دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان لە 2020دا


هێزی لەرەلەرەی جەستەت بەرز بکەرەوە

Saturday, 05.25.2019, 23:13

3685 بینراوە


یاساکانەی لەرەلەرە دەڵێن هەموو شتێک لە گەردوندا دەجوڵێتەوە بە فەرکوێنسی تایبەت بە خۆی، هیچ شتێک لە گەردوندا وەستاو نیە، هەموو شتێک کە تۆ دەیبینیت لە چواردەوری خۆت یان لە دوری خۆت هەمووی دەلەرێتەوە، بە فەرکوێنسیەکی دیاری کراو، تۆش بە هەمان شێوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە فەرکوسێنسی تۆ جودایە لە شتەکانی تری گەردون، هەڵبەتە وا دیارە کە تۆ جودای لە شتەکانی  تری وەک ئاژەڵ  یان ڕوەک یان درەخت، بەڵام لە راستیدا تۆ جودا نیت، لە ڕاستیدا تۆ لە ئۆقیانوسێکی وزەدا دەژیت و تۆش بەشێکیت لەو وزەیە.
ئێمە هەموو پێکەوە گرێدراوین بە وزەیەکی نزم کە ناو دەبرێت بە کێڵگەیەکی یەکگرتوو (the unified field)، بەڵام هەموو شتێک لەم گەردونەدا فەرکوێنسی لەرینی تایبەت بە خۆی هەیە، نمونە مێزی ماڵکەت، سەیارەکەت، بەردێک، دارێک، گیاندارێک، تەختەیەک، شوشەیەک هەتا دەگاتە بیرەوەی و هەستەکانیشمان..ئەمانە هەموی ڕێخراوە بە یاسای لەرەلەر.
گەورە زانای بەناوبانگ نیکۆلای تێسلا دەڵێت " ئەگەر دەتەوێت نهێنیەکانی گەردون بزانیت، ئەوا بیر بکەرەوە لە وزە، فەرکوێنسی و لەرەلەر".
زۆرینەی ئاینەکانی ڕۆژهەڵات هەزارەها ساڵە ئەم زانیاریانەیان زانیوە، تازە زاناکان گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی کە بیرکردنەوەی مرۆڤ دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر شتە فیزیکەکانی چواردەورمان. ئەمە لەوانەیە بۆ تۆ وەک خەیاڵی زانستی وابێت بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە توانراوە ئیسپات بکرێت بە چەند لێکۆڵینەوەیەکی جیا جیا، یەکێک لەوانەی ئەم تاقی کردنەوەی ئەنجام داوە دکتۆر مەسارۆ ئمۆتۆ دانیشتوی یابانە، ئەم دکتۆرە تاقی کردنەوەی لەسەر ئاو ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە بیرکردنەوەو هەستمان کاریگەری لەسەر دونیای فیزیکی هەیە..ئەو دەڵێت ئاو نەخشەی واقعیە، هەست و بیرکردنەوەی ئێمە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر گەردیلەکانی ئاو. 
چۆن؟
لە تاقی کردنەوەکەدا دوو پەرداخ ئاوی هێنا ، هەریەکەیانی بە لەرینێکی موسیکی جودا لەران تا ئاوەکە بەستی، ئەوکات توانی جیاوازی لەرینەکان بپێوێت. نمونە وشەکانی خۆشەویستی، سوپاسگوزاری، تۆ جوانیت ئەم وشانە  جوانترین شیوەیان دروست دەکرد لە گەردیلەی ئاوەکەدا بە بەستویی. 

گەردیلەی ئاوی بەستو
بەڵام بە پیچەوانەوە وشە ناخۆشەکان شێوەیەکی ناڕێک و نا تەواویان دروست دەکرد لە گەردیلەی ئاوەکەدا.
هەمان تاقیکردنەوەشی کرد لەسەر موسیقای توند وەک ڕۆک لەگەڵ مۆسیقای هێواش ئەویش بە هەمان شێوە جیاوازی هەبو..
گرنتین فەرکوێنسی موسیقا کە سودی هەبێت بۆ بەرزکردنەوەی لەرەلەر فەرکوێنسی ٤٣٢ هێرتزە..
ئێستا لەوانەیە ت بڵێیت ئەمە چی پەیونەدی هەیە بە لەرین و فەرکوێنسی مرۆڤەوە؟ لە ڕاستیدا جەستەی مرۆڤ ٧٠%ئاوە، منداڵ لە سکی دایکیدا ٩٩% ئاوە، کاتی لەدایک بوونی منداڵ ٩٠% جەستەی ئاوە، کەواتە ژیانمان هەموی پەیوەستە بە ئاوەوە و ئاویش لە جەستە ئەرکی گوێزانەوەی وزەی هەیە، مێشکی مرۆڤ بە تەنها ٨٥% ئاوە، ئەگەر موسیقا و لەرین کاریگەری هەبێت لەسەر پێکهاتە و گەردیلەکانی ئاو، ئەوا بیرکردنەوەو هەستی ئێمە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر پێکهاتەی جەستەمان وە دەتوانێت  وزەمان بەرز بکاتەوە بۆ ئاستێکی باڵاترو وە بە هەمان شیوە دەتوانێت فەرکوێنسی لەرینمان بەرز بکاتەوە.
ئێمە چۆن بیر دەکەینەوە بە راستی بە ناو جەستەماندا تێدەپەرێت، کەواتە بیرکردنەوەو هەستی تۆ دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر دونیای چواردەورت وە دونیای ناوەوەی خودی خۆت، ئەگەر بتەوێت فەرکوێنسی لەرەلەری خۆت بەرز بکەیتەوە واتە تۆ هەڵدەبژێریت کە خۆشەویستی هەستت زیاتر بێت بۆ چواردەورەکەت. هەتا بیرکردنەوەت باش بێت ژیانت خۆشتر دەبێت هەموو شتێک لە گەردوندا فەرکوێنسی و لەرەلەری تایبەت بە خۆی هەیە، واتە ئێمە لەم گەردونەدا وەک ئەوە وایە لە ئۆقیانوسێکی پر وزەدا بژین و دەتوانین کاریگەریمان هەبێت لەسەر خۆمان و چواردەورەکەمان، تەنها لە ڕێگای بیرکردنەوەکانمانەوە. ژیانی مرۆڤ وەک شەپۆلی دەریا وایە چۆن شەپۆلەکان بەرزو نزم دەکەن بە هەمان شێوە ژیانی ئێمەش وایە ، بەرزو نزم دەکات ڕۆژێک دڵت خۆشە ڕۆژێک بێ تاقەتیت.. دەتوانم فێرتان بکەم چۆن فەرکوێنسی لەرەلەری خۆت بەرز بکەیتەوە و ڕزگارت ببیت لەم فەرکوێنسیە نزمەی کە ئێستا هەتانە.
تۆ دەتوانیت هەستی خۆت بگۆڕیت، لەوانەیە نەتوانیت گۆرانکاری بکەیت لەو حاڵەتەی کە تێیدا دەژیت، بەڵام دەتوانیت بە بیرکردنەوەت فەرکوێنسیەکەت بەرز بکەیتەوە بۆ پلیەک بەرزتر لە ئێستا. ئەگەر تۆ هاوسەنگی  بدۆزیتەوە لە وزەکەتدا ئەوا ژیانت زۆر ئاسودە تر دەبێت " گەردون گوێی لێ نیە تۆ چی دەڵێیت بەڵام هەست بە لەرەلەرەکانت دەکات"  کەواتە بیرکردنەوەو هەستمان ئامێرێکی بەهێزە بۆ گۆرانکاری لە ژیانماندا، بە بێ دودڵی گەردون وەڵامی لەرەلەرەکانت دەداتەوە  وەک چۆن ئاوێنە ڕوخسارت نیشان دەدات لەرەلەرەکانیش بەهەمان شێوە لەگەردونەوە دەگەڕێتەوە بۆ ناو ژیانت..ئەگەر لەرەلەری خۆت بەرز بکەیتەوە ئەوا دەتوانیت گوێ لە ناخی خۆت بگریت و ڕێنمایت بکات بۆ ڕێگایەکی ڕاست.
ئەمان چەند شتێکی سروشتین کە دەواتنیت لەم ڕێگایانەوە فەرکوێنسی لەرەلەری خۆت بەرز بکەیتەوە تا بتوانیت بە پۆزەتیفی لە ژیاندا بژیت و خۆشی لە ژیان وەرگریت.
یەکەم شت کە زۆر گرنگە دەبێت پەیڕەوی بکەیت ئەوەیە سوپاسگوزار بیت " Gratitude", سوپاسگوزاری ڕێخۆشکەر دەبێت بۆت، دەتوانیت بە چەند جۆرێک سوپاسگوزاری خۆت نیشانی هێزە بەرزەکان یان خودی گەردون  بدەیت، ئەمەش زەحمەتە ئەگەر نەزانیت بە کام رێگا سوپاس گوزاری خۆت نیشانی گەردون و هێزی باڵا بدەیت.. دوو ڕێگای زۆر دیار هەن بۆ سوپاسگوزاری دەربڕین ئێستا نیشانتانی دەدەم:
یەکەمیان ئەوەی ڕۆژانە ئەو شتانە بنوسیتەوە کە تۆ سوپاسگوزاریت کە بەدەستت هێناوە، ئەم جۆرە سوپاسگوزاریە زۆر ئاسانە و زۆر کەس بەکاری دەهێنێت. تۆ دەتوانیت دەست پێ بکەیت بەوەی کە بینوسیتەوە لە هەمو ژیانتدا بۆ چی شتێک سوپاسگوزاریت، پاشان بیر بکەرەوە لە چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەک پێشتر بزانە چیت بەدەست هێناوە کە سوپاسگوزاری خۆت دەربڕێت بۆ ئەو شتە، کەمرترین شت دەبێت ٣ بۆ ٥ شت بنوسیتەوە. بەم شێوەیە تۆ تەنها تەرکیز دەکەیتە سەر شتە پۆزەتیفەکانی ژیانت، ئەم ڕێگایە تاقی کراوەتەوە کە خەوت باشتر دەبیت نەخۆشیت کەمتر دەبێت وە خۆشی و خۆشی بینیت زیاتر دەکات، گرنگە کە کاتێک سوپاسگوزاری بۆ شتێک هەست بە خۆشیەکەشی بکەیت، واتە تۆ شتێکت بەدەست هێناوە کە خۆش بوە لەلات هەست بەو خۆشیە بکە کە بیری لێ دەکەیتەوە، سوپاسگوزاریت بۆ خەڵکیش زیاتر بکەیت باشترە نەک هەر بۆ مەتریاڵ و مادە، نمونە سوپاسگوزاری بۆ کەس و کارەکەت، هاوسەرەکەت ، منداڵەکانت..دایکت براکەت خوشکت، هاوڕێکانت، ئەمەش فەرکوێنسی و لەرەلەری سوپاسگوزاریت بەرز دەکاتەوە.
ڕێگای دووەم چیە؟
بەردێک هەڵگرە کە بە بەردی سوپاسگوزاری ناسراوە.. هەر بەردێکبێت دەبێت، بڕۆ لە دەرەوە بەردێک بدۆزەرەوە مەرج نیە کام بەرد یان کام ڕەنگ گرنگ بەردێک بێت، ئەگەر ناتەوێت ئەم تاقیکردنەوەیە بە بەردێک بکەیت دەتوانیت شتێکی تر هەڵگریت لە بری بەردەکە، گرنگ ئەم بەردە یان ئەو شتەی کە هەڵتگرتوە هەمیشە لە گیرفانتدا بێت، لەسەر ئیش بیخە سەر میزەکەت با بیبینیت و لەبەر چاوت بێت، دەشتوانیت بیکەیت بە ملوانکە یان بیکەیت بە بازن و لەدەستی بکەیت..یەک یاسا هەیە بۆ ئەم تاقی کردنەوەیە، هەرکاتێک چاوت بە بەردەکە کەوت یان دەستت لێ دا دەبێت بیر لە شتێکی باش بکەیتەوە کە سوپاسگوزاریت بۆ ئەو شتە..هەرشتێک بێت گرنگ نیە، لەوانەیە سوپاس گوزاربیت کە خۆر لێت دەدات، یان سوپاس گوزار بیت کە خانەوادەیەکی ئاسودەت هەیە..لە کۆتایی ڕۆژەکەدا کە دەستت کرد بە گیرفانتدا و بەردەکەت بەردەست کەوت، یەک خولەک کات بدە بە خۆت کە سوپاسگوزاریت بۆ ئەو شتەخۆشانەی کە ئەمڕۆ دیوتە یان بەسەر هاتوە.. ئەگەر بەیانی بەردەکەت هەڵگرت و خستە گیرفانتەوە دوبارە بیر لەو شتە بکەرەوە کە دوێنێ سوپاسگوزار بویت بۆی. ئەمەش وا دەکات کە بیرکردنەوەت کۆبکاتەوە و هەست بە خۆشیەکانی ژیان بکەیت..ئەمەش وەک ئەوەیە تۆ سویچێکی پۆزەتیف لە میشکدا داگیرسێنیت و ببێتە یارمەتیدەرت بۆ ژیانت لە ئایندەدا..ئەگەر ئەم پڕۆسەیە چەند جارێک تاقی بکەیتەوە لە ڕۆژێکدا دەبینیت کە ڕۆژەکەت زۆر پۆزەتیف دەبیت زیاتر بیر لە شتەخۆشەکانی ژیان دەکەیتەوە نەک لە نەهامەتیەکانی ژیان..
" ئەگەر دەتەوێت بەختەوەری بدۆزیتەوە ، سوپاسگوزاری بدۆزرەوە".
ڕێگایەکی تریش هەیە بۆ بەرزکردنەوەی لەرینەکەت ئەویش ئەوەیە کە خەیاڵەکانت بەرجەستە بکەیت.
ئەم ڕێگایە ڕێگایەکی زۆر بەهێزە کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر یاساکانی ڕاکیشان..ئێوە هەموو ئەمە دەزانن کە  تۆ دەتوانیت بە خەیاڵ تەواوی خەونەکانت دروست بکەیت. ئەمەش وەک وەرزشیک وایە بۆ مێشک بۆ ئەوەی لە ژیاندا سەرکەوتنی باشتر بەدەست بهێنیت. کاتێک تۆ خەونەکانت بە خەیاڵ دروست دەکەیت ئەمە وا دەکات هەستەکانتی تێکەڵ ببێت، واتە تۆ دەبێت هەست بەو خەونە بکەیت وەک ئەوەی کە لە ڕاستیدا هەت بێت چۆن دەبیت و هەست بە چی دەکەیت، ئەمەش وا دەکات تۆ هەستەکانت و داواکاریەکانت لە ڕیگای لەرەلەرەوە بگەێنیتە گەردون، ئەمەش خۆی لە خۆیدا وات لێ دەکات ویستت زیاد بکات بۆ بەدەست هێنانی ئەو خەونەی کە هەتبوو. بەرجەستە کردنی خەونەکان وەک ئەوەیە بە چاوی سێ وەک فلیمێک خەونەکانی خۆت ببینیت..واتە بە خەیاڵ فلیمێک دروست دەکەیت بۆ خەون و حەزو ئاواتەکانت. ئەمەش بە جۆرێک لە جۆرەکان فەرکوێنسی و لەرەلەرت بەرز دەکاتەوە. پاش ئەوەی کە تۆ خەونەکانت دەکەیت بە فلیمێک و سەیری دەکەیت ، ئینجا دەبێت هەنگاو بنێت بۆ دابینکردنی خەونەکانت، واتە هەر ئەوە نیە تۆ خەیاڵێک بکەیتەوە بەیانی بۆت جێ بە جێ کرابێت.. نمونە ئەگەر تۆ خەیاڵ لەوە بکەیتەوە بەیانی سەیارەیەکی جوانت هەبێت ئەمە مەحاڵە ببێت ، واتە دەبێت هەنگاو بنێیت بۆ بەدەست هێنانی خەونەکانت.
کاتێک ئەم ببیرکردنەوانەت زیاد دەکات مێشکت وای لێ دێت قبوڵی دەکات و کاریگەری دەبێت لەسەر ژیانت، هەستت، بیرکرندەوەت، هەڵسوکەوتت...هتد. ئەقڵی مرۆڤ بەهێزە بۆیە دەبێت بە ڕونی بزانیت کام خەیاڵت بەرجەستە دەکەیت و بۆ؟
کە زۆر جار بە خەیاڵ بیر لە شتێک دەکەیتەوە ئەمە وا دەکات کە بیرکردنەوەت لە مێشکدا بگۆڕێت بەو جۆرەی کە بە خەیاڵ دەتەوێت، ئەمەش و ادەکات کە بەدەستهێنای ئەو خەون و خەیاڵە زۆر ئاسانتر دەبێت.
بۆ نمونە ئەگەر بیر لە دروست کردنی خانویەک دەکەیتەوە، محاولە بکە بیر لە شوێنەکەی بکەرەوە، بیر لە رەنگەکانی بکرەوە بیر لەو دەنگانە بکەرەوە کە لەوێدا بەرگوێت دەکەون، هەست بکە بە شوێنەکە..واتە هەستی خۆت تێکەڵ بکە بە خەون و خەیاڵەکانت.
هەموو جارێک کە بیر لە شتێک دەکەیتەوە بیکەت بە خەون وخەیاڵی خۆت بیر لە خۆشەویستی و ئاشتی بکەرەوە پێش ئەوەی خەون و خەیاڵەکەت دەستپێبکەیت.
شیوازێکی تریش هەیە بۆ بەرزکردنەوەی لەرەلەرەکانت لە ڕێگای خواردنەوە.
کەواتە تۆ دەبێت ئەو شتانە نەخۆیت کە دەزانیت بۆت خراپن، تۆ ئەوەیت کە دەیخۆیت..ئەگەر ئەو خواردنانە بخۆیت کە دەزانیت باش نیە بۆت هەستی پێ دەکەیت و هەست بە قەڵەوی ناڕێکی دەکەیت لە جەستەتدا، نمونەی خواردنی خێرا وەک مەگدۆناڵس و پەتاتە و هەمبەرگرو هتد.. گوێ لە زانست بگرە، جەستەمان دەزانێت چی باشە یان خراپە کە بیخۆین، لەگەڵ ئەوەشدا خواردن شتێکی شەخسیە، خواردن هەیە من حەزم لێیەتی کەسێکی تر نایخوات، بە پێچەوانەشەوە هەمان شێوەیە..ئەو خواردنەی ئیمە دەیخۆین کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر جەستەمان، کەواتە بزانە چی دەخۆیت، ئەگەر تۆ هەموو ڕۆژێک شیرنی بخۆیت ئەمە زەرەری هەیە بۆ جەستە و هێزی تەواو نابەخشێتە جەستە.
ئەگەر تۆ PH (پلەی ترشی) جەستەت ڕێک بخەیت.
- ئەوا حەزت لە و شتانەیە کە وزەبەخشن
- باشتر هەرس دەکەیت
- ئاسان تر چەوری دەسوتێنیت
- کەمتر ئازاری هەوکردنت دەبێت
- تەرکیزت باشتر دەبێت
- ڕوخۆشتر دەبیت
لەگەڵ ئەوەشدا زیاتریش دەژیت 
ئەوانەی ڕوەکین فەرکوێنسی لەرینیان زۆر بەرزە، ئەگەر باسی خواردن بکەیت، گۆشت خواردن واتە تۆ خواردنێک دەخۆیت کە هێزی لەرینی کەمە، تۆ بیر بکەرەوە تۆ گۆشتی ئاژەڵێک دەخۆیت کە ژیانێکی کورت و ناخۆشی بەسەر بردوە، دوای سەربڕدراوەبە شێوازێکی زۆر نامرۆڤانە  ئەگەر تۆ هەڵبژێریت ئەم خۆراکە بخۆیت واتە دەبێت بزانیت تۆ خۆراکیک دەخۆیت کە هێزی لەرینی زۆر نزمە. ئەو کەسانەی کە دەبنە ڕوەکخۆر زۆرجار هەست بەوە دەکەن کە وزەیان زۆر زیاتر و هێزی لەرینیان بەرزتر دەبێتەوە، هێزی بەرگری جەستەیان زۆر زیاتر دەبێت، زۆر هەستیار ترن و پەیوەندی ڕۆحیان لەگەڵ خۆیان و گەردون زیاترە. ئەگەر هەڵبژاردەت کرد ببیتە ڕوەکخۆر ئەوا دەبێت پڕۆتینی ڕوەکی بخۆیت لەبری پڕۆتینی ئاژەڵی.. ڤیتامینەکان ڤیتامین دی زۆر گرنە، ڤیتامین بی ١٢ و کالیسیۆم ، زینک، ئاسن، سیلینیۆم... تۆ دەبێت گۆرانکاریەکان بە شێوەیەکی تەندروست بکەیت کە سودی هەبێت بۆ جەستەت.
زۆربەی زاناکان ڕوەکخۆر بوون لەوانەش؛
ئەنشتاین، داروین، پلاتۆ، تێسلا، نیوتن، فرانکلین، جۆبس، لینکۆلن، کۆنتریۆس، زەردەشت، داڤینسی، ڤەنخۆخ، کافکا، زۆڵا، هوگۆ، شەو، هوکسلی، واگنەر، شخۆپنهاوەر، نیچە، لامارتینە، مۆنتایگن، پاسکاڵ، ڕوسۆ، ڤۆڵتایەر، تۆلستۆ، شخویتزەر، مۆندۆ، کریشانمورت، گاندی..هتد..
"خەڵکی گۆشت دەخوات بۆ ئەوەی بەهێز بێت وەک ئاسک ، بەڵام نازانێت ئاسکیش تەنها گیا دەخوات" .

ڕێگایەکی تریش بۆ ئەوەی فەرکوێنسیەکەت بەرز بکەیتەوە ئەوەیە لە ڕێگای سروشەتەوە ، چۆن؟
هیچ شتێک نیە هێندە بە هێز بێت وەک ئەوەی کە کات لە سروشدا بەسەر بەریت، سروشت خۆی لە خۆیدا بە سروشتی لەرەلەر بەرز دەکاتەوە، بەم شێوەیە هەست بە خۆشی و جوانی سروشتو زەوی دەکەیت، ئەو کەسانەی لە شاردا دەژین دەبێت تەوازنێک بدۆزنەوە لە نیوان کۆنکرێت و سەوزای سروشتدا..کاتێک پیاسەیەک دەکەیت بە پارکێکدا یان دەچیتە کەناری دەریایەک مێشکت ئارام دەبێتەوە و هەست ئامارمی ڕۆح و جەستە دەکەیت..ئەمەش فەرکوێنسی مرۆڤ بەرز دەکاتەوە. محاولە بکە دەست بخەیتە سەر قەدی دارێک پێت خاوس بکەو بیخە سەر زەوی،هەست بە زەوی بکە هەست بە وزەی دارەکە بکە..وزەی خۆریش یەکێکە لە وزە گرنگەکانی ژیان، خۆر لەرەلەری مرۆڤ بەرز دەکاتەوە دەتوانێت چاوی سێ  پاینیل گلاند بکاتەوە..ئاوی دەریاو جۆگەو کانی بەهەمان شیوەی خۆر گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی فەرکوێنسی مرۆڤ.
ئەو کەسانەی کە زۆر لە ماڵەوەن یان لە کار لە ژورێکدایە تەواوی ڕۆژەکە بەسەر دەبات و  ناچێتە دەرەوە ئەوانە وزەیان کەم دەبێتەوەو هێزی لەرینیان نزم دەبێتەوە.
ڕێگایەکی تریش هەیە بۆ بەرزکردنەوە فەرکوێنسی..ئەویش لە ڕێگای کریستاڵەوە.
بەردی کریستاڵ هیزێکی تایبەت بە خۆی هەیە و هەر یەکەیان هێزێکی لەرینی خۆی هەیە، ئەم هیزەش زۆرجار بۆ چارەسەر بەکار دەهێنرێت.. کریستاڵیش وەک مرۆڤ دەژی و ژیانی تێدایە بەڵام ئەوان لەسەر فەرکوێنسیەکی تر دەژین.
 






(دەنگدراوە: 21 . زۆرباشە: 5/5)