بابۆ!

Thursday, 23/05/2019, 21:53

12416 بینراوە


ئەگەر هەڵە نەبم، بابۆ کوڕەبچووکی مەسعودبارزانی ونەوەی بچووکی مەلامستەفای بارزانییە.بابۆ تائەوڕۆژەی کە زیندوویە دەبێ تەنیا خۆری ئاسمانی سەری رەش لێبدا.چون منداڵەکانی بنەماڵەی بارزانی لەو ٢٨ ساڵەدا وەک منداڵی  فێرعونەکان ژیاون.تەنیا جیاوازیی ئەوان ومنداڵە فێڕعەونەکان لەوەدایە کە ئەوان خاک فرۆش ونیشتمان فرۆش نەبون. دیکتاتۆڕ بون بەڵام خاکی وڵاتیان بەکەس نەدەفرؤشت.بنەماڵەی بارزانی وەک دیکتاتۆڕ هەڵسوکەوت دەکەن، لەناو خۆی وڵات شێرن ووەکی دیش قوونیان دەباوەشی تورک وفارس وعەڕەبدایە.بابۆو بابۆکانی بنەماڵەی بارزانی خۆیان لە تاکی کورد پێ مەزنترە ووابیردەکەنەوە کە دەبێ کورد کویلایەتیان بۆبکا! ئەگەر وانییە چۆن منداڵێکی تەمەن بچووکی وەک بابۆی مەسعود وڵاتفرۆش دەبێ بە فڕۆکەی تایبەتی هاتووچوو بکا!ئەو کەسانەی کە خواردنی بۆ دروست دەکەن دەبێ کەسانی باوەڕ پێکراوبن!
قەڵای سەری رەشی بنەماڵەی بارزانی نزیکەی یەک کیلۆمیتر لە خەڵكی داماو دوورە،هیچ سەیارەیەک وهیچ کەسێکی ئاسایی بۆی نییە لە سەری رەشیان نزیک بێتەوە!
بابۆ بە فرؤکەی تایبەت سەفەردەکا! بابۆ خواردنی تایبەت دەخوا، بابۆتێکەڵاوی کۆمەڵگا نابێ، بابۆ جلو بەرگی تایبەتیی خۆی هەیە!بابۆ نەوەی مەلامستەفایە، کاتێک مەزن بوودەبێ بەڕآدەی باب وباپیری کورد بەکوشت بداوخاکی کوردستان بفرۆشێ! بابۆ شاعیرونووسەرورووناکبیری لایەنگریی تایبەت بە خۆی هەیە!چەکداری تایبەت بە خۆی هەیە کە خۆی بۆ دەکوژن!بابۆ کویلەداروکوردیش دەبێ بۆی ببێتە کویلە!
لە دیمانەیەکی تی ڤی دا مەسعود بارزانی لە هۆڵێکدا بۆ کویلەکانی خۆی دەدواوگووتی: دوێنێ چوومەوە ماڵێ بابۆ بەرەوپیلم هاتوگووتی: بابە کەرکوکت گەرآندەوە بۆ سەر خاکی کوردستان؟
... نەوەڵا بابۆ، گەرآندنەوەی کەرکوک هاسان نییە!مەگەر تۆ بتوانی کەرکوک بگەرێنیەوە سەرخاکی باشووری کوردستان! لەحالێکدا کویلەکانی ناو ساڵۆن پێدەکەنین!بە بێ ئەوەی بیر لەو قسەی مەسعود بکەنەوە.بارزانی دایناوە لە داهاتوودا بابۆمان لە سەر بکاتە کەڵەگا وپێـمان بڵێ: کەرکوک بە دەستی بابۆ دێتەوە سەر خاکی وڵات!
تائەو ڕۆکە یەک بست لە خاكی هیچکام لە بەشەکانی وڵات بە ئیرادەوچەکی بنەماڵەی بارزانی رزگار نەکراوە.بە بێ داگیرکار یەک هەنگاوی کوردخوازانەیان بۆ هەڵنەگرتووە،ئەوە کام رازە کە بەشێکی بەرچآو لە خەڵكی کورد وەک کویلە وەدووی خەیانەتەکانی ئەو بنەماڵە کوردکوژە کەوتوون؟مەلامستەفای موعینی کوژ لە ژیانیدا ئەو غیرەتەی نەبووە کە باس لە سەربەخۆیی کوردستان بکا.ئێستێ قەرارە بابۆی لووسکە لە داهاتوودا شاری کەرکوک وناچە دابڕاوەکانمان بۆ بێنێتەوە سەر خاکی باشووری کوردستان؟ !!

"ژن لە سەردەمی میسری باستان و ژن لە سەردەی ژیان لە سەری رەشدا"
هەر چەند گونجاندنی ئەو دوودیرۆکە لە تەنیشت یەک کارێکی بێواتا دەبینم.هەڵسەنگاندنی دیرۆکی لە مێژینەی میسری باستان ودەسەڵات دزی بنەماڵەی بارزانی هزرێکی سەکرانەیە.بەڵام مەبەستم زیاتربارودۆخی ژنە لە سەردەمی فێرعەونەکاندا دەگەڵ سەردەمی ئێستای باردۆخی جیهان کە رۆژ بەرۆژ بەرەو پێشکەوتن  هەنگاو دەنێ.
لە سەردەمی فێرعەونەکاندا ژن یانژی هاوسەری فێرعەنەکان لەوپەڕێ هێزوتوانادا مژووڵی راپەڕآندنی سیاسەت وچاوەدێری کردن بووە بۆئەنجامدانی ئەرکی پێویست لە کۆمەڵگادا.بەوواتایە ژن لەو سەردەمەدا بە هێزترین کەس بون لە سەراسەریی وڵات.
بەڵام لەو سەردەمەدا کە نۆزدە ساڵ لە دەستپێکی هەزارەی سێ تێپەرێوە، ڕۆلی ژن لە بنەماڵەی بارزانیدا تەنیا ترەکاندنی بابۆکانە بۆ مانەوەی دەسەڵات وبۆ زیاتر گەمژەکردنی کۆمەڵگا لە باشووری کوردستان! ژن لە سیستمی عەشیرەگەریدا تەنیا وەک کویلەیەک زیندوویە ومافی هیچ بڕیاردانێکی نییە.تەنیا بەوە شآنازی دەکەن کە / بابۆکان / بێننە سەردونیاتا زیاتر رێگا خۆش کەن بۆ پەرەپێدان بە خاک فرۆشی وبە کوشتدانی منداڵی خەڵک!
بابۆ، کاتیک مەزن بوو،کەرکوک دەگەرێنێتەوە بۆ سەر خاکی کوردستان!بابۆ بە فرؤکەی تایبەت سەفەردەکا،بابۆ بە ناوی باپیری کراوە،بابۆ تاقانەیە وپاشەبەرەیە!بابۆ نابێ وەک منداڵی رەنجدەرێک بژی! بابۆ سەردەشت عوسمانی نەدیت! براگەورەکەی بابۆ سەردەشتی تڕۆر کرد! بابۆ لە زانکۆی تایبەت وانە فێڕ دەبێ،بابۆ دوکتوری تایبەتی هەیە!بابۆ خۆراکی تایبەت دەخوا! ... با... بۆ.

سندوقی: کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە