بە یادی نامەکەی جەلال تالەبانی لە فەیسبوکدا نووسیم، کە تالەبانی بۆ مەسعود بارزانی نوسیبوو.
برای خۆشەویستم جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی بەڕێز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە