کەسێک داد و دادگا بشێوێنێت هەرگیز چاوەڕیی چاکسازی لێناکرێت (مارتن لوتەر کینگ)

Monday, 20/05/2019, 8:48

26127 بینراوە


بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی زۆرێک لە ڕووداوەکان کە ڕوویانداوە، پێویست بە لێکۆڵینەوەی قوڵ ناکەن نەک کاتیشی پێوە بکوژیت، بۆ نموونە کاتێک عەلی فەیلی ووتی: لە قورئاندا پێش ٣ هەزار ساڵ پێشتر نوسراوە، کە کوردستان لەسەر دەستی جامانە سوورەکان ڕزگاری دەبێت!
یەکسەر مرۆڤ تێدەگات کە ناوبراو دەیەوێت شتێک بڵێت گرنگ نیە چی ئەڵێت،یان لاسایی ئەو نەعرەتە بەرزانە بکاتەوە، بە ئاشکرا هاوار دەکەن دۆلاری دیکەم دەوێت، یان ئەها منیش هەم، گوێتان لێمە کە منیش شتێکم پێیە، بەبێ ئەوەی بیر بیربکاتەوە کە ووتەکانی زیانی زیاترە لەوەی دروێنەی دەکات، دڵنیام کە بیریش لەوە ناکاتەوە، یان ڕەنگە لە نەڕە نەڕی خۆی هەر تێنەگات.
کاتێکیش کە ئەڵێێن کە ئادەم و حەوا ئەفسانەیە، خۆ دەبێت کە پاساوێکی  گوونجاومان بۆ ئەفسانەبوونی و ئادەم و حەوا هەبێت، بۆ وەڵام ئەڵێین کە سەرتاترین چەکی دەستی مرۆڤە سەرەتاییەکان کووتەکێک بووە کە بەبردێکی کریستاڵیان بەسەرەکەوە بەستووە، ئاخر مۆزەخاکەنان گەواهی دەدەن. نەک ئەوەی کە ئادەم و حەوا کەلەبەهەشتەوە دەکراوون، ئاخر ئێمەی مرۆڤ ئێستا خاوەن ئەو تەکنەلۆجیایانەین کەهەمەمانە و هەست بەبوونیان دەکەین، نەک کوتەک وتیرکەوانەکەی کە زانست باسیان لێوە دەکات.
مارتن لۆتەر کینگ ئەڵێ: کەسێک داد و دادوەر بشێوێنێت هەرگیز چاوەڕیی چاکسازی لێناکرێت، بێگوومان ئەوان بۆیە دادیان شێواند بۆ ئەوەی داد نەمێنیت و بە یاسای خێڵەکیانەی خۆیان هەڵسوکەووت بکەن، کەسانێکیش ئەو کارە بکەن نابێت چاوەڕێی بکەین کە دادی شێوێندارو چاک بکەنەوە، ڕەنگە وەک لۆجیک بگووترێت کە ئەوان هێندەیان دزیووە ئیتر پێوسیتیان بەدزی نەماوە و گیرفانیان پڕبووە، بیریشمان نەچێت کە پێشینان گووتوویانە خوویەک گرتت بە شیری تەرکی نادەیت بە پیری!
ئاخر ئەوانیش هێندە گەمژە نین، کە باوەڕ بکەن کە گەل لێیان خۆش ببیت، چوونکە لەپاڵ ئەو دزیەشدا هەزاران تاوانیان ئەنجامداوە، هەر بۆ نموونە کێ هەیە کەلە خوێنی سەردەشەتەکان خۆش بێت، چونکە سەردەشەتەکانیش قوربانی هەمان بەزمی چاکسازی و نادادی خێڵەکەی مچە بارزانین، هەر لەبەر هەمان هۆش تیرۆرکران.
کاتێک کە دیتمان هەر بەکەڵەگایی هەروەکوو ئەوەی کە پەرلەمان دوکانی ماڵی مچە بارزانی بێت، دەرگای پەرلەمانیان داخست، کەسانێک بیرو بۆچوونیان بەو شێوە بێت، ئایا ئەو دەستەو تاقمە بە چ لۆجیکێک چاوەڕیی جاکساسزیان لێدەکرێت؟
کەسانێک سامانی گشتی ونیشتیمان بۆ بەرژەوەندی بنەمالەکەی بەکاربهێنیت، ئایا چاوەڕیی ئەوەی لیدەکرێت، کە چاکسازی بکات؟

کەسانێک کە دەستی بچێتە ئەوەی کە سواڵی هەژاران بخوات، ئاخر لە کۆڕەوەکەی١٩٩١ کۆمەڵێک هونەرمەند ١٢٠ ملێۆن دۆلاریان بۆ ئاوارەکان لەئاهەنگێکدا کۆکردەوە، کەچی مەسعودی نامەردزادە، ئەو برە پارەی خوارد، ئایا ئەم کۆمەڵە خێڵەکیە چاوەڕێی چاکسازیان لێدەکرێت؟
کەسانێک دوژمنێکی وەحشی وەک داعش بهننێتە سەر شەنگالیەکان بە کۆمڵکوژەکانیان بسپێرێت، پاشان خۆی تێی بقوچینێت، کەچی هەر باسی سەرکەووتن بکات ئەم کۆمەڵە هەرگیز چاوەڕیی چاکسازی لێناکرێت.
کەسانێک سەرجەم نیشتیمان پەروەرانی پیی بڵێین کاکە دانیشە ڕیفڕاندۆمان بۆ مەکە، هەروەها یەکێک لە زلهێزەکانی جیهان بەڵێنی باشترت بدات کەچی هەر سوور بێت لەسەر ڕیفڕاندۆم و پاشانیش نیوەی خاکی نیشتیمان لەدەست بدات، نەشیگرێتە ئەستۆی خۆی، گووناهە و تاوانە کە چاوەڕیی چاک سازی لەو جۆرە بوونەوەرە بکرێت.
ئەوان بەتەمان کە منداڵەکانیشیان بکەنە بەر پرس، بابۆیەک کە هێشتا مێرمنداڵێکە لە تێڤیەکانەوە بەجرت و فرتیەتی، کوڕەکەی نێچیرش بەشداری کۆبونەوەی ووڵاتان پێدەکەن، هەروەکوو ئەوەی کە نیشتیمان کەسێکی دیکەی تێدا نیە، بۆیە دیسان بەتاوانی دەزانم کە چاوەڕیی چاکسازی لە وکۆمەلە خێڵەکیە بێمێشکە بکرێت.
ئەوان کە ڕێگە نەدەن کە کاک ئەیووب بارزانی بەشداری پرسەی هاوسەرەکەی خۆی بکات، ئیتر چۆن چاوەڕیی چاکسازی لێدەکرێت؟ ئەیووب بارزانی زاوای مەسعودی مەلا مچەیە.
مەگەر هەر دوێنێ مەسعودی مەلا مچە نەبوو وکە ووتی: ئەگەر "بانکی مۆنیش" سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکانی بێت، ڕیگە نادەین هاوکاری بگاتە دەستی ڕۆژئاوا، ئەمە لەکاتیكدایە کە چواردەوری ڕۆژئاوا بە دوژمن تەندراوە، بەڵام کاتک قەتارەی ٥٠٠ بارهەڵگر بەچەکەوە لە باشوورەوە بەرەو ڕۆژئاوا بەڕیدەکەوێت، خێڵی مچە بارزانی نقەیان لێوە نایەت!
بۆیە تاوانە کە چاوەڕێ بکەیت کە خێڵی مچەبارزانی دەستبداتە چاکسازی، چوونکە لەوەتەی دەسەڵات گەیشتۆتە دەستی خێڵی مچە بارزانی، هەمیشە لەئەنجامی ڕیفڕاندۆم باشتریان بۆ خەڵکی کوردستان نەهێناوە.
ئەگەر مەلا کۆپتەر بە درۆ گووتی پێس ٢٠ ساڵ، کە ئەم ساڵ کێشەی کارەبا چارەسەر دەکین، خۆ خێڵی مچە درۆکەش ناکەن، ئەگەر تەنانەت بۆ چەواشەکاری بێت.
هەر بۆ پیشاندانی نیاز پاکی، ئەگەر ڕووکەشیشبوایە، دەبوو مووچەی خەڵکی بدەن خۆ مووچە لە بەغداوە گەیشتووە، هەرچەند "کۆنتۆکان"ی "ژمارەی بانکی" کەچی هەر گەڕیلەکەی خێڵی مچە بارزانی بە ملایاردەهای تێدایە، بڕوانە سامانی لێنای برازای سیروان بازرانی چی نیە؟

ئەگەر هەر بۆ چەواشەکاری ڕووکەشیش بوایە دەبوو زیندانیەکانی کە بۆ شکۆی نیشتمان زیندانیکران بەفەرمانی میتی تورک، لەبادینان دەبوو ئازاد بکرانایا.
خۆ ئەگەر کەمێکیش بۆ دواوە بگەڕێینەوە، ئەوا دەبینن کە سەرجەم ئازادیخواهان تکایان لە مەلا مچە کرد کە شەڕ نەکات و بەو ڕێکەووتنە ڕازی بێت کە دەستکەوتێکی گەورەیە، کەچی بەگوێی کەسی نەکرد، چوونکە ئەڵقە لەگوێی شای ئێرانبوو، پاش ئەوەش سەرجەم ئازادیخواهانی ناوچەکە داوایان لێکرد کە ئاشبەتاڵ نەکات هەمووان بەڵێنی هاوکاریاندا، کەچی دیسان بەگوێی کەسی دیکەی نەکرد و ئاشبەتاڵی ڕاگەیاند و خۆشی لەئەمەریکا پالێلێدایەوە، کوردیشی سەرگەردان کرد.
مەسعودی مەلا مچەش لەوەتەی هەیە بووە بە زالوویەک لە قوڕگی گەلەکەماندا، باسی ساسانیەکان ناکەین، باسی دوێنێ دەکەین هەموو هاواریان لێیکرد مەکە دانیشە، واز لە ئەردۆغان دۆم بهێنە، ئەوەبوو هەر هەموومان گوێمان لێیبوو، وتی حساب بۆ کەسێکی ناکەم بڕۆن هەڵپەڕن، ئەنجامەکەشی دۆڕاندنی نیوەی خاکی کوردستان برسیکردنی زیاتری گەلەکەمان.
جائایا چاکسازی بەم ئەقڵ نەخۆشە دەکرێت؟!
نەخێر هەرگیز نەخێر،
گۆڕان هیوایەکی لەدەروونی گەلدا دروستکرد، هەر بۆیە لەهەرە باشترینی کەسە دڵسۆزەکانی گەلەکەمان پشتگیریان کرد، هەر بۆیەش بۆ یەکم جار گۆڕان بووە خاوەن ٢٥ کورسی، ئەوە نەک هەر لەبەر چاوی کاڵی گۆڕانبوو، بەڵکوو توڕەیی و بەرەنگاربوونەوەی خەڵک بوو، ئەفسوس ئێوەش بەرگەی چاوەکاڵەکانی دۆلارتان نەگرت، نەک هەر ئەوەش بەڵکوو جارێکی دیکە گەلتان ڕەنجەڕۆکرد، هیوای گەلێکتا کوشت، درۆکانتان بەئاشکرا بووە بڵقی سەرئاو، هەرچەند عەلی حاسبە و پەرلەماناترەکانی دیکە ٨ ملێۆن ، خانەنشینی٤٦ ملێۆنیان هەرگیز نەبڕاوە.
ئێوە کەسێکتان کردە سەرۆک وەزیران، لەبنی پیی هەتا تەقی سەری نووقمی زەلکاوی خینەت و خۆفرۆشیە.
بەڵام دڵنیابن کە ئەم شەمەنەفەرەی بەڕێکەووتووە هەر دەگاتە دوا وێستگە، ئێوەش خەجاڵەتی مێژوو بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە