کەیسەکەی زانا حەمە ساڵح و شاسوار

Thursday, 23/05/2019, 12:54

31978 بینراوە


ساڵی ٢٠١٢ بە پلانێک کە پەیوەست بوو بە پۆست و ناکۆکیەکانی ناو حیزبەکەی قائمقامی سلێمانی بە گەندەڵی تاوانبار کراو نەک پۆلیس بەڵکو ئاسایش ناوبراویان پەلکێش کرد و پاش ٦ ڕۆژ تەرمەکەی ھێنرایە درەوە ، بێ ھەڵوێستی ئەو کاتی شەقامی کوردی مەرگی کاوە گەرمیانی و دەیان کوشتن و تیرۆری دیکەی لێ کەوتەوە . 
ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر نەوەی نوێ و شاسواریش دەکرێت لێکچوی ھەمان پلانە ، لە کاتێکدا ١٥ گەنج ڕفێندراون و لە ژورە تاکە کەسیە تاریکەکانی ئاسایشدا ئەشکەنجەی جەستەیی و رۆحی دەدرێن و بێ پارێزەر و بێ دیداری بنەماڵەکانیان و بێ لەبەر چاو گرتنی سەرەتاییترین مافی گیراوان تەنھا بە بیانوی خراپ بەکار ھێنانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نیشانەی پرسیارێکی زۆری خستۆتە سەر یاساودادگا و تەنانەت کەسایەتیە بە ناو دادوەر و پارێزەر و مافخوازانیش بەھۆی ئەوەی ئەم کەیسە کەیسی ئەشکەنجە و تیرۆری فکری نیە . 
گەلۆ سبەی تەرمی شاسواریش بە بیانویەک نابینینەوە لە ئاسایش بێتە دەرێ ؟
گەر سبەی تەرمی یەک لەو گیراوانە ببینی بێتە دەرەوە چۆن دەتوانی بڵێی من مرۆڤێکی خاوەن مافم لەو ھەرێمە خێڵەکیە ی یاساکانی ئارەزووی حیزبی بێت .
لە سەردەمی بەعسدا ھاوڕێ و خودی ئەم سمێڵ بۆیاخاویانەی ئێستای ناو حیزبەکان کاتێک دەگیران دیداری بنەماڵەیان لێ قەدەغە نەبوو بێ پارێزەر نەبون و لە ژوری تاکەکە سی نە دەخنران.
بێ دەنگی شەقام و بێ ھەڵوێستی تیرۆری فکری و مەعنەوی ھەموان دێنێت دەنا ئەوەی بونی نیە لەو ھەرێمە یاسا و مافە .
ئێمە دەبێت بەرگری کاری سەرسەختی ماف بین تا مافی خۆشمان پێشێل نەکرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە