سەرهەڵدانی قەڵای دم دم

Monday, 20/05/2019, 22:38

20482 بینراوە


مێژووتژی لە ئەوئاڵوگۆڕانەیە کە بە دەستی مرۆڤەکان لە سەردەم وکاتی خۆیدائەنجام دەدرێ.هۆیەکانی دەستپێکی هەر رووداوێکی دیرۆکی پێویستیی بە فەکتەری جۆراوجۆرن.دە خوڵقاندنی هەر مێژوویەکدا مرۆڤەکان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.لە هەر جوغڕافیایەکداکە مرۆڤی تێدا دەژی ئەگەر نایەکسانی و نادادپەروەریی وئازادیی کۆمەڵگا یان نەتەوەیەک پێ شێل کرادەبێتە هۆی ناڕەزایەتی ودروستبونی گرژی و ئاڵؤزیی. بەوواتایە هەرکات کەسانی دانیشتووی ئەو کۆمەڵگایە هەست بە زوڵم وزۆرداریی بکەن، سەرهەڵدان وناکۆکیی پێک دێ.لە ئاکامی ئەو نارەزایەتیانەداسەرهەڵدان خۆی نیشآن دەدا.ڕێگوزەری زەمان ئەو هۆیانە لە چوارچێوەی مێژوودا لە ڕووپەڕی رۆژگاردادەنرخێنێ.
رووداوەکان رۆژانە دەئاڵۆوگؤردان.کاتیك ئەو رووداوانە بە دڵێ ئێمە نەبون، ژیان پێویستیی بە نوێ بوونەوەیە.هەرنوێ بوونەوەیەکیش هاسان بە چەنگ نایەو دەبێ خەباتی بۆ بکرێ.لێرەدا ئەوەی کە یەکجار زۆر گرینگە شێوەی خەبات وئامرازی بەڕیوەبردنی ئەو خەباتەی بۆگەیشتن بەومافانەی کە رەوان.چەند فەکتەریی سەرەکی هەن بۆ دەستپێکی خواستەکانی نەتەوەیەک یان وڵاتێک یان کۆمەڵگایەک.سیاسەت، ئابووری،پشتبەستن بە خەڵک وخوێندنەوەی دروستی سیاسەتی ناونەتەوەیی. بێ گومان ئەو فەکتەرانە هاسان جێ بە جێ ناکرێن. ئەوەش بەومانایە نییە کە پێک نایەن.
من تا ئێستێ هیچ توێژینەوەولێکۆڵینەوەی ئەوتۆی زانستیم لە سەرهەڵدانی قەڵای دم دم بە ڕێبەرایەتی خانی لەپ زێڕێن وەبەر چآو نەهاتووە.تا ئەوڕۆ هیچ کەسایەتیەکی ئاکادیمی یان نووسەرێکی بە توانای کوردم نەدیوە کار لە سەر چۆنیەتیی شکستی خانی لەپ زێڕێن بکا لە قەڵای دم دم.ئەوەی گوێبیسی بوم تەنیا پێداهەڵگووتن وسۆزوگریان وڕۆڕۆیە بۆ شەهیدانی قەڵای دم دم کە بە دەستی قزڵباشەکانی سەفەوی شەهیدکراون.
خاڵی لاوازیی دیرۆکی کورد ئەوەیە: لە سەردەمێکی مێژووییدا کە سەرهەڵدانێک رووی دابێ وسەرکردەیان چەند سەرکردەیەک بۆ ماوەیەکی کورت دژی دەسەڵاتیی ناوەندی جەنگابن،زۆری نەخایاندووە کە تووشی شکست هاتون! یان تەسلیم بون، یان کوژراون، یان فریوی دوژمنیان خواردوەویان خۆیان خانە نشێن کردوە،ئەوکەسانەش کە گیانی خۆیان لەو سەرهەڵدانەدا بەخت کردوە رەنج بەخەسار بون وئاو بە ئاورداکراوە.!
بۆ چین وتوێژی داهاتووانیش ئەوەی کە نیمانە خەسارناسییە بەداخەوە. بۆ خەسارناسیش تەنیا یەک رستەیان بەکار هێناوەو گووتوویانە:ئەو کات هەر ئەوەندە توانراوە بکرێ!هەر ئەوەندەیان لە دەست هاتووە!هیچ نەتەوەیەک بەڕآدەی کورد لە ڕێگای سیاسەتە هەڵەکانی تاقمێک سەرکردە ئازار نەدراوە.ئەوەی کە دوژمن بەسەری هێناوین بە رادەی ئەو بێبەختیانە بون کە تاقمێک سەرکردەوبنەماڵە لە ژێڕناوی کوردایەتی بەسەریان هێناوین!
پێگەی چینایەتی سەرکردەکانی سەرهەڵدانی قەڵای دم دم لە کاتی خۆیدابەوشیوەیە نەبووە کە بتوانن دژی دەسەڵاتدارانی شیعەی سەفەوی شەڕ بکەن وخوازیاریی کوردستانێکی سەربەخۆبن.خۆ خزاندنە ناو قەڵایەکی چووک وخۆ گەمارۆدان بە فیتی تورکانی عوسمانیی سووننە ئایین دژی شیعەی سەفەوی خراپترین سیاسەت بوو کە خانی لەپ زێڕین ئەنجامیدا!پشت بەستن بە دووژمنێکی دیکە بۆ شەڕ دەگەڵ دوژمنێکی دیکە،بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، نە سیاسەتە ونە شۆڕشەو نە سەرهەڵدان.مێژووی کورد پڕي لەوهەڵەیە کە پەیتا پەیتا دووپات بۆتەوە.
دوایین هەڵەی دیرۆکی کورد کە تووشیان کرد، رێفڕآندۆمی گێلە پیاوێکی وەک مەسعود بارزانی بووکە دەیخواست لە قەڵای سەری ڕەش ڕا بە فیتی ئەردۆغانی تازە پێگەیشتوو دەوڵەتی کوردی رابگەیەنێ!ئەوەی کە ٣٥٠ ساڵ / کەمتر یان زیاتر / خانی لەپ زێڕێن بە دەستی تورکانی عوسمانی کردی !مێژوو بە سەرۆک هۆز وبنەماڵەو ئاغاومەلاوزەوی داروشێخ ناگاتە مەبەست.

” ڕووپەڕێک لە رووداوی قەڵای دم دم "
لە فەرهەنگنامەی دێهخودا بەرگی ٢٦ لاپەڕەی ٤٨٦ پیتی / ر / لە ژێر وشەی / رەزاییە / ستوونی دووهەم ئاوا نووسراوە:
… لە سەردەمی شآعەبباسی گەورە کەسێک بە ناوی ئەمیرخانی براودۆست / ناسراو بە ئەمیر خانی یەک دەست / باپیرە گەورەی سمایل ئاغای سمیتقۆ / شکاک / کە سەرۆکی عەشیرەی شکاک بوو لە لایان دەوڵەتی کاتیدا دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەی درایە وقەڵایەکی بە ناوی قەڵای دم دم لە باشووری گوندی / کوگیا / دروست کرد. کە تا ئێستێش تا رادەیەک ئاسەواریی ئەو قەڵایە ماوە.
خانی لەپزێڕێن، پاشآن لە دەوڵەت هەڵگەڕایەوەودژایەتی خۆی راگەیاندوداوای سەربەخۆیی بۆ کوردستان کرد.دەسەڵاتی سەفەویش هەرچی هێزی نیزامیی کە هەیبوو بۆ سەرکوت کردنی / خان / رەانە کرد.بەڵام نەیتوانی سەربکەوێ. لە کۆتاییدا بە ناردنی سەردارکەربەلایی عەلیخان ئەفشار قاسملوو، بۆ سەرکوت کردنی سەرهەڵدانی قەڵای دم دم درێژەی بە لە نابردنی سەرهەڵدێرەکان کرد. پاش شەرێکی خوێناوی قەڵای دم دم تووشی شکست بوو وسەرکوتو بێدەنگ کرا!
سەرچآوەی نووسینی ئەو پێشەکییە، کتێبی دم دم نامە. لاپەڕەی ١٤.لە نووسینی ریزدار، سەیدمحەممەد سەمەدی.

” دواگووتن"
هیچ سەرکردەیەکی زاناو هوشیارکە بۆ مافی سەربەخۆیی کورد حەول بدا،خۆی ناخزێنێتە قەڵایەکی چووک وبەر تەسک!ئەودەسەڵاتەی کە دەسەڵاتدارانی شیعەی سەفەوی دابوویان بە خانی لەپ زێڕین، جوغڕافیایەکی کەم نەبوو،ئەو کەسە ئەگەر زیرەک بایە هێدی هێدی دەسەڵاتی خۆی بەرفراوانتر دەکرد.لە جیاتی دەستپێکی شەڕێکی خۆدرێن، سیاست وئەقڵ ووردبینی بەکار دێنا.هیچ سەرکردەیەکی هوشیار بە فیتی دووژمنێکی قەستە سەر دەگەڵ دووژمنێکی دیکەی دیرۆکیی کورد ناجەنگێ.
لە پاش سەرکوتکردنی قەڵای دم دم تا ئەوڕۆکە زۆر جارڕێکارە دووپات بۆتەوە. نموونەی زیندووش ٢٨ ساڵ دەسەڵاتی خۆفرۆشی بارزانی وتاڵەبانییە لە باشوری کوردستان.خەڵک لە سەردەمی سەددامدا زۆر وشیارتروئازاتربوو لەو سەردەمە.
زۆر جار نووسەرورووناکبیروزانکۆکانمان باس لە شۆڕشی کورد دەکەن.منیش هەر چێ بیری لێدەکەمەوە مانای شۆڕش ئەوە نەبووە کە کراوە. بە کوشتدانی میلیونان مرۆڤی بێ تاوانی کورد بۆ مانەوەی دوویان چەند بنەماڵەیەک کوا ناوی شۆڕشە؟

” قەڵای دم دم وقەڵای سەری رەش"
خانی لەپ زێڕین نەیتوانی بە سیاسەت ووردبینی سەربکەوێ.خۆی خستە ناو قەڵایەک وبۆ خۆی ،خۆی گەمارۆدا. بۆیە قزڵباشەکانی شیعە ئایینی بنەماڵەی سەفەوی زۆر هاسان دەوریان داوگرتیان. بنەماڵە بارزانی دڵیان خۆشە کە لە قەڵای سەری رەشدادەژین،فکریان لەدوارۆژ نەکردۆتەوە ئەو مووشەکانەی کە کۆماری ئیسلامی لە کۆی سەنجەق لە دێمۆکڕاتەکانی دا، ئەگەر دەسەڵاتدارانی تاران هەست بە مەترسیی بکەن.زۆر بە هاسانی مووشەکەکانیان دەگاتە نوقتەی سەری رەش!بە بێ ئەوەی گەمارۆیان بدەن ولێیان نزیک بنەوە لە دوورەوە جووقەواریی بنەماڵەی بارزانی بن بڕ دەکەن.ئەوەی کە بۆ گووتن دەمێنێتەوە ئەوەیە:ئاوایە چارەنووسی ئەو کەسانەی کە متمانە بە دوژمن بکەن بۆ مانەوەی خۆیان.

” پەراوێزیکی پێویست"
کتێبی دم دم نامە کە لە نزیک حەوت هەزاردێڕە شێعرپێکهاتووە، کە لە نووسینی مەڕحوم مەلا کەریم هونەرمەند ناسراو بە مەلاکەریم فیداییە سەرە ڕآی ژیانی دژوارونەبوونی ئیمکاناتی پێویست توانیوە بەش بە حاڵی خۆی خزمەتێکی باش بە شێعرو ئەدەبیاتی کوردەواریی بکا. دم دم نامە باس لە سەرهەڵدان وشەڕی قەڵای دم دم دەکا./ رەانەی شاد ویادی بەرزوپیرۆزبێ /.

سەرنج:
شاعەبباسی سەفەوی دانی بەوە دانابوو کە لە ناوچەی برادۆست وشآری ورمێ دەبێ خانی لەپ زێڕین خاوەنی حکومەت ودەسەڵات خودگەردانی خۆی بێ. ئەو مافەشی بە رەسمی ناسیبوو. بەڵام خانی لەپ زێڕێن ئەو هەلەی نەقۆستەوە بۆیە لە سەرەتای سەدەی ١٧ شەڕلە نێوان کوردەکان وسپای شیعەی سەفەوی روویدا. هەروەها شەڕی قەڵای دم دم کاتێک روویدا کە نە تورکەکانی عوسمانی ونە سەفەوییەکان کۆنتڕۆلێکی بە هێزیان بە سەر کوردستان وئازەربایجان وئەرمەنستاندا نەبووە.
بۆیە مێژوو ئەو هەلەیە کە سەرکردەی زاناوگەلی هوشیار دەبێ بیقۆزێتەوە. بەداخەوە نە ئەوکات نە ئێستێش بەشێکی بەرچاو لە حیزب ومیزب وسەرکردەوبن کردەی کورد نەیانتوانیوە هەلە مێژووییەکان بقۆزنەوە.نوێترین هەل بۆ کورد رووخاندنی سەددام بووکە بە دەست بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وای بەسەر هاتووە کە کۆمەڵگائاوات بۆ سەردەمی سەددام بخوازێ!، دیتمان خەڵک لە دەست ئەو جووت بنەماڵەیە چییان بە سەر هاتووە!

سندووقی: کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە