خۆپیشاندانی سەربەخۆیی سکۆتلەندە

Sunday, 19/05/2019, 22:21

2972 بینراوە


بەدوای ساخبوونەوەی Brexitی بەریتانیای مەزن لە EU، جارێکی تر پرسی سەربەخۆیی لە ڕێگای ئەنجامدانی ڕیفەڕاندۆمەوە لە سکۆتلەندە ھاتەوە بەر باس.
دیارەسکۆتلەندیتەکان ساڵی 2014 یەکەم ڕیفەراندۆمی سەربەخۆیی خۆیان ئەنجامدا. بە ڕێژەیەکی کەم 45% بۆ سەربەخۆیی و 55% بۆ مانەوە لەگەڵ لەندەن دا دەنگ درا.
سکۆتلەندیتەکان لە ریفەڕاندۆمی Brexit دا بە ڕێژەی 62% دەنگیان بۆ مانەوە لە EU ، واتە یەکێتی ئەوروپادا دا. ئەمەش ژمارەیەکی بەرچاوە و پێدەچێ ھەمان ڕێژەی دەنگدەر لەئیستادا بۆ سەربەخۆیی سلکۆتلەندە دەنگ بدەن . 
لەم چەند ڕۆژانەی دواییدا، دوای ئەوەی کۆتایی مانگی ئاپرێل سەرۆک حکومەتی سکۆتلەندی Nocola Sturgeon وتی: پێش ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە لە 6.5.2012 ئەنجام دەدرێن، ئێمە ڕیفەڕاندۆمی دووەمی سەربەخۆیی خۆمان بۆ دەوڵەتی سکۆتلەندە و مانەوە لە EU دا ئەنجام دەدەین. لە ئیستاوە بۆ ئامانجەکەمان ھەوڵیگرتنەبەر و ئامادەکاریی رێوشوێنی یاسایی دەدەین.
ئەم ھەنگاو و ئامانجە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیقسەوباسیزۆر ھەڵدەگرێ...
 لە ئێستادا ھێندە بەسە بڵێم : ھێزی باوەڕ و ویستی بەنەتەوەبوون و بوونەخاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی نەمردووە و بەسەرناچێت...
سیستەمی بەناو دیموکراسی ھەزاران ھەزار دروشمی گلۆبالیزە و سەردەمی شۆڕشی تەکنەلۆژیا و گۆڕانکاری بنخان و سەرخان لەم گەردونەدا، ناتوانێ ئاوات و ئامانجی نەتەوەیەکی ئازادیخواز لەگۆڕ بنێ...
سڵاو لە ویستی سەربەخۆخوازی نەتەوەی سکۆتی و ھەموو نەتەوە بندەستەکانی جیھان...
بۆ خوێنەرانی ئینگلیزی زان دەتوانن تەماشای ئەم لینکە بکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە